
• به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی تیرۆر‌و ئینسان كوژی و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌ڕووی سه‌ركوت و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان،
• به‌مه‌به‌ستی داكۆكیكردن له‌ئازادیی هه‌ڵسورانی سیاسی و ئازادی بیر‌و ڕاو ڕۆژنامه‌گه‌ری،
• بۆ ئیدانه كردنی تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
با هه‌موو مان پیَكه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕین.
به‌م بۆنه‌وه بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداربوون له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم له‌شاری Sydney
شوین: 213 Macquarie St Liverpool
کات: Friday 14/04/10 at 4pm
له ریگای ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌وه، یاداشتی ئیدانه‌كردنی تاوانی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌كری و داواده‌كرێ که:
1- ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولیر به‌رپرسیارێتی ڕودانی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن و ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه وبه‌دواداچونی بۆبکه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌که بۆ رای گشتی ئاشکرابکه‌ن و تاوانباران به سزای شایسته‌ی خۆیان بگه‌ن.
2- ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پاراستنی ئازادیه‌كان وگیانی هه‌ڵسوراوانی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕابگه‌یه‌نن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بنێن بۆ ڕیَگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و ئینسان كوژی له کوردستان.
باهه‌موو پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی و پێش‌گرتن به تیرۆری ئازادی ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین و بێینه‌مه‌یدان!
بۆزانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل جه‌بار مسته‌فا بگرن:
حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان
ریكخراوی ئوسترالیا
8/5/2010
