
رۆژی 4ی ئه‌م مانگه (واته رۆژێك دوای رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نوسی)، سه‌رده‌شت عوسمان-ی رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری دواقۆناغی به‌شی ئینگلیزی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له‌به‌رده‌م كۆلێژی ئادابدا، له‌لایه‌ن چوار چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه، به‌ئۆتۆمبێلێكی ژماره‌ی كاتیی دهۆك ده‌ڕفێنرێت و دو رۆژ دوای ئه‌و روداوه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
به‌ر له‌هه‌رشتێك رفاندن و تێرۆركردنی خوێندكار و رۆژنامه‌نوسێك له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكه‌وه بێت، كوشتن و تێرۆركردنی جیاوازی و دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌نوسییه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتریشه‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره قێزه‌ونه بێت، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داموده‌زگاكانیان به‌رپرسن، چونكه پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌مو هاوڵاتیان له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه. هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و كۆلێژی زمانی ئه‌و زانكۆیه‌یش به‌رپرسیارێكی دیكه‌ی ئه‌و روداوه‌ن.
ئێمه، چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، سه‌رباری پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان له‌خۆمان و رۆژنامه‌نوسان و كه‌سوكار و هاوڕێیانی كاكه سه‌رده‌شت-ی جوانه‌مه‌رگ، ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تێرۆریستیه ده‌كه‌ین و، وه‌ك ئه‌ركێكی ئێتیكیی خۆشمان، داواده‌كه‌ین سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بدات، هه‌روا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و روداوه بكرێت و هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ناوخۆ و خوێندنی باڵا بانگێشتی پارله‌مان بكرێن و لێپێچینه‌وه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
وه‌كچۆن داوا له‌مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر روداوێكی نامرۆڤانه‌ی له‌وجۆره بێده‌نگ نه‌بن و به‌شێوازی جیاجیای مه‌ده‌نی هه‌ڵویست وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م روداوه‌یش وه‌كو روداوه‌كانی دیكه‌ی كوشتن و رفاندن و ئازاردان و شاربه‌رده‌ركردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌رۆژنامه‌نوسان دیزه به‌ده‌رخۆنه نه‌كرێت و ئه‌مجامده‌رانیان راپێچی دادگا بكرێن.
چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی
8/5/2009
سلێمانی
ناوه‌كان:
1. هێرش ره‌سوڵ
2. هێمن مه‌جید
3. ئیبراهیم سه‌عید
4. دیاری عوسمان
5. ئیبتیسام ئیسماعیل
6. عومه‌ر مام ره‌مه‌زان
