
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕای ئازاد له‌كوردستان ڕوناكترو چالاكتر ده‌كات.
ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی تیرۆر ده‌گاته، هه‌ڵوێست و گیانی سه‌رده‌شت عوسمان كه ڕۆژنامه‌نوسێكی ئازاد و قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مین ڕه‌فتار و دواڕه‌فتاری تاوانبارانیش نابی ده‌رهه‌ق به تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسی یه‌كی زۆرومایه‌ی تێڕامانیشه، ڕفاندنی ئه‌م ڕۆژنامه نوسه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ شاری موسڵ و پاشان تیرۆركردنی كه ئه‌مه‌ش زیاتر له پرسیار و گومانێكی مه‌ترسیدارتر ده‌هێنێته ئاراوه كه‌چۆن ئه‌و بانده تیرۆرسته توانیویانه قوربانی یه‌ك ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم له‌كاتێكدا بازگه ڕه‌سمی یه‌كان به‌توندی كۆنترۆڵكراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ڕفێندراوێك وا به ئاسانی بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم.
ماوه‌یه‌كه هێرش و توندوتیژی یه‌كان بۆسه‌ر ڕۆژنامه نوسان و ڕێگریكردن به‌رانبه‌ر كاره‌كانیان هه‌ڵكشانی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و تا ئێستاش هیچ كه‌س و باندو لایه‌نێك كه به‌رپرسیاربی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه، وه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌ك ته‌نها تیرۆركردنی مرۆڤێكی بی تاوانه بگره تیرۆركردنی ئازادی و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری یه له‌كوردستان، هه‌ربۆیه ئێمه له‌ڕاگه‌یاندنی ئازادی حزبی شیوعی كوردستان له‌سلێمانی پێمان وایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان چیتر نابێت بی ده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌كوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڕای ئێمه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ته‌نها له ئیدانه‌كردن و مه‌حكومكردنی ئه‌م جۆره تاوانه دڕندانه‌دا خۆی نابینێته‌وه بگره پابه‌ندبون و ئه‌رك و به‌رپرسیاری جدی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و بۆ به‌دواداچون له ڕاستیه‌كان و ئاشكرابكات بۆ ڕای گشتی.
- به‌ڵی بۆده‌رخستنی ڕاستیه‌كان.
- به‌ڵی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد.
- به‌ڵی بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی تیرۆركردنی ئازادی.
- ده‌با به‌ده‌ستگیركردنی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان حكومه‌تی هه‌رێم بیسه‌لمێنێت به‌كرده‌وه وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
