
پاش دوو ڕۆژ له رفاندنی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 6/5/2010 ته‌رمی قوتابی زانكۆ‌و ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه‌و هه‌مان ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر هێنرایه‌وه..
ئێمه له مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو رفاندن و كوشتنی سه‌رده‌شت به توندی ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و به زه‌نگێكی مه‌ترسیداری ده‌زانین بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی كوردستان و ئازادی ڕۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا.. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به بیری هه‌مولا ده‌هێنینه‌وه كه قوتابیان وه‌ك توێژێكی زانستخواز‌و ئاشتیخواز‌و زانكۆ و خوێندنگاكان وه‌ك ناوه‌ندی زانست و فێركردن، پێویسته ژیان و ئه‌منیه‌تیان پارێزراو بێت.
بۆیه داوا له ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و گه‌یاندنیان به سزای یاسایی عادیلانه‌یان، له هه‌مان كاتدا گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له‌و جۆره مه‌ترسیانه..
هه‌روه‌ها له خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان داوای سه‌برو ئارامی بۆ خانه‌واده‌و كه‌س و كار‌و هاوكارانی (كاكه سه‌رده‌شت) ده‌كه‌ین...
إنا لله و إنا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتوو
7/5/2010
