
گۆڤاری ده‌نگ به توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی خوێندكار و ڕۆژنامه‌نووس (زه‌رده‌شت عوسمان) ده‌كات و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه به پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و داوا له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن به زووترین كات هه‌وڵبده‌ن بۆ ئاشكراكردن و ده‌ستگیركردن و سزادانی توندی ئه‌و شه‌مشه‌مه كوێرانه‌ی كه چاویان به‌م ئازادییه‌ی كوردستاندا هه‌ڵنایات، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات خۆی به به‌رپرس بزانێت به‌رامبه‌ر به‌م كه‌یسه و له زووترین كاتدا دڵنیایی بدات به خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان و چیدی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ته‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌رپرسانی حكومی و حیزبییه‌وه نه‌بێت و مافی هاوڵاتیبوون بخاته پێش هه‌موو مافێكی دیكه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته به‌ر له ناساندنی هه‌رێمی كوردستان به هه‌رێمێكی سه‌قامگیر ئه‌وا هه‌وڵی به‌رقه‌راركردنی بدات.
شه‌هیدكردنی (زه‌رده‌شت عوسمان) هه‌واڵ و كاره‌ساتێكی نامۆ نییه به خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووس یه‌قینین كه هه‌موو كات نێچیرێكی بێ به‌رگرین له به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
هۆكاری شه‌هیدكردنه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌وا نیشانه‌ی پرسیار بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه كاتێك كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس به شێوه‌یه‌كی نادیار و ته‌موومژاوی شه‌هیدكران، خۆ شه‌هیدكردنی (زه‌رده‌شت عوسمان) به ڕۆژی ڕوون و له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دا و له‌به‌رده‌م حه‌ره‌می پیرۆزی زانكۆ و به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه جگه له تیرۆری ئاشكرای سیاسی و ئازادی بیر‌و ڕا هیچی دیكه ناگه‌یه‌نێت...
له كۆتاییدا به‌وانه ده‌ڵێین كه عه‌قڵییه‌تیان قبوڵی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان ناكات (به‌ری مانگ به بێژنگ ناگیرێت) ...
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤاری ده‌نگ
7/5/2010
هه‌ولێر
