
ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی شاری چه‌مچه‌ماڵ به توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس "سه‌رده‌شت عوسمان" ده‌كه‌ین كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رفێندرا‌و به شێوازێكی دڕندانه‌و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی تیرۆركرا.
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نووسانی تر له‌كاتێكدایه كه زۆرێك له به‌رپرسانی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیره به‌جیاواز له شاره‌كانی تری عێراق. بۆیه داواكارین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان به جدی به‌دوای ئه‌م رووداوه‌دا بچن و به‌رپرسیارانه هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران بده‌ن و بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكه‌ن.
هیوادارین ئه‌مه دواكاری له‌م شێوازه بێت و چیدی كاری هاوشێوه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه.
ناوی رۆژنامه‌نووسه‌كان
- ئاسۆ محه‌مه‌د شوانی
- شوان مه‌دحه‌ت
- هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر
- سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن
- زرار عه‌لی
- ئارام شێخ عه‌زیز
- ئاوات نادر
- سواره بیلال
- بارام سوبحی
- پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف
- سه‌رتیپ ناسیح
- ئاری لوقمان
- مه‌عروف مجید
- هێمن ئه‌حمه‌د
- هه‌ژار بابان
- سه‌نگه‌ر له‌تیف
- زانا شوانی
- به‌ڵێن ئه‌حمه‌د
