نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی و ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان شه‌رمه‌زارده‌كه‌ن

دووباره‌ پاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، ده‌ستی تاوانی رێكخراو ده‌گاته‌ سه‌رده‌شت عوسمان (رۆژنامه‌نووس و خوێندكاری ئاداب له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین/شاری هه‌ولێر) . ئه‌م تاوانه‌ په‌یامێكی دیكه‌یه‌ بۆ تۆقاندنی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و بڵاوكردنی كه‌شوهه‌وای ترس و كپكردنی ده‌نگی ئازادی راده‌ربڕین.

ئێمه‌ وێرای ئیدانه‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان داوا له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌دواچوون بۆ دۆزینه‌ی تاوانباران بكه‌ن و داوا له‌ گشت خاوه‌ن ویژدانێك ده‌كه‌ین چیتر بێده‌نگ نه‌بن و به‌ر به‌م كاره‌ وه‌حشیگه‌رییه‌ بگرن

له‌ ئێمه‌ له‌ قوڵایی دڵمانه‌وه‌ پرسه‌باری خۆمان ده‌رده‌بڕین و یه‌ك به‌ یه‌كی كه‌سوكارو هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م له‌ ئامێزده‌گرین و سه‌ری رێزو حورمه‌ت داده‌گرین!

بژی دیالۆك و مافی ئازادی بیروبۆچوون!

1-     سه‌لام عه‌بدوڵڵا 2- وه‌لی شه‌ریف3- عومه‌ر مه‌نسوور (رێكخراوی فریاكه‌وتنی مرۆیی) 4-سیروان محمود5-گۆران جه‌بار وه‌هاب، 6- ساڵح ئیبراهیم 7- سه‌فا سه‌باح8- حامد وه‌لی 9- بورهان عزه‌دین10- كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌رته‌میتا11- ئیبراهیم باجه‌ڵان12- عه‌باس حه‌مید13- ئه‌مه‌ل باجه‌ڵان14-حه‌بیب فه‌ره‌ج15-زاهر خه‌لیل16-تالیران عه‌بدوڵڵا17-یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی خانه‌قین 18-مافناس ماجد تاهر19- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی20- ففه‌رمان خێڵانی21-ته‌ها باجه‌ڵان22-ئه‌حمه‌د مه‌شه‌ی23-ئه‌مه‌ل مه‌ولود24-مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلیجی ئاداب25- په‌یمانگاكان، رێكخراوی لاوان و ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی خانه‌قین26-ویئام جه‌لال27-رادیوی ئه‌ڵوه‌ن28حه‌یده‌ر ئه‌سه‌دی29-محه‌مه‌ج عه‌دنان30-جوان خانه‌قینی 31-عه‌دنان مه‌نسور (جێگری سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین) 32- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین) 33-باسل یه‌حیا

 

میوانانی سەر خەت

We have 442 guests and no members online