
ماوه‌یه‌كه گه‌رمترین بابه‌ت له سه‌ر لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه و كۆڤاره‌كان و به‌تایبه‌ت ماڵپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێـت، ئه‌و بی رێزیه بوو كه چه‌ند هه‌ست شكێنێك و چه‌ند تیرۆرستێكی پیرۆزییه‌كان دژی پێغه‌مبه‌ره‌كانی خوایان كردبوو، ماوه‌یه‌كبوو تیرۆری هه‌ستی خه‌لكی موسلمانی كوردیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مرۆ ده‌ستیان كرد به تیرۆركردنی مرۆڤ و وه له مرۆڤه‌كانیش رۆژنامه‌نووس، ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام خه‌باتی قه‌ڵه‌م ده‌كه‌ن بۆ خۆشی میلله‌ته‌كه‌یان، ژیانیان ده‌به‌خشن تا كه‌سانی تر بژین، دیاره ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌س نیه ئاوا له به‌رچاوی دكتاتووره‌كان و خوێن مژه‌كانی ئه‌م میلله‌ته سته‌مدیده‌یه تیرۆرده‌كرێت و پێشمان وانیه كوتا كه‌سیش بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه دوای تیرۆكردن چی؟ ئایا ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دێته دی؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، له گه‌ڵ تیرۆركردنی هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك ده‌یان رۆژنامه‌نووسی تر دێنه وجود و قه‌ڵه‌مه‌كانیان تیژده‌كه‌ن و له یه‌كه‌م نووسینیانیشدا ئیدانه‌ی كاره قیزه‌ونه‌كانیان ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌نووسێك ده‌روا ده‌یانی تری چالاكتر و به جورئه‌تتر دێنه ناو كوره‌پانه‌كه، ده‌یان زه‌رده‌شت مان لی روویشتووه به‌ڵام میسقاله زه‌ره‌یه‌كیش پاشه‌كشه‌ماننه‌كردووه، ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس هه‌ر له یه‌كه‌م ساته وه‌ختی ده‌ستكردمان به كاره‌كه‌مان ئه‌م جۆره كاره قیزه‌وونانه‌مان به‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه ئێستاش كاتی بووه به حه‌قیقه‌ت تۆشی هیچ شڵه‌ژانێكمان ناكات و پێشمان ئاساییه چونكه له سه‌ر حه‌ق ده‌كوژرێین، له سه‌ر به‌رگریكردنی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كوژرێین نه‌ك له شه‌ری براكوژیدا، نه‌ك به ده‌ستی سه‌ربازه‌كانی به‌عس له سه‌ر قه‌لای هه‌ولێر نه‌ك له سه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌ك له سه‌ر دزیكردنی میلله‌ت نه‌ك... .، تا له سایه‌ی دكتاتوره‌كان و سه‌ددامیه‌كان بژین هه‌ر چاوه‌رێی ئه كارانه‌ین، به‌ڵام هه‌ر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین كه تا هه‌نگاو به‌ره‌و پاشه‌وه‌مان ده‌بن سه‌د هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین.
نا بۆ تیرۆ توقاندن... به‌ڵی بۆ ئازادی ڕاسته‌قینه
