
له‌و كاته دره‌نگه كه هێشتا هه‌وڵی سكتركردنی ده‌نگی عه‌بدێكی تاریكسان بووم له پایته‌ختی وه‌ڵاته‌كه‌م؛ عه‌بدێك دڵی به زیندانكردن تا كوشتنی ده‌نگی به‌رامبه‌ر خۆشه،
له‌و كاته هه‌وڵمده‌دا به‌ر به خزمه‌تچییه‌كانی سه‌رمایه بگرم وپێیان بڵێم نووسینه‌كانتان هیرۆئینه بۆ گه‌له هه‌ژارو سته‌مدیده‌كه‌م،
له‌و كاته كه بێده‌نگی باڵی به‌سه دنیا راگرتبوو، هه‌واڵی كوشتنی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێكم بیست!
ئه‌مه چ كاتێكی ته‌ڵخ و دڵگوش و ره‌شه براكه‌م، براكه‌م
ئه‌وه چ روویداوه؟
سه‌رده‌شت له كوێیه؟
چ ده‌كات له موسل؟
كام ده‌ستی ره‌ش؟
تیرۆركرا؟
سیناریۆیه‌كی ئاماده‌كراو دووباره ده‌كرێته‌وه: نه‌ناسراوێك به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه كوشتن له خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ده‌كات و پاشان ئۆتۆمبیلێكی ئاماده‌كراو، په‌تی خنكاندن، رفاندن، ده‌مانجه‌ی بێده‌نگ، تۆردانی گیانی بێتاوانی قوربانی له‌شوێنێكی نادیار، ئه‌وجا خوێندنی مانشێتی هه‌واڵی كوشتن له ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌كان!
ئێمه چی تر ناپرسین كێ و بۆ و كه‌ی و له كوێ
هه‌موو زانیارییه‌كان بایی پوشێك نرخیان نه‌ما، چونكه كۆپی میتۆدی كوشتنی رێكخراو به وێنه به‌عسییه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه!
ده‌زگاكانی پۆلیس، ئه‌منییه‌ت و حزبه‌كان ئاگادارنین و وه‌ك هاوڵاتیان به رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاگاداری ئه‌و جۆره تیرۆره‌ن!
تاوانبار: نادیاره!
قوربانی: رۆژنامه‌سه یا نووسه‌ر!
برا دڵنیابه كاروانی به‌ره‌نگاری هێزه كۆنه‌په‌ره‌ست و گه‌نده‌ڵ و چه‌وسێنه‌ره‌كان درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ نامه‌ردانه زه‌فه‌ریان به سه‌رده‌شت برد، سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن زه‌فه‌ر به خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی تر ببه‌ن، به‌ڵام یه‌ك راستی هه‌یه‌و ه‌بێ هێزه تیرۆریسته‌كان بیزانن: مه‌حاڵه ئێوه به‌و ئه‌قڵه بۆگه‌ن و ده‌سته خوێناویه بتوانن كاروانی ئازادی ئینسانی له جه‌وروسته‌م رابگرن و له‌و پێناوه، نه سڵ له فتواتان ده‌كه‌ینه‌وه، نه له زیندان و سنگمان زۆر به‌رفراوانتره له فیشه‌ی قینه‌كانتان!
یان ئازادی مرۆڤ له سته‌مكاری، یان مردن!
