
بارودۆخی ئارام و سه‌قامگیری هه‌ریمی كوردستان له‌و ساڵانه‌ی دواییدا، هۆكاریكی گرنگ بوو بۆ پێشوه‌چوونی ئه‌زموونی میدیا و راگه‌یه‌ندنه‌كان به گشتی، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی باری ئارام و ئاسایش هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و مێژوویی سه‌یر ده‌كرێت، كه چی ئێستا خه‌رێكه ئه‌و ئارامی و ئاسایشه به رۆژی رووناك به به‌ر چاوی هه‌موو ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و له به‌رده‌م زانكۆ ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و خوێندكار و رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌رفێنریت و له دوایشدا له شۆنێكی نادیار به شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه ده‌كوژری، ئه‌وه‌ش له هه‌موو حاله‌تێكدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاره‌وه، چۆن و بۆ ده‌بی به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گراندا هه‌ڵسوكه‌وت بكرێ، ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌رشه و گوره‌شه‌كانی گروپه به‌ناو ئیسلامی و كۆمه‌ڵیك مه‌ڵای سه‌له‌فی و خوتبه‌ی خوێنی مزگه‌وته‌كان، كه به‌رده‌وام له مناره‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه فه‌توای كوشتن و لغاوكردنی رۆژنامه‌ڤانان و میدیای ئازاد ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك گه‌وره‌ترین مه‌ترسی وایه بۆ خوڵقاندنی فه‌زاریه‌كی پڕ له‌ترس و تۆقاندن له‌و هه‌رێمه ئازاده‌دا.
(ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ره‌فاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نووش، سه‌رده‌شت عوسمان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك محكووم ده‌كات و داواكارین له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێ له رووداوی كوشتن و ره‌فاندنی رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) به زووترین كات بكۆڵێته‌وه و تاوانبارانی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه بدرێنه دادگا.
ئێمه له (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) ه‌وه سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ده‌كه‌ین و داواش له هه‌موو رۆژنامه‌نووش و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه له ئاست پێشلكردن و تاوانی به‌م شێوه‌یه له ئاست رۆژنامه‌نووساندا بێده‌نگ نه‌بن.
ده‌زگای ئیسرائیل-كورد
هه‌ولێر
www. israelkurd. com
6/5/2010
