ئیدانه‌كردن و شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) … ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس

رفاندنی رۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) له‌ رۆژی 4-5-2010 له‌به‌رده‌م كۆلیژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موومانی له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاند. ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی له‌ناخه‌وه‌ شڵه‌ژاند و خه‌مباریكردین دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ناوبراو بوو له‌ رۆژی 6-5-2010 له‌ناوچه‌ی موسڵ. شه‌هید كردنی هاوكارمان (سه‌رده‌شت عوسمان) كه‌ به‌ ناوی (ده‌شتی عوسمان) ئاماژه‌یه‌كی تری ترسناكه‌ بۆ سه‌ر ژیان و گیانی رۆژنامه‌نووسانی ئازاو بوێر، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونترین كاری تیرۆریستییه‌ له‌دوای شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووس (سۆران مامه‌ حه‌مه‌) له‌ كه‌ركووك.

رفاندنی رۆژنامه‌نووسێك له‌ناو پایته‌ختی هه‌رێم و دواتر بردنی بۆ ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هید كردنی جێگای پرسیارێكی گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وكاره‌ له‌ توانای كه‌سێك یان گروپێكی بچوكدا نییه‌، بۆیه‌ پێمانوایه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم لێی به‌رپرسیارن و ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ ره‌شه‌، چونكه‌ ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی رۆژنامه‌نووسان و ته‌واوی هاووڵاًتیان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمدایه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ جددی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بێده‌نگه‌ كردن و چاونوقاندن له‌ نه‌دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان، ده‌بێته‌ نه‌نگییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ده‌بێته‌ هۆیه‌كی گه‌وره‌ش بۆ پاشه‌كشێكردن به‌ روتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ملنان به‌ره‌و دواوه‌.

ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، پێمانوایه‌ رفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ رۆژنامه‌نووسان پێیناوه‌ته‌وه‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه‌ كه‌ چیتر مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و بێده‌نگ نابین، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌مساری بكه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ تیرۆریستییه‌، ئێمه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ین و شێوازی دیكه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر.

لێره‌وه‌ داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و (UN) و رێكخراوی (كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ رۆژنامه‌وانان) و (په‌یامنێرانی بێسنوور) و (هیوامان رایتس وۆچ) و (خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی) و هه‌موو رێكخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بكه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران و به‌سزا گه‌یاندنیان.

ناوه‌كان:

1-     ئاسۆس هه‌ردی

2-     ئه‌حمه‌د میره‌

3-     كه‌مال ره‌ئوف

4-     د. فه‌رهاد پیرباڵ

5-     به‌ختیار سه‌عید

6-     شوان محمد

7-     عه‌دنان عوسمان

8-     هه‌ڵگورد سه‌مه‌د

9-     چیمه‌ن ساڵح

10- كاژاو جمال

11- ئازیز محمود

12- جه‌بار جمال غریب

13- رێبین ره‌سوڵ

14- هێمن مامه‌ند

15- سمكۆ محه‌مه‌د

16- دیار عه‌زیز شه‌ریف

17- ئیبراهیم عه‌لی

18- هێمن باقر

19- ده‌شتی سه‌باح

20- كامه‌ران محمد

21- سامان مه‌جید

22- رێبین فه‌تاح

23- عومه‌ر ستار

24- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر

25- ئاواره‌ حه‌مید

26-  كه‌مال چۆمانی

27- بارزان حه‌سه‌ن

28- مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن

29- بورهان قادر

30- سامان به‌شاره‌تی

31- ئیبراهیم حه‌مه‌دڕمین

32- راماڵ رابوو

33- عیماد ره‌فعه‌ت

34- د. مه‌غدید سه‌پان

35- سه‌ڵاح مه‌زن

36- كاوه‌ عبدالكریم

37- نه‌هرۆ عاڵایی

38- ئه‌ڵماس محمد

39- شیلان یاسین

40- شوان تاڤینگ

41- شلێر باپیری

42- ساڵح قادر

43- به‌ختیار پاڵانی

44- نیاز عه‌بدوڵا

45- نزار گزالی

46- ره‌سوڵ سوڵتانی

47- شه‌وقی كانه‌بی

48- هێمن مه‌لازاده‌

49- ئارام قه‌ره‌داغی

50- هاوكاری حمد

51- ئه‌ڵوه‌ند حه‌مید

52- زانیار ئه‌سعه‌د

53- عیسا خدر

54- هه‌نگاو هاشم

55- سه‌رخێڵ هاشم

56- شه‌ماڵ عه‌قراوی

57- له‌نجه‌ عه‌بدوڵڵا

58- هێمن كه‌ریم مام ره‌ش

59- ئاڤان فارس جاف

60- فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن

61- فه‌رمان سادق

62- وریا باقر

63- سامان فاروق

64- فه‌رهاد هیرانی

65- بێكه‌س حه‌مه‌د قادر

66- نامۆ عبدالله

67- نه‌به‌ز گۆران

68- بڕیار نامیق

69- بارام سوبحی

70- ره‌حمان غه‌ریب

71- سیروان حسێن

72- ئارا ئیبراهیم

73- سۆران ئه‌حمه‌د

74- محێدین نه‌جمه‌دین

75- كۆراڵ حه‌مه‌ نوری

76- هێرش عبدالرحمان

77- عه‌دنان كۆچه‌ر

78- فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ ره‌شید

79- عومه‌ر فارس عه‌زیز

میوانانی سەر خەت

We have 127 guests and no members online