
ڕۆژی ٤ی مانگ سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چوارهمی زمانی ئینگلیزی له كولیژی زمانهكان کاتژمێر 08:20 دەقیقەی بەیانی بەبەرچاوی پاساوانەکانی ئەم کۆلیژە و سەدان خوێندکار بە زۆرە ملێ و بەلێدان سواری ئۆتۆمبیلێکی هۆندای بێ ژمارە دەکرێت، دوای تێپەرێنی کەمتر لە ٣٦ کاتژمێر لەنزیک شاری موسل ئەوهێزە تیرۆریستە، گیانی پاکی ئەو خوێندکارە رۆژنامەنوسە دەگەیەنە مەنزلگەی پاکی شەهید سۆرانی مامە حەمە.
ئێمە لەکاتێکدا پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی تێکۆشەری شەهید سەردەشت و هاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین، هاوکات شێوازی ڕفاندنی ئاشکراو بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆ و تێپەراندنی بە زیاتر لە ١٠ پرسگەنێوان (هەولێر، موسل)، بەرەو ئەو باوەڕەمان دەبات، کە دەسەلاتی کوردی و دەزگای ئاسایش و پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبەرپرسیار بزانین لە شەهید کردنی. وەداواکارین لەپەرلەمانی کوردستان لێکۆلینەوە لەوبارەوە بکرەن.
وەلێرەشدا بەراشکاوی رای دەگەینین کە ئەم تیرۆرکردنە بەناوەندە جیهانیەکان دەگەیەنین، وەبەشدار دەبین لەهەر نارەزایەتیەک لەم بارەوە ئەنجام بدرێت. وەداوش لە میدیای کوردی و ڕێکخراوە جەماوەری و پارت ولایەنەکان دەکەین تیرۆری خوێندکار سەردەشت پرۆتێست بکەن بۆ ئەوەی پێش بەپەیامی مەرگ و ترس بەرامبەر دەنگی ئازادیخوازان بگرین.
چاودیری کوردۆساید /چاک
06/05/2010
www. kordocide. com
