
که زیز ئه‌بی
ئیتر ژنێتیم
ئه‌شێوێ،
پڕ ئه‌بم له نامۆیی و
به‌خته‌وه‌ریی لێم ئه‌تۆرێ.
چون ئه‌زانم جگه له تۆ،
که‌سێک نییه!
ئاوازی عه‌شق و
ماچی تامه‌زرۆیی لێوه‌کانم
بژه‌نێ.
که زیز ئه‌بی
هیچ هێزێکم
پێ نامێنێ!
بی به‌خشم به ته‌مه‌ن،
خۆشه‌ویستیش
گوێم بۆ ناگرێ،
ته‌نها هیوایه!
به توولەڕێیهکی باریکدا
رێم له‌گه‌ڵ ئه‌برێ. .
سوێد
ئه‌ڵماس مسته‌فا
