لەجووڵەی تارای ژوورەکەتەوە
دڵم بهخورپه کەوت
پۆل بەپۆل فرمێسکەکانم دەڕژانه خوار
من وام دەزانی ئەوە شنەی بایە
هەواڵی پەرۆشی منت بۆ دێنێ،
من هەر ئەو پشیلە پاییزیهم،
کهلەترسی لافاو
خۆم دەکرد بە دەلاقەی ژوورەکەتا،
بەڵام
هەموو کات پهنجهرهی ژوورەکەت داخراو بوو.
هەستم دەکرد خەفەتێک دایگرووم
ئەمجارەیان بووم بەبارانی ئاسمان
تا نەبوونی خۆم لە هەیوانی ماڵەکەتا بشۆمهوه
کەچی تۆ بە ههڵمی ژوورەکەت، لەسەر پەنجەرە
غەزەلی بەخێرهاتنی بووکێکی سپیت نووسیبوو،
ئێستاش منی باران، سەر لێ شێواو ماومهتهوه
نازانم خەفەتەکانی خۆم
لەسەر شووشەکە بشۆمهوه، یان غەزەلی بەخێر هاتنی بووکە سپی!
ترووســکه کــوردی
