
كادر‌و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ی له شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆدا رووداوی 31ی ئابی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌ڵێن خیانه‌تی 31ی ئاب، به‌ڵام ئایا 31ی ئاب خیانه‌ته؟ ئایا خیانه‌ت واتای چییه ؟ له راستیدا پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت باسی رووداوه‌كانی پێش 31ی ئاب بكه‌ین. یه‌كێتی پێش 31ی ئاب به هێنانی سوپای پاسداران بۆ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێدانی هه‌م پارتی و هه‌میش حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا و كاروانی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانی به نوێژی نیوه‌ڕۆ به به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌و به‌ناو شاره‌كاندا به‌ره‌و شاری كۆیه‌ی قوڵایی خاكی كوردستان رۆیشتن بۆ لێدانی بنكه‌و باره‌گاكان و شوێنی دانیشتنی هاووڵاتیانی سیڤیلی كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكرات و ئه‌و كاره‌شیان ئه‌نجامدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌سه‌ر سنووره‌و له‌ناوچه‌ی سیده‌كان هاتنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و تۆپهاوێژه‌كانی پاسداران كه‌وتنه بۆردومانكردنی پیشمه‌رگه‌كانی پارتی و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر پیشمه‌رگه شه‌هیدو برینداربوون.
دوای ئه‌و كاره، كاردانه‌وه‌ی 31ی ئاب روویدا، به ئاگاداری و به ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا به سوود بینین له هێزه‌كانی سوپای عیراق توانرا ئه‌و پیلانه‌ی ئێران و یه‌كێتی پوچه‌ڵ بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و كاته و تائیستاش هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شێكه له عێراق، هه‌ربۆیه ئه‌مریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئێران كه سنووری قولایی عیراقی به‌زاند، پیشنیاری رووداوی 31ی ئابی كرد.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا 31ی ئاب خیانه‌ته، ئه‌گه‌ر له‌رووی مانا و ده‌لاله‌تی وشه و چه‌مكی خیانه‌ت وردبینه‌وه ئه‌وا نه‌خیر به‌هیچ شیوه‌یه‌ك 31ی ئاب ناچیته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه به‌لكو به‌لای خه‌لكی پارتییه‌وه 31ی ئاب جیگه‌ی شانازییه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی خیانه‌ت و پیلانگیرییه دژی خاك و خه‌لكی كوردستان، چونكه خیانه‌ت به‌رامبه‌ر دۆست ده‌كرێ نه‌وه‌ك به‌رامبه‌ر به دوژمن كه به‌داخه‌وه ئه‌وكات پارتی و یه‌كیتی له شه‌ڕێكی نه‌گریس و سه‌ختی ناوخۆی دژ به یهكدابوون و هه‌ردوولا وه‌ك دوو دوژمن ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كیتی به‌رامبه‌ر به حزبی دیموكراتی میوان و دۆستی خۆی كردی، ئه‌وا خیانه‌تێكی گه‌وره‌و قێزه‌ون بوو.