
لەیادی ڕۆژی ڕەشی ٣١ی ئاب کە هێشتا مناڵ بووین لەگەڵ دەنگی زنجیری دەبابەکان خەوی خۆشی هاوینەمان زڕی و شار بوو بە گۆڕەپانی حەرەس جمبوری و پرلەمان وەک کچێک زەوتکرا. سەدان ڕۆڵەی بێ تاوان دەستبەسەر کران و بێ سەر و شوێن کران. ئەم هۆنراوە لەم یادە ڕەشەدا ئەنێرم بۆ ئێوەی بەڕێز بۆ بڵاوکردنەوە. بەشی زۆری تەرجەمەی هۆنراوەکەی نزار قەبانیە و هەندێکیم لاداوەو هەندێکم دەستکاری کردوە بۆ ڕەچاو کردنی جیاوازی کولتوری کورد و کولتوری عەرەب.
هیوادارم بڵاوی بکەنەوە بێ دەستکاری ناوەرۆک و ماناکان و بێ زیاد کرنی هیچ بڕگەو دێرێک. تەنها گەر هەڵەیەکی ڕێنوس هەبێ و ڕاستکردنەوەی مەبەست و مانای ناگۆڕێت ئەوە سەرپشک بن لە ڕاست کردنەوەی. ئەگینا بڵاو نەکردنەوەی لام پەسندترە لە دەستکرای کردن و زیادکردنی بڕگەو ڕستە.
گەر بارەگاکانتان لە ناوچەکانی ژێر چەپەکی پارتیە ئەوا سەرپشک بن لەلادانی (بەوەک گۆڕینی) هەر بڕگەیەک کە لەوانە بڵاوکردنەوەی کێشەتان بۆ دروست بکات.
دڵسۆزتان
krmanj
| ئەی خەڵکینە |
| من پاشام و سەپێنراوم بەسەرتان |
| گومڕایی بەسەرچو، بمپەرستن، |
| بشکێنن بتەکانتان |
| من زوو زوو دەرناکەوم |
| لەسەر شۆستەی ئارامی چاوەڕێم کەن |
| تا بە بینینم ڕوون بێ چاوەکانتان |
| مناڵەکانتان بێ نان کەن |
| ژنەکانتان بێ مرۆ کەن . . |
| دوام کەون |
| سوپاسی خوداش کەن بۆ ئەو نیعمەتەی |
| کە ناردومی بۆ نوسینەوەی مێژوتان |
| چونکە مێژو بێ من نانوسرێتن |
|
ئەی کە لە جوانیدا یوسفم |
| خوداوەند نەیخوڵقاندووە |
| سەرسورێکی تری وەک من |
| یا نێوچەوانێکی تری بێ ئابروی چەشنی من |
| چاوەکانم دارو هەنارو لیمۆن |
| هەردەم نزاکەن خودا بپارێزێ چاوەکانم |
| هۆ پارتەکەم |
| . . . کاڵێ کانتان |
| بپاڵێون بۆ پەرلەمان |
| بۆ ئەوەی جانەوەرەکە، |
| بەرپرسی مەکتەب سیاسیەکەم |
| دەست بنێ بە ڕانەکانیان |
| هەراجە کورسی فرکسیۆنی پارتەکەم |
| هەر کورسیەکی زەردەواڵەکان |
| مسۆگەرە بۆ کچانتان بە ٣١ دەست لێدان |
| گەر قەبوڵە بۆتان |
| ئەوە ئۆفەرەو تەنها بۆ هەڤاڵانی پارتیمان |
| ئەی خەڵکینە |
| من یەکەمین و دادوەرترین کەسم |
| جوانترینی حوکم گێڕانم |
| منم ڕووناکی مانگە شەوو بێگەردی یاسەمین |
| من داهێنەری ٣١ ئابم |
| هەرچەندە بیردەکەمەوە واز بێنم لە حوکمتان |
| ویژدانم ڕێم نادا |
| کورە چۆن؟ کێ حوکمتان کا ئەی دڵپاکان؟ |
| کێ لرف کا بیرە نەوت و |
| گومرگی برایم خەلیل و حاجی ئۆمەران |
| کێ ئەڤاستینی ئێکسپایەرتان بۆ بێنێ |
| کێ زەوی و زاری هەولێر هەمووی بدزێ |
| کێ لەبری ماستی ئەلبان، |
| یۆغۆرتی تورکی بۆگەنتان بۆ بێنێ |
| كی زەردەشتەکانتان بکوژێ |
| کێ وەک من جارێ تورک، جارێ عەرەب جارێ لەشکری عەجەم |
| بۆسەر گیانتان بێنێ |
| کێ دەبابەی بەعستان بۆ بێنێ |
| کێ ئەنفالچیەکان بپارێزێ |
| کێ بیرمەندەکانتان بخنکێنێ |
| کێ ئەمرکا هێلکەو تەماتە بەسەر دلاوەرەکانتان ببارێنێ |
| ئۆف. . پڕ بوولە فرمێسک، چاوەکانم |
| بۆیە ناوی یەزدانم لێ هێناوە |
| بڕیارم دا خۆم بسەپێنم بەسەرتان |
| لە ئێستاوە تاڕۆژی قیامەت دێ |
| ئەی خەڵکینە |
| من خودانتانم |
| هەر کە چۆن خودانی هەسپ و جاشکەکانم |
| ئەتانخەمە ژێر پێڵاوەکانم |
| هەرکەچۆن پا ئەنێم بەسەر مافووری کۆشکەکانم |
| ئادەی کڕنوشم بۆ بەن کاتێ دەوەستم |
| ئادەی کڕنوشم بۆ بەن کاتێ دانیشتووم |
| ئەی من نەبووم کە ئێوەم دۆزیەوە |
| لە نێو کۆنە پەڕاوەکانی باپیرانم |
| نەکەن ڕۆژێ کتێبەک بخوێننەوە |
| من لەبری ئێوەش دەخوێنمەوە |
| نەکەن ووتارێ بنووسن |
| من لەبری ئێوەش دەنووسم |
| نەکەن بە نهێنی گوێ لەئاوازێکی سازگار بگرن |
| من نهێنی مەبەستەکانتان دەزانم |
| نەکەن بچنە نێو گۆڕیشەوە بێ مۆڵەتی من |
| ئەمە تاوانێکی بێ سنوورە لای من |
| کاتێ ئەدوێم گشتتان بێ دەنگ بن |
| چونکە ووتاری من قورئانێکە بۆتان |
| ئەی خەڵکینە |
| من ئیمامی مەهدیم و چاوەڕێم کەن |
| خوێنم دەرمانە بۆ دەردتان، |
| دەبمنۆشن |
| سرودە نیشتیمانیەکانی مناڵان |
| بوەستێنن |
| من بومەتە نیشتیمان |
| من منم و تەنها نەمرێکم لە وڵاتتان |
| لە هەموو کونج و کۆڵانێک |
| وێنەکانم هەڵواسن |
| بە وشەی جوان بمپۆشن |
| بچوکترین بوکم بۆ بخوازن |
| چونکە هەرگیز پیر نابم |
| پیر نابێ لەشم |
| بەندخانەی ئاکرێم پیر نابێ |
| دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی وڵاتتان پیر نابن |
| ئەی خەڵکینە |
| من مێردەزەمەم |
| دەمامکەم فڕێدەم دەمناسنەوە |
| من جەنگیزخانم بە سەگەکانمەوە هاتوم |
| دڵگیر مەبن لە ستەمم، |
| لە ئاکرێ و ئاسایشی گشتی |
| دڵسۆزەکانتان ئەڕزێنمەوە |
| ئەوکوژم تا لەسەر تەخت تێمهەڵنەدەن |
| وەك شەهیدانی قەڵەم ژێرخاکتان ئەنێم |
| نەوەک ڕۆژێ لە سەرتەخت تێمهەڵدەن |
| ئەی خەڵکینە |
| ڕۆژنامە دەرکەن کە پێماهەربڵێ |
| کاغەزی بریقەداربێ |
| ئەوە نیە وەک سۆزانی |
| لەسەر شۆستەکانا هەڕاج کراون |
| مەرەکەب و چاپخانەم بۆ بکڕن |
| هەمو شتێ لەم زەمانە دەکڕدرێ هەتا قەڵەمیش |
| نوسەری قەڵەمفرۆشم بۆبکڕن! |
| - |
| - |
| هاوڵاتیەکان |
| ئەی ڕۆڵەکانی وڵات |
| من رۆحێکی پاکم وهاتومە بەهاناتان |
| دەنگم تۆمارکەن |
| دەنگی ناسازم هەمەڕەنگە |
| وەک ڕەنگی ئەوداگیرکەرانەی |
| بۆ کوشتنی کوردم هێناون |
| ناسازە وەک ٣١ ئابی |
| ڕەشە وەک ڕوی بەعس |
| ناسازە وەک شانزەی پێنجی ٩٧ و |
| ژەنگاویە وەک لەشکری تورکان |
| بێ ئابڕو ترە لەو گوللانەی |
| لە ٧٩ دامان بەسنگی کۆمەڵە |
| بۆ خاتری ئاخوندەکان |
| - |
| - |
| ئەی خەڵکینە |
| من لەخەونیشتان بەرپرسیارم |
| من بەرپرسیارم لەو نانەی دەیخۆن |
| لە ویردانەی بە نهێنی دەیڵینەوە |
| ئاسایشە بێحەیاکان گشت هەواڵم بۆ دێنن |
| دەربارەی چۆلەکە و تەیریش |
| دەربارەی کۆرپەلەی ناو سکی دایکانیش |
| ئەی خەڵکینە من پاسەوانی زیندانتانم |
| منیش زیندانی ئێوەم، ببورن |
| من لە کۆشکی خۆم بەندم |
| نەڕۆژ، نە ئەستێرە، نە گوڵ دەبینم |
| لەو کاتەوە بە مناڵیەوە بەسەرتان سەپاوم |
| مەسینە هەڵگرانیش |
| کڕنوشم بۆ دەبەن |
| یەکێ دۆڵ دەکوتێ |
| ئەوی تر زوڕنام بۆ ئەژەنێ |
| ئەویتر پێڵاوم ئەلێسێ |
| هەرگیزپێیان نەوتوم نا |
| بێ حورمەتەکانی مەکتەبی سیاسی ناڵین نا |
| ئەندامانی پارتە گەوجەکەم هەرگیز ناڵێن نا |
| ماستاوکەرو بێکەرامەتەکانی دەوروبەرم |
| هەرگیز ناڵێن نا |
| بۆیە منیش میللەت وەک مێگەل دەبینم |
| ببورن کە بومەتە ئەژدەهایەکی تر بۆ گیانتان |
