
سازان وپێكهاتن له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك كارێكی ناچارییه، بۆ ماوه‌یه‌ك كۆمه‌لڕ له ته‌نگژه و دژوارییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه، ده‌رفه‌ت بۆ لایه‌نه‌كان ده‌ره‌خسێنێت تا له‌توندوتیژی دوور بكه‌ونه‌وه، وه‌لی ده‌بێت وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی چاوی لێبكرێت تا له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا، به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ئه‌و كێشه‌و ئاریشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه به‌مۆله‌ق هێشتنه‌وه‌ی سات له‌دوای سات كێشه‌كه گهورهتروقهبهتر ده‌بێت، ئیدی چاره‌سه‌ركردنیشی گران و دژوار ده‌بێت.
هه‌ر كێشهوئاریشهیهك رووبه‌رووی كۆمه‌لڕ ده‌بێته‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌تان وپۆی كێشه‌كه تێبگه‌ین وههموولایهن وئهگهرهكانی شیبكه‌ینه‌وه ئینجا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ین، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان چین توێژه‌كان زه‌مینه‌ی دروستبونی ئامانجی هاوبه‌ش خۆش ده‌كات كه ده‌بێت به‌هۆكاری ره‌وینه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان، ئاسانتر چاره‌سه‌ركردنیان.
پاش راپه‌رین وهه‌ڵبژاردن و دروستبونی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه پرۆسه‌ی حوكمرانی و ره‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات توشی گێرمه‌وكێشه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبه‌كان بۆته‌وه، تا راده‌یه‌ك داموده‌زگا ده‌ستوری ویاسایی وجێبهجێكارهكانی توشی ئیفلیجی كردووه، كه‌سه یه‌كه‌م ودهسترۆشتوهكانی حیزبه‌كان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ن، هه‌مه‌كاره‌ی ده‌سه‌ڵاتن، به‌مانایه‌كی تر حیزب ئامرازێكه بۆ كێبه‌ركێی سیاسی و له‌سێبه‌ره‌وه پرۆسه‌ی سیاسی و ئابوری وڵات كۆنترۆلڕ ئه‌كات.
پرسی سه‌رۆكایه‌تی له‌باشووری كوردستان بووه به‌یه‌كێك له كێشه‌و ئاریشه‌كان كه ده‌بوایه له‌په‌رله‌مان وبه‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی چارهسهربكرایه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌باشور سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفته‌ی رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه، به هه‌ره‌شه‌ی شه‌ری ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی و برسیكردنی زیاتر. . . نه‌ترسێنرێن، هه‌موو ئه‌و سازانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حیزبه‌كان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن نایاساییه، پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافی هاوڵاتییه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ندده یاساییانه‌یه كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه و سه‌رۆك بۆخۆی واژۆی له‌سه‌ر كردوون، حیزبه‌كانیش هه‌موو ئاگادارن.
حیزب ئامراز ودهستاوێژێكه بۆ گه‌شتن به‌ئاوات وئامانجه سیاسیه‌كان ئینجا چی نه‌ته‌وه‌یی یا چینایه‌تی، ئاساییه گه‌ر هه‌ر حیزبێك ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی (هه‌نوكه‌یی و داهاتوهكانی) بكات، به‌ڵام له‌هه‌موو كاته‌كاندا نابێت له‌سه‌ر حسابی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بێت، ره‌هه‌نده‌كانی بخاته به‌ر ده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی ناوخۆ وده‌ره‌وه.
گه‌ر حیزبه‌كانی باشوور له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ئاخاوتنه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین له‌كامه خانه پۆلێنیان بكه‌ین؟، ئایا حیزبمان نییه كه كراوه‌ته ئامرازێك بۆ پاراستنی شكۆ وهه‌یبه‌تی تاكه كه‌س و بنه‌ماڵه وخێڵ وعه‌شره‌ت و. . . ــهكان، كاره‌كانی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی قازانجی ئه‌وانه نییه؟، ئایاپیرۆزكردنی تاكه كه‌س هه‌موو سنوره‌كانی تێنه‌په‌ڕاندووه، زۆرجار نه‌گه‌شتۆته سنوره‌كانی به‌ندایه‌تی و كۆیله‌بوون؟، ئایا بۆ هه‌ندی كه‌س ولایه‌ن ده‌ستاوێژی په‌یداكردنی پاره‌و پول وسامان نییه؟.
ئیدی لهباشوورحیزب به‌و هه‌موو لایه‌نه نه‌رێنیه‌وه سازان له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان ئه‌كات به‌تایبه‌ت پرسێكی گرنگی وه‌ك پرسی سه‌رۆكایه‌تی!!.