سیستمی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان دووچاری گه‌لی كێشه‌ی قوڵ بۆته‌وه كه ده‌رئه‌نجامی خراپی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌لڕ بوونی سیستمی حوكمڕانییه، بۆ ساڵی (1992) ئه‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌وه قه‌یران وته‌نگژه‌كان سات له‌دوای سات گه‌وره‌و قه‌به‌تر ئه‌بن، كێشه‌و ئاریشه‌كانیش به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی خول له‌دوای خول بۆ په‌رله‌مان ئه‌مێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ركردنیشیان پێویستی به ده‌ستكاریكردنێكی ریشه‌یی هه‌یه.
یه‌كێك له‌و گرفته هه‌ستیارو گرنگانه پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، سه‌رۆك تیایدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی فره و زۆره، مه‌ترسی به‌ره‌و به‌سوڵتان بوونی لێده‌كرێت، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی كه: فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه، سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، نوێنه‌ری هه‌رێمه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ وده‌ره‌وه، متمانه ده‌دات به‌دادوه‌ران، به‌خشینی پله‌ی سه‌ربازی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، . . . ئه‌مانه وله‌به‌رامبه‌ردا كه‌س بۆی نییه لێیبپرسێته‌وه ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش.
دوای به‌سه‌رچونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی (ته‌واوكردنی ده ساڵ) و كێشمه‌كێشی تازه كردنه‌وه ونه‌كردنه‌وه‌ی، قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار دروست بووه، كۆمه‌ڵی كوردستانی له باشوور خستۆته سه‌ر لێواری دژواری وتركزه‌یه‌كی زۆر كه پێویستی به‌چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه، هه‌موو دواكه‌وتنێك ده‌رفه‌تی قه‌به بوونی ئه‌و دژوارییه زیاتر وزۆرتر ئه‌كات.
قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند لایه‌نێك له‌خۆدا به‌رجه‌سته‌ئه‌كات، بریتین له:
- رێز نه‌گرتن له‌و ده‌قه یاساییانه‌ی سه‌رۆك بۆ خۆی واژوی له‌سه‌ر كردوون.
- هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا دیاری نه‌كردنی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك.
- شكاندنی سه‌روه‌ری یاسا به‌وه‌ی چیتر رێگه نادات دابنرێته‌وه، سنوری كاتی خۆی ته‌واو كردووه وتێیپه‌راندووه.
بۆ زیاتر تێگه‌شتن له‌و پرسه با ئاماژه‌یه‌ك به‌یاسای ژماره (19) ی ساڵی (2013) ی په‌رله‌مانی كوردستان بده‌ین:
یاسای ژماره (19) ی ساڵی (2013) ی په‌رله‌مانی كوردستان
یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان – عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م: ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه له (20 \8 \2013) ته‌واو ده‌بێت. به‌رده‌وام ده‌بێت و درێژ ده‌كرێته‌وه تا (19 \ 8 \2015) كه ئیتر بۆ دووه‌م جار یارای (قابیلی) درێژكردنه‌وه نییه.
مادده‌ی دووه‌م: له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌له ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا دیاریكراوه پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌سازان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌به‌رواری ده‌رچونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌م یاسایه زۆر به رون وئاشكرایی ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئاماژه پێداوه وهه‌روه‌ها چاره‌سه‌ریه‌كه‌شی خستۆته روو، وه‌لی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گوزه‌ری له‌سۆنگه‌ی چه‌ند پاساوێكه‌وه‌یه كه گرنگترینیان بریتین له:
یه‌كه‌م: بوونی داعش ومه‌ترسی هێرشكردن بۆ داگیركردنی باشوور، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كوردستان به‌گشتی له‌به‌ر ده‌م هه‌ڕه‌شه‌و دژوارییه‌كی فره مه‌زن تردایه كه خۆی له لێكه‌وته‌كانی رێكه‌وتنی (ئێران – خۆرئاوا، ئێران – سعودیه، توركیا –ئه‌مریكا و. . . ) ده‌بینێته‌وه كه هاوكێشه سیاسیی وسه‌ربازیه‌كان به‌جۆرێكی تر هاوسه‌نگ ده‌بن وكوردیش به‌تایبه‌ت له باشور به‌و ره‌وشه سیاسی وسه‌ربازییه‌ی هه‌یه‌تی ده‌رفه‌تی كاركردنی فره كه‌مه، هه‌تا ئێستا ساڵێك زیاتر به‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال دا راده‌بوری كه‌چی له‌رووی سیاسیه‌وه هه‌ر له‌بازنه‌ی یه‌كتر تۆمه‌تباركردن به‌په‌راوێزخستنی ئه‌ویتر وخۆگیڤكردنه‌وه تێنه‌په‌ڕیون و له‌رووی سه‌ربازیشه‌وه توانای ده‌رپه‌راندنی هێزه داگیركه‌ره‌كه‌ی داعش و رزگاركردنه‌وه‌ی شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش نییه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه له‌سه‌ر راكردن و به ده‌سته‌وه دانی شه‌نگاڵ، بۆیه ده‌سته‌به‌ركردنی سیستیمَكی په‌رله‌مانی به‌هێز وخاوه‌ن ئیراده زامنی دروستكردن وگۆرینی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه بۆ هێزێك كه ته‌نها گرێدراوی كوردستان بن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نیشتمان له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده كار بكرێت، چونكه جێگه‌ی ئاماژه‌یه سیستمی به‌رگری له‌ئێستادا جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نییه.
دووه‌م: شه‌ری ناوخۆ ترس و دڵه‌راوكێی خه‌ڵكی كوردستان له‌شه‌ری ناوخۆ (براكوژی) مۆته‌كه‌یه‌كه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووه به‌رۆكی كوردستان و باشوری گرتۆته‌وه، ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایش مه‌به‌ست له‌دوای یكخستنه‌وه‌ی زۆنی سه‌وز وزه‌رده، ئه‌گه‌ر به‌دیوێكی تردا لێیبروانین هه‌ر به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام به‌جۆر وشێوازی تر، ته‌نها سه‌نگه‌ر له‌یه‌كترگرتن و ئاگرباران نه‌بووه، به‌ده‌ر له‌وه ئه‌مه دانپێدانانێكی فره ترسناكه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كه گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێت ئه‌وا چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كتر كوشتنه.
له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه كه‌سیستمێكی دیموكراتی به‌هێز، ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات، به‌نیشتمانی (كوردستانی) كردنی هێزی پێشمه‌رگه، سامانی سه‌رزه‌وی وژێرزه‌وی، ئاو وخۆراك. . . به‌كورتی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان زامنی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌و ئاریشه‌كانه كه به‌رۆكی باشوری كوردستانی گرتۆته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه ته‌نها هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌یه بێ چاره‌سه‌ری.