
هه‌موو ئه‌و كارتانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌هه‌په‌ی ره‌گه‌زپه‌رست و جه‌هه‌په‌ی ئهتاتوركیی دژی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌كاریان ده‌هێناو شه‌قامی توركیان پێ شه‌حن ده‌كرد كارتی ئاشتی بوو له‌گه‌ڵ كورددا، ئه‌ویش به‌وروژاندنی عاتیفه‌ی نه‌ژادپه‌رستی تۆرانی توركی و تۆمه‌تباركردنی ئه‌ردۆغان به‌وه‌ی توركیا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌و حزبانه‌ی تورك تا ئاستی خیانه‌تی نیشتیمانی قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی كرد. .
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو لهگۆڕهپانێكدا كه ده‌یان ساڵه وایان له‌عه‌قڵی (باطن و ظاهر)ى توركدا چه‌سپاندووه كه كورد وجودی نییه‌و وه‌ك كۆمارییه ئهتاتوركییهكان وتویانه ئه‌وانه توركی شاخاوین، نهژادپهرستهكانیش ناوی خۆیان بهخۆیانهوهیهو مێژوویه‌كی قیزه‌ونیان له‌دژایه‌تی كورد‌و نهژدپهرستی تۆرانیدا هه‌یه. . .
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا ئه‌ردۆغان زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیی له‌ده‌ستداو زۆربه‌ی تموحهكانی له‌بار برا كه هه‌موویان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردبوون، داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌دۆڕا كه توركیای به‌ره‌و دواوه برده‌وه‌و ئابوورییه‌كه‌ی داتهپاندو دبلۆماسیه‌تی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا شكستی هێنابێت. . نه‌خێر، هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا له‌پله‌ی خواری خواره‌وه به‌ره‌و ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو باڵایان كرد.
هۆكاری دژایه‌تی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان باگراوه‌نده ئیسلامییه‌كه‌ی و نزیكیی سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی بوو له‌گه‌ڵ كورددا بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی توركیادا، به‌ڵام جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و دانووستان له‌گه‌ڵ كورد‌و ئۆجه‌لانیان كردبوویه كارتی دژایه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان. .
حزبه‌كه‌ی صه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و ئایدۆلۆژیسته‌كانی كوردیش له‌م ململانێیه‌دا له‌به‌ره‌ی نه‌ژادپه‌رسته تورك و ئایدۆلۆژیسته‌كانی نه‌یاری ئه‌ردۆغاندا بوون به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كام له‌و دوو به‌ره‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌وه نزیكن، به‌هه‌موویانه‌وه توانییان ببنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كانی گروپه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا و جارێكی‌تر پاڵه‌وانه‌كانی پرۆژه‌ی (توركی كێوی) بكه‌نه‌وه به‌خاوه‌نی موباده‌ره‌و ده‌ستكه‌وت له‌توركیادا.
له‌نێوان پرۆژه‌ی ئاشتی ئه‌ردۆغان و پرۆژه‌ی ته‌قلیدی توركی كێوی و دابه‌شنه‌كردنی توركیادا دهمراستهكانی كورد دووه‌میان هه‌ڵبژارد، ئێستاش حزبه‌كه‌ی صلاحهدین دمیرتاش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌دا ئیئتلاف بكات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغاندا ئیتلاف ناكات و ناچێته ناو حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه، خۆ دیاره ئه‌مه‌ش له‌به‌ر كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندی دۆزه‌كه‌ی نییه‌و ئه‌وانه له‌ئێستادا له‌به‌ره‌ی ململانێیه‌كی ئایدۆلۆژی دهمارگیرانهدان كه ته‌نها دوژمنانی كورد سوودی لێ ده‌بینن. .
له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوا ساته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی داد‌و گه‌شه‌ی توركیا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و باجهبێت كه له‌پێناوی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورددا دای و سیاسییه‌كانی كورد له‌به‌رچاویان نه‌بوو. .
