ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی(باشوور) روو ده‌دات له‌نێوان په‌كه‌كه‌و حزبی دیموكراتی ئێران هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی نیگه‌ران كردووه‌و له‌خۆیدا پێشهات و رووداوێكی گه‌وره‌یه نه‌ك گه‌وره‌كراوه، ئه‌م رووداوه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ش نه‌بێت برینه‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی شه‌ڕی براكوژی شاخ و چه‌ندین ساڵه‌ی شه‌ڕی كوردكوژی ناوخۆی دوای راپه‌ڕینمان ده‌كولێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی میدیای كوردی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا بینیومانه‌و بیستوومانه دوو جۆر مامه‌ڵه‌یه، هه‌ندێكیان پێشهاتهكهیان زۆر ساده كردووه‌ته‌وه‌و وه‌ك رووداوێكی بچووك و بگره پاساودار تاوتوێیان كردووه، هه‌ندێكیشیان زۆر بهبایهخهوهو لهسهردێڕی هه‌واڵه‌كاندا دایان ناوه‌و وه‌ك رووداوێكی گه‌وره‌و مه‌ترسیدارو فاكته‌رێكی فیعلی بۆ هه‌ڵایسانه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و دوو لایه‌نه‌وه نابێت، (رووداو) دیارترین كه‌ناڵی ناوخۆی كوردییه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بایه‌خێكی به‌رچاوی به‌و گرفته‌ی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ی رۆژهه‌ڵات و باكوور داوه‌و له‌ئاستی پێویست و بایه‌خی خۆیدا ته‌غتیه‌ی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سه‌رسنوورییه‌ی كردووه.
له‌زۆر لاوه ئه‌م مامه‌ڵه میدیاییه‌ی كه‌ناڵی رووداو دراوه‌ته به‌ر ره‌خنه‌و په‌لامارو ئه‌دای كه‌ناڵه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه لێكداوه‌ته‌وه كه رووداوه‌كه‌ی له‌قه‌واره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كردووه، بگره هه‌ندێك تۆمه‌تباریان كردووه به خۆشكه‌ری ئاگره‌كه.
من ده‌زانم كه رووداو كه‌ناڵێكی نزیكه له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌و پارتیش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا نێوانیان زۆر خۆش نییه‌و ئه‌م مامه‌ڵه‌و ته‌غتیه میدیاییه‌ی كه‌ناڵی رووداو له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی كرێكاران و هاوسۆزی خه‌ڵكی باشوور نییه له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ئه‌ی له‌و به‌ریشه‌وه تهعتیم و بچووككردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێیه‌و به‌زیانی كێ و كام به‌ره ته‌واو ده‌بێت؟
رووداو هه‌ر مه‌رامێكی هه‌بێت له(گه‌وره‌كردن و زه‌قكردنه‌وه)و گرنگیپێدانی رووداوه‌كه هه‌ر شایسته‌ی ده‌ستخۆشییه‌و پێم وایه كارێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی و ئه‌خلاقییان ئه‌نجام داوه، پێویسته به‌وان و به‌گشت كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی كوردستان بڵێین: سوودو به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر كوردێك فیشه‌كێكی به‌كورده‌وه نا لێی بكرێت بهنارنجۆكێك و تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌ورو قورس بكرێت، چونكه ئێمه‌ی كوردی سته‌مدیده تا ئێستاش به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كانی شه‌ری كوردكوژی و براكوژییه‌وه ده‌ناڵێنین و فرمێسكی چاوی باوك كوژراوه‌كان و كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی ده‌ستی كورد وشك نه‌بووه‌ته‌وه‌و دوو ئیداره‌یی و سایكۆلۆژیای په‌نگخواردووی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كترمان كۆتایی نه‌هاتووه.
به‌ڵێ گه‌وره‌كردن و بایه‌خدانی زیاتر‌و زۆرتر به‌تاوانی بهرامبهروهستانی چه‌كدارانه‌ی كورد له‌گه‌ڵ كورددا شایسته‌ی سه‌د ئه‌وه‌نده‌یتر گهورهكردنه، گومانی تیادا نییه كه گهورهكردنهكه ته‌نها زیانی بۆ لایه‌نی هۆكارو ده‌ستدرێژكار هه‌یه كه ناوهێنانی ئه‌و لایه‌نه له‌م كاته‌دا كه‌ئومێدی چاره‌سه‌ر له‌ئارادا هه‌یه ئاگری ناكۆكییه‌كه ناكوژێنێته‌وه، به‌ڵام بایه‌خه میدیاییه‌كه رایه‌كی گشتی دژی شه‌ڕی كوردكوژی و فاكته‌ره‌كانی و رێخۆشكهرهكانی دروست ده‌كات. ئه‌و میدیایانه‌ش وه‌ك رووداوێكی بچووك و ساده لهرووداوهكهیان رووانیوه ئهداكهیان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی تیادا بووه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان با ئه‌و مه‌به‌سته‌شیان نه‌بووبێت.
گه‌وره‌كردن و باخپێدانهكهی كه‌ناڵی (رووداو)و كهنڵهكانیتر جۆرێكه لهرسواكردن و دزێواندنی تاوانی شه‌ڕی براكوژی، له‌به‌رامبه‌ریشدا بچووككردنه‌وه‌و ساده پێشاندانی رووداوه‌كانی كێله‌شین ئاسایی پیشاندانی شه‌ڕی كوردكوژی و ساده‌كردنه‌وه‌یه‌تی. با ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ش له‌پشتی هه‌ردوو جۆر له ئه‌دا میدیاییه‌كه‌وه نه‌بووبێت، به‌ڵام بۆ ئێمه ده‌ره‌نجام گرنگه كه كامیان تاوانی شه‌ڕی (كورد-كورد) تیادا ناشیرین و دزێو ده‌بێت.