
نەمانی متمانە بە دەسەڵات (( یاخـیـبوون )) ...
(( تـۆماری ئە تـک کرد نێـکی ســـیاسی ))
لە هۆنراوە سیاسیەکانی نەزار قەببانی :
وەگێرانی عەربی بۆ کوردی و
لەگەڵ گـۆرینی سیما و سیمبۆڵەعەربیەکانیش
بۆ سیما وسیمبۆڵ و ژینگە کوردیەکە
بەکری مێرزاحسەین : سوید // ٢٥-١- ٢٠١٦
(( 1 ))
بمانبورن لەوەی ئەگەر هەندێ جـنێـومان پێـدابن
بمانبورن لەوەی ئەگەر هاوارەکانمان ئازاری دابن .
کـتێـبەکانی مێـژوو بۆ ئـێـمە بێ مانایە
هەواڵەکانی، سەرکردە و شۆرشەکان، بە کەڵـکـمان نایە . *(١)
ئێـمە، بۆ کەسانێك دەگەراین، ئەگەر بیانـتـوانیایە
بە کوردی و دادپەروەرانە، د ەربڕینیان بکردایە *(٢)
بەڵام، ئەوەی کە بـینـیمان
ئەو جـۆرە سەرکردانە بوون کە بێـباک بوون لە میللەت .
زمانی هەرە شە و هێڵی سور و را گەیاندنی بۆش
کە بەتاڵ بوون لە هەموو مانایە
بمانبورن لەوەی ئەو پەیوەندی رە حم و پەتی ناوکەمان بچراند کە
بەستونی پێـکەوە
بمانبورن لەوە ی کە، کار گەیشتـۆتە ئە وە
(( 2 ))
بمانبورن
بەرێزەکان، بمان بورن لە رەفـتاری وەک شـێـتەکان
هەزاران ساخـتەچی بەسەر شانمانا هەڵـگـەران
لەو کاتەوە لەدایك بوین .
ئەوانە بوونەتە کوێخامان و خـوێـنیان حەڵاڵ کردوین .
هەزاران پۆلیس، بە پاساوی پێـناسەی هە ڵە و نوسینی ناپەسەند
تەقەیان لێکردوین .
بەڵام نەکەوتوین .
هەوڵیان داوە قاچـمان ببرنەوە، بۆ ئەوەی
بەرە وپـێـش کشانمان بوە ستێ .
بەڵام هەر رۆشتوین .
پەنجەکانیان برینەوە، بۆ ئەوەی قەڵەم نەگرێت .
بەڵام، لە نوسیندا هەر بەردەوام بوین . .
ویستیان، پێـمان بڵێـن، شیعر گوتن کـفرە .
بەڵام ئێمە لەو کـفرکردنە نەکەوتوین .
(( 3 ))
بمان بوورن
ئەگەر ئێمە باوکەکانی خۆمان کوشتبـێـت .
ئەگەر گومانمان لە داستانەکانی کـۆنمان کردبێـت .
ئەگەر پاڵەوانە کـۆنەکانمان، جارێکی تر بۆ لێـپرسینەوە بانگ کردبێـت .
بمانبورن ئەگەر گومانمان لە دە قە ناسراوەکانی شیعرو پەخـشان کردبێـت *(٣)
یان گـومانمان کردبێت لە حەدیسەکانی، شمشێر، و، رم و
لەوەی فڵان وای گـێرابێـتە وە فڵان وای گـوتبێـت .
بمانبورن کە ئـێـمە لە بنەماڵەی فڵان و لە عەشیرەتی فلان
رامان کربێـت . *(٤)
هەر جارێك ئێمە لە قاوەکانی ئەوانمان خواردبـێـتەوە
لە قورگماندا گیراوە .
هەر کاتێك داوای فریا کەوتنمان لێ کردبن
هیچ سودی نەبوە و هەوڵەکانمان دۆرراوە .
بمانبورن کە، هەرچـیمان خـوێـندبێـتەوە
ئێستا بیر چـۆتەوە و لە بیر نە ماوە .
(( 4 ))
بمانبورن کە بێ ئیزن
چوبینە ناو کۆشکی شاهانە و هۆڵی ئاوێنە بەند و
دیدەنی تەختی پاشایەتیتان .
لە هەموو سوچێکا بۆنی جەستەی لێدە هات و
بینیمان چـۆن لە ناو سەللاجەکانی سوڵتان .
بە تازەیی پارێزراون گۆشتی جاریەکان .
بمانبورن ئەگەر، دەستدرێژیمان کردبێـتە سەر موڵک و ماڵتان
یان بانگەوازی ئازادیمان کردبێت بۆ ژنەکان .
(( 5 ))
بمانبورن ئەگەر، بۆ جارێك لێمان تێـکـدابن خەیاڵی سەرخۆشی
ئێوە مان دابریـبێـت رۆژێک، لە ویسکی نـۆشی
بمانبورن کە بۆ رۆژێک ڤـیدیوکانمان لێ داگیر کردون
بۆ ئەوەی پیشانـتان بدەین ، کە شێوازی مردنەکانمان چـۆن بوون
ئێـمە دەگەراین بەدوای کەسێکـد ا بە ناوی حاجی قادری کـۆیی *(٥)
رۆژێک لە رۆژان، بە را گەیاندن و شیعرەکانی
کوردی بە ئاگا هانی
کە دۆزیمانە وە بینیمان،
موخابەرات فیشەکیان داوە لە سەری و فیشەکـێک لە زمانی
فیشەکیش لەدڵی میللەت و فیشەکـێـکیش لە دڵی ئێمەی هاوبیرەکانی .
(( 6 ))
بمان بورن ئەگەر درندانە
دەستدرێژیمان بۆ سەر پەردەی کچـێـنی دەوڵەت کردبێت .
بمان بورن ئەگەر وەک گورگ گازمان لە دەستی گرتبێت
نەفرە تمان لە دایک و باوکی کردبێـت
میللەتمان لێ هاندابێـت و گـۆشتی مەمکـیمان خواردبێـت
بمان بورن ئەگەر لە داب و نەریت لامان دابێـت و
سەرپـێچـیمان کردبێــت
وەک چەند منداڵێـکی برسی رەفتارمان کردبێـت
بە رۆژی روناک لە خوێنی دەوڵەتمان خواردبێت .
(( 7 ))
بمانبورن ئەگەر میزمان کردبێت بە سەر ئەو هەموو پەیکەرانەی
دەسگاکانی دەسەڵات دایناون لە زۆر جێ و گۆرە پان .
بەسەر ئەو وێنانەی لەسەر هەموو دوکانەکانی شار، هەڵواسران .
بەسەر هەمووئە و دروشمانەی، بەردو تـۆپیان تێـدەگرن مندڵان
بمان بورن، ئێمە دواجار لە سە ربانی کەشتیەکان
وەک رانە مەرر، گیرساینەوە
بەسەر دەریاکانی دنیادا، پەرش و بڵاو کراینەوە .
لەناو بازرگانە کوردەکانا، هیچ بازرگانێکی کوردمان نەدی .
دەربەست بێت، هەندێ ئالیکمان بداتێ، یا تۆزێـك ئاو بیخۆینەوە .
لە ناو شۆرشگـێـرانی کوردیشدا
هیچ شۆرشگـێرێک نە بووە کە چەقـۆی نەچە قاندبێـتە جە ستەمان و
برینی نە کولاندبـیـنەوە .
بمانبورن، بمانبورن
کە هەموو شتێـکمان، رەفـز کردبێـت
کە هەموو شتێـکمان شکاندبێـت
کە هەموو شتێـکمان لە رەگەوە هەڵـکێـشا بێـت .
ناوەکانی خۆمان فرێ دابێـت .
دەشتەکان ئێـمەیان رەتـکردۆتەوە و ورێـگا کانمان لێ گـیراوە
بەندەرەکان ئێـمەیان رەفـزکردوە و درگاکانمان لێ داخراوە
ئەو فرۆکەخانانەی کە پێشوازی دەکەن لە باڵندەکانی بەیانیان و ئێواران
لێـمان قەدەغەکـراوە
بە هەتاوی زە بروزەنگ و چەوسانەوە جەستەمان سووتاوە
بمانبورن ئەگەر تـفمان کردبێـت
لە سەردە مێکی وای، کە نازانین چی نا وە .
بمانبورن لەوەی کە بەرامبەر ئەو هەموو بێـدادیانە
ئەگەر ئەوانەی ووتومانە کـفربێـت
هەر ئەو کـفرانە مان بۆ ماوە .
*******************************.
(١) أخبار علی و یزید
(٢) ان يقولون كلاما , عربيا
(٣) روايات أبي زيد الهلالي
وفي شخصية الزير . . وفي عنترة
(٤) إن هربنا من بني صخر وأوس ومناف . . وكليب.
(٥) المتنبی كان في يوم من الأيام عصفور العرب
