رۆژی 8 ی ئوکتوبه‌ری 2014 ، له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێکدا به‌ره و ستۆکهۆڵم بۆ هاوبه‌شی خۆپێشاندانێك بۆ ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به هەڵوێستی تورکیا لە دژی کۆبانی و هاوکاریان لەگەڵ داعش . سەرەتاکانی ئەم هۆنراوەیەم نوسی و رۆژی شه‌ممه‌ی 12-10-2104 ته‌واوم کرد .
بەکر حسەین .
سـڵا وت لێ بێ کـۆ با نی
سڵاوت لێ بێ رۆژئاوای خۆ راگر
سڵاوت لێ بێ کۆبانی
تۆ ئێستا دڵی کوردانیت و تۆی شاری به‌رگری و قوربانی
سڵاوت لی بێ کۆبانی
هه موو کـوردانی دنیا رویان له تۆیه و
تۆ قـیبلهی ههمـوومانی
کچانی قاره‌مانی تۆ ئێستا له د نیاد ا،
بون به سیمبۆڵی خه‌باتی مرۆڤایه‌تی
بۆ ئازادی و بەهاکانی شارستانی
داستانی ورە و ئازایە تیت هەمـو دنیای سە رسام کرد وه و
بۆ کـوردانی ئێستا و بۆ نەوەکانی داهاتوش،
تۆ جـوانترین و بە نرخترین شانازیمانی
******.
لە رێبازی شـۆرش و بە رخودانی رابوردوی کورد ا
پیاوان لە سەنگەری پێشەوەدابوون و
لە ئەزمونی ئێستای تۆدا، کچانی پڵنگ و گـیان فیدات .
لەسە نگە ری پێـشـە وەدایە .
سەرکەوتنی تۆ، هەر بۆ راماڵینی دوژمن نابێت بەڵکوو
بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی شارستانیشـه
کە یەکسانی پیاو و ژنی تیایە .
ئەگە رچی بۆ بینینی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژ
رۆژهه‌ڵاته فهلهکیهکه سه‌ره‌تایه .
بەڵام ئێستا لای ئێمەی کوردستانیان
بۆ چاوەروانی هەڵهاتنی رۆژ
هەر چاومان لە رۆژئاوایە .
کۆبانی تۆنامریت و تۆ له جوگرافیا بچوکهکهتدا نه‌ماوی
ئێستا جێگه‌ی تۆ له ناو دڵ و هه‌ستی مرۆڤدۆستانه‌ی ملیونههایه .
تۆ له سه‌ر هه‌موو زارێکیت و قـوربانیان و روناکیهکهت
روههڵماڵینه له‌سه‌ر بێ ئه‌خلاقترین و درنده‌ترین جانهوهرانێ ئه‌م دنیایه
راپەرین و بوێری و بێباکی، فرێشته پیرۆزه‌کانت
رووبه رووی، شمشێره‌کانی، ههمهجێهت و جه‌هاله‌ت،
داهێنانی رێبازێکی نوێی پرر مانایه
چرای رۆناکیه بۆ مرۆڤایه‌تی و
بۆ مێژویەکی نوێی خه‌باتی کـوردایهتیش سەرەتایە .
(( چه‌ند دێرێك، لێره‌دا لابراوه . له‌به‌ر هۆکاری پێویست )) *
زۆر جێی حەسرەت و داخمە
که من بهگـوێرهی توانا و ئاره‌زوم .
هەمو شتێـکم لە د ە ست نایە .
ئاخ، خۆزگە من، بۆ بەرگری لە تۆ و تۆڵە لە دوژمن .
لە ئاسمانی کۆبانیدا فرۆکەوانێکی ئاپاچی بومایە .
بەڵێن بێ منی دوور وڵاتی به‌ساڵاچوی
بێ دەسەڵاتی، بێ پۆست و پایە
هەر دڵسۆزت بمێنم هەتا مابم و ئەوەندەی توانام تیایە.
بەڵێن بێ، ئازارەکانت بگەیەنم بە و د نیایە.
بەڵێن بێ هەر پشتیوانت بمێنم
بۆ گەیاندنی پەیامی ئازادی خوازانەت، و
بۆ سه‌رخستنی ئە و ئێراده و ئە و، ووره، پۆڵایە .
بەڵێن بێ نە فرەت و نەعلەت بکەم لە هەموو ئە و نامرۆڤانەی
کە لە دۆزه‌خی شە ری مان و نەماندا، پشتیوانیت ناکەن و
کەمتەرخەمی و بێ باکیان لەخزمەتی دوژمندایە .
کـۆبانی تۆ هە ر سە ردەکەویت و
د وژمنانت چەند د رەندەتر بن و
چه‌ند بێ ئەخلاقـتربن هەر دەد ۆڕین و
هه موو مرۆڤایه‌تی شارستانی نه فرهتیان لێده‌کات و
کـۆتاییان لە ریسـوابوندایە
مەزاری شەهیدانی تۆ دەبیت قیبلەی حەجی ئازاد یخوازنی کـورد و
ئازادیخوازانی ئەم د نیایە.
ئاواته‌خواز و چاوه‌روانی سه رکهوتنی تۆم و
ئه‌گه‌ر رێـکه‌وت بۆ حه‌ج و بۆ ماچکردنی مەزاری شـەهیدانت
بمامایە و بهاتمایە .
بەکر حسەین : 12-10-2014
|
1(3) |
بەکرحسەین، بۆ کوبانی، سەرەتای مانگی ئوکتوبەری 2014، ئه‌و کاتانه‌ی کوبانی زۆر له مه‌ترسیدا بوو // دواترین ده‌سکاری 3 آذار 2015
