هیچ كه‌نالێكی ڕاگه‌یاندن نیه له دونیادا كه خاوه‌نی په‌یامی تایبه‌تی خۆی نه‌بێت، به‌ڵام له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی مه‌لا كرێكاردا هیچ په‌یامێكی (ئێن ئار تی) هه‌ست پێ نه‌ده‌كرا، باشتر وابوو جه‌نابی پێشكه‌شكار میكرۆفۆنهكهبخاته به‌رده‌م جه‌نابی مه‌لا كرێكار و بچێت له‌ده‌ره‌وه پیاسه‌یه‌ك بكات یان جگه‌ره‌یه‌ك بكێشێت. تا جه‌نابی مه‌لا كرێكار وتاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد. ! ئاخر پرسیاره ساده‌و لاوازه‌كانی ئه‌و براده‌ره جوانكیله‌یه هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌كی له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی ڕه‌های وتاره‌كه‌ی مه‌لا كرێكاردا دروست نه‌ده‌كرد. !
پرسیاری سه‌ربرینی كرد. مه‌لا كرێكارله وه‌ڵامدا گوتی:- (سه‌ربڕین له مێژودا هه‌ر هه‌بووه چونكه گوله نه‌بوه. ئێسته‌ش داعش پێشمه‌رگه سه‌ر ده‌برێت و پێشمه گه‌ش موجاهیدێكی داعشیان له كه‌ركوك سه‌ربڕی. ) ! له كاتێكدا ئه‌و دوو سه‌ربرینه زۆر جیاواز بوون، چونكه پێشمه‌رگه ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد به‌ڵكو ئه‌وه چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش بوون له به‌ره‌كانی جه‌نگ و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌و حاڵه‌ش هێشتا هه‌موو رۆشنبیرانی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كاره‌كه‌یان مه‌حكوم كرد. !
به‌ڵام سه‌ربڕینه‌كانی داعش هیچ له‌به‌ر نه‌بونی گوله نیه به‌ڵكوو بڕوایان به سه‌ربڕین هه‌یه وه‌ك ستراتیژییه‌ك بۆ ترساندنی هه‌موو دونیا، پاشان به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر ترسناك و پێشكه‌وتوو كرداری سهربڕینهكهش تهێویر ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه. ! كه‌چی ئه‌و براده‌ره هه‌ستی به‌و هه‌موو جیاوازییه نه‌كرد و یان ئه‌و هه‌مووه جیاوازییه پرسیارێكی بۆ دروست نه‌كرد. !
هه‌ق وایه (ئێن ئار تی) ئه‌و كوڕه گه‌نجه بۆ چاوپێكه‌وتنی كچێكی شاعیر بنێرن، كه‌ڕه‌نگه شیعره‌كانی زۆر پرسیار له زهنیدا قیت كاته‌وه نه‌ك بۆ لای گورگێكی باران دیده‌ی وه‌ك مه‌لا كرێكار، كه‌به‌ته‌واوی كاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌لێكی زێڕین قۆسته‌وه‌و په‌یامی چه‌په‌ڵی خۆی له شاشه‌ی ئێ ئاڕ تییه‌وه بۆ ته‌واوی موخابه‌راتی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان نارد. ! هه‌روه‌ك چۆن خۆی ده‌یگوت كتێبی دوو سه‌ربازه‌كه‌ی نه‌رویژ بۆ ئه‌وه بووه كه به موخابه‌راتی وڵاتان بڵێن ئێمه ئاماده‌ین مه‌لا كرێكار بكوژین بۆ هه‌رلایه‌نێك بیه‌وێت به بڕێك دۆلار. !
له هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه بوو مه‌لا كرێكار خۆی له پێناسه كردنی داعش ده‌دزییه‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌واڵه‌كان نیه و ناتوانێت بریار بدات. به‌ڵام ئاگاداری هه‌موو وردینه‌ی روداوی كوشتنی كابرای ئه‌مریكی بوو. ئاگاداری ئه‌و رێكه‌وتنه موخابه‌راتییه‌ی (سی ئای ئه‌ی) و موخابه‌راتی ئوردن و مه‌رجی مه‌قدیسی و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه بوو. !
ئاگاداری سه‌رێكی بڕاوی داعش بوو له به‌ره‌كانی جه‌نگ و به موجاهید ناوی ده‌برد، له كاتێكدا ده‌یگووت ناتوانم سه‌باره‌ت به داعش بریار بده‌م. ئاگاداری حه‌شدی شه‌عبی و مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان هه‌بوو كهوایدهزانی كوردستان پێویستی به فتوای ئه‌وو ساتوری كولی جیهادی ئه‌وه له به‌رانبه‌ر شیعه‌ی ئێرانی له كاتێكدا ده‌یگوت ئێرانیش قسه‌ی له‌گه‌ل كردووم بۆ گه‌رانه‌وه‌م. ! به‌لام هیچ كام له‌م ڕسته‌و په‌ره‌گرافه دژ بهیهكانه له ناو وتاره‌كه‌ی جه‌نابی مه‌لا كرێكارد پرسیارێكی بۆ ئه‌و كوره گه‌نجه دروست نه‌كرد. زۆر به‌داخه‌وه. !