داعش ئه‌گه‌ر به‌شوێن خه‌لافه‌تی ون بووی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌ره‌و دیمه‌شق ناروات بۆ به‌ره‌و به‌غداد شۆڕ نابێته‌وه بۆ به‌ره‌و عه‌نقه‌ره مل نانێت خۆ هیچ كام له‌و خهلافهتانهی ئه‌و به‌شوێنیدا وێڵه له كوردستاندا نه‌بوون. نه عوسمانی و نه عه‌باسی و نهئهمهوی و نه خه‌لافه‌تی خوله‌فای ڕاشیدینیش. ئه‌ی بۆچی له‌نێوان كه‌لاوه‌كانی چوار پێنج ئیمراتۆری ئیسلامی‌دا به سهفهویشهوه ته‌نیا گه‌ڕی له كوردستان ئاڵاندوه. ؟! لای من ئیستراتیژیكی داعش بریتیه له ڕێككه‌وتنێك دژ به گه‌لی كوردستان له شێوه‌ی ڕێكه‌وتنی شومی جه‌زائیر. به‌ڵام زۆر په‌نهان زۆربێ ده‌نگ. ته‌نانه‌ت بێ كوبونهوهش، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ك ڕژێمی گۆڕ به‌گۆڕی شاه ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێیدا هه‌یه. !
وه‌ك ئاشكرایه سوپای عێراق به‌ته‌واوی هه‌ره‌سی هێناوه‌و عێراق به ڕواڵه‌ت له ده‌ستی كۆمه‌ڵێك میلیشیای بێ سه‌رو به‌رو نارێكخراودایه كه‌چی داعش به‌ته‌واوی گوێی خۆیی لێكهڕكردوون هه‌موو هێزی خۆی خستوه‌ته سه‌ر كه‌ركوك كه زۆر دڵنیاشه وه‌ك هه‌میشه له كوردستاندا شكست ده‌خوات.. !
ئێران سه‌ره‌تا ده‌یویست داعش هه‌ولێر و دهۆك داگیر بكات و ئیتر به‌و حیسابه‌ی كرد بوی سلێمانی و كه‌ركوك بكه‌وێته كۆشی خۆی. به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سه‌ری داعش و هیواكانی ئێرانیشیان پێكه‌وه له قوڕنا، ئاخر له‌م دواییانه‌شدا له ده‌ڤه‌ری مه‌خمور و گوێڕ كشانه‌وه‌ی بێ ده‌نگی میلیشیا شیعه‌كان ئه‌و به‌زمێكی دیكه‌ی بۆ كورد نایه‌وه. !
ئێستا داعش هه‌موو قورسایی خۆی خستوه‌ته سه‌ر كه‌ركوك. چونكه ئێران پاشه‌كشه‌ی كردوه له‌و تاكتیكه‌ی یه‌كه‌مجاری، ئێستا ده‌یه‌وێت كه‌ركوك له ده‌ست كورد ده‌ربێت و به‌ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه به خه‌ڵكی دونیا‌و گه‌لی عێراق و كوردستایش بلێت كه‌ركوك شارێكی عێراقیه وگه‌رانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كوردستان بۆ گه‌لی كورد ته‌نیا ببێته خهنێكی خۆش.
ئێران چاوه‌ڕوانه به‌و قورساییه زۆره‌ی داعش له‌سه‌ر كه‌ركوك هێزی پێشمه‌رگه به ته‌واوی ماندوو ببێت و پاشان میلیشیا شیعه‌كان به یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئێران به جۆرێكی دی داگیری بكه‌نه‌وه. !
من له‌م شه‌ڕه‌ی كه‌ركوكدا سه‌رم له كشانه‌وه‌ی بێ ده‌نگی (هێزه‌كانی په‌كه‌كه) سوڕما كه ئه‌وانیش قورسایی هێزه‌كانیان له كوردستانی باشوردا له ده‌ڤه‌ری كه‌ركوكه و كشانه‌وه‌ی هێزیش له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به پێی قورساییه‌كه‌ی كه‌لێن دروست ده‌كات. ئه‌و كشانه‌وه بێ ده‌نگه‌ی په‌كه‌كه كت و مت له كشانه‌وه‌ی بێ ده‌نگی میلیشیاكانی شیعه دچوو له ده‌ڤه‌ری مه‌خمور. !
تۆ بڵێی ئێران به‌ڵێنی كانتۆن و مانتۆنی پێدابن له كه‌ركوك. تۆ بڵێی په‌كه‌كه مرخیان له كه‌ركوك خۆش كرد بێت بیانه‌وێت به‌و شێوه‌یه فشار له‌سه‌ر توركیا دروست بكه‌ن بۆ ئازاد كردنی ئۆجئالان ه چی و چی. ؟