جارێكی تریش ئه‌و قسه‌یه له حاجی قادر ده‌خوازمه‌وه، كه له داخی ناپهڕژایی و ناڕێكیی كاری كورده‌وارییه‌وه گوتوویه‌تی: له خۆم ئاگر هه‌ڵێنم وه‌ك چنارۆك، له چاوم گریه ده‌ربێ وه‌ك حه‌مامۆك. كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه نییه كورد ناتوانێ بناخه دابنێ و بنیاتی له‌سه‌ر بنێ. ئه‌وه‌یه چتێكی باش له ژیگه‌ی خۆیدا ببینێ، كێچ ده‌كه‌وێته كه‌وڵی، تا كاولی نه‌كا هه‌دا نادا. ئه‌وه‌یه وای له حاجیمان كردووه له داخا خۆی بڕنێته‌وه. كارێكی به رێكه‌وت بوو به‌رنامه‌ی خوێندنی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی ببینم. هیوادارم رۆژنامه‌وانیی كوردستان زووتر ئاوڕی لێ دابێته‌وه و من ئاگام لێی نه‌بێ.
له سه‌رده‌می دوو ماڵهكییهكهی هه‌ولێر و سلێمانیدا، (ئه‌لفوبێی نوێ) یه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵداریان لا دا و دووی تریان له شوێنی‌دا سه‌پاند. دیسانه‌وه به رێكه‌وت ئه‌وه‌ی سلێمانیم بینی. ماڵی وێرانم، هه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی مامۆستا باڵدار خۆی بوو كلك و گوێیان كردبوو. ده‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ولێریش باشتر نه‌بووبێ. داهێنان له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی باڵدار كردووێتی، هه‌موو رۆژ روو ناداته‌وه و هه‌موو كه‌سیش كوڕ یان كچی داهێنان نین. كورد له جیاتی ئه‌وه‌ی شانازیی تاهه‌تایه‌ی به‌م پیاوه‌وه بكردایه، زۆر زوو دوای سه‌ربه‌خۆیی، ناوی له ده‌فته‌ردا سڕیه‌وه. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین ئه‌م ئه‌لفوبێیه ببێ به پرۆگرامی خوێندن بۆ هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، كاتێك رزگار بوون.
یه‌كه‌مین چاپی ئه‌لفوبێی نوێ له ساڵی 1956دا بووه. كه‌سێك له‌و ساڵه‌دا چووبێته به‌ر خوێندن، ئێسته ته‌مه‌نی 65 ساڵه. واته زۆربه‌ی خوێنده‌واری كوردی باشوور له‌م كتێبه‌ی باڵداره‌وه فێری نووسینی یه‌كه‌مین پیت و وشه‌ی كوردی بوون. له‌به‌رئه‌وه، كاره‌سات ته‌نیا بهپاشدانهوهی ئه‌و شاكاره مێژوویییه زمانه‌وانییه پهروهركاره نییه، كه وه‌زیره‌یلی یه‌ك له دوای یه‌ك وێراویانه بیكه‌ن، ئه‌وه‌شه، كه‌س به‌ده‌نگ نه‌هاتووه به تایبه‌تی ماموستایهل. بۆچی كاری وان ته‌نیا راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی رۆژانه‌یه یان نامه‌یه‌كی پیرۆزتر، كه زۆر جار به مامۆستایان گوتووه جۆرێك له پێغه‌مبه‌ر.
ئه‌لفوبێی نوێی باڵدار، ده‌یان ساڵ كه‌وتبووه پێش راده‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورده‌وه. منداڵی لادێ بووین و له لادێیهكیشهوه ده‌چووین بۆ لادێیه‌كی تر. باڵدار هه‌ڵگێڕانه‌وه‌یه‌كی له مێشكی بچووكی ئێمه‌دا هێنابووه كایه. بۆ ئێمه زۆر پێتهوی بوو له‌و هه‌ڵكه‌وته دواكه‌وتووه‌دا، له‌و بێ بژێوی و بێ بزگوڕی و هاتوچۆی به پێیه‌دا بۆ منداڵی شه‌ش ساڵه، یه‌كێك بێت و ده‌ستمان بگرێ به‌ره‌و دنیایه‌كی خه‌ون و ئه‌فسوون ئاسا. خه‌ون و ئه‌فسوون ئاسای چی؟ بڵێ هه‌ڵكه‌وتێكی راستهكینه، به‌ڵام جیا له هه‌ڵكه‌وته كڵۆڵه‌كه‌ی خۆمان. پۆلێك منداڵ به یه‌ك ده‌نگ له دوای مامۆستاوه، ئای دۆی داده و زریزه‌ی ئازاد بڵێنه‌وه. ئه‌م هه‌موو وێنه جوانه‌ی كتێبه‌كه و مامۆستاش چ مامۆستا؟ مه‌حموودی عه‌ره‌ب له گامێشهوانهكانی گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ی هه‌ولێر، یه‌كێكی تر غازی ناوێكی توركمانی كه‌ركووك. هه‌بووه خه‌ون و ئه‌فسوون له‌مه جوانتر؟
نه‌مانده‌زانی رۆژێك دێ، دۆی داده به یه‌كجاری به‌گۆڕه‌وه ده‌بێ وه‌ك خوێنی بهگۆڕهوهبووی كورد له 1961ه‌وه. له جیاتی وه‌ی ئیبراهیم باڵدار بگه‌ینێ به ئاسمان و ئه‌حمه‌دی خانی گوته‌نی (هه‌تا به ئه‌به‌د بۆی حه‌یران بمێنێ) ، دێ زینده‌به‌گۆڕی ده‌كا. له‌م دنیایه‌دا گه‌لێك هه‌بێ ده‌ستی بچێته سڕینه‌وه‌ی ناوی باڵدار له یادكی خۆیدا، ئه‌و گه‌له شایه‌نی هیچ نییه. باڵه‌فڕه‌ی دنیاشی بهێننه فریاوه، ناتوانێ به‌رده‌وام بێ و رۆژی مردنی له چاره‌دا هاتووه‌ته نووسین. ئه‌لفوبێی نوێ، ره‌نگه سه‌ت ساڵ كه‌وتبێته پێش باری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری كورده‌وه و ده‌یتوانی تا ساڵی 2056یش به‌رده‌وام بێ. به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر تۆ پیاوی لێوه‌شاوه‌ی وه‌ك باڵدارت نه‌بێ داهێنان بكا. باڵدار جگه له‌وه‌ی كوردیزانێكی بێ میناك، شاره‌زایه‌كی بواری پهروهرینیش بوو. چه‌ند كتێبێكم بینیوه له‌وانه‌ی به زوانی عه‌ره‌بی له‌و بواره‌دا دای ناون.
كتێبه تازه‌كه‌ی بووه‌ته ره‌سمی، هه‌رچه‌نده دوو جاریشم ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر كرد، تێ نه‌گه‌یشتم چۆنه و كوێی بۆ مامۆستایه و كوێی بۆ منداڵ. پڕه له هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و رێنووس. زمانه‌كه‌ی برێتییه له زمانێكی بازاڕیی دوور له كولتووری په‌روه‌رین و سه‌رده‌م. ئه‌وانه‌ی كاره‌كه‌شیان كردووه خۆیان زانیویانه كارێكی دزێو ده‌كه‌ن. جارجاره هاتوون (زه‌رد، داده، دارا، دار، زارا، ده‌ره‌وه، داده دۆ زۆره، دایه ئه‌وه ئازایه، ئازاد وه‌ره) یان له كتێبه‌ی باڵدار دزیوه‌ته‌وه. ئه‌وی تر پڕه له وشه‌ی ئه‌وتۆ له چهشكه و هه‌ستی منداڵهتییهوه دوور.
نیوه‌ی ساڵی خوێندن به‌سه‌ر چووه و نیوه‌ی ماوه. راگه‌یاندنێكی په‌رۆش و رێزدارانه هه‌بوایه، مامۆستایان و دایك و باوكانی ده‌ڕژانده گۆڕه‌پانی گشتییه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م كاره چه‌وته، به‌ڵام نییه چی ده‌كه‌ی. له‌به‌رئه‌وه ناچارم ئه‌م وتاره‌ی خۆم بكه‌مه پێناوێك بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی وان، كه دڵنیام گریان له هه‌ناویاندا په‌نگی داوه‌ته‌وه. لێره‌وه، هیوادارم له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، بێ بیرهبیری و سڵه‌مینه‌وه، به فریاوه بچن و ژیان به كتێبه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵداردا بكه‌نه‌وه. داواش ده‌كه‌م، رۆژێك له ماوه‌ی ساڵی خوێندندا به ناوی رۆژی باڵداره‌وه ناو بنێن و هه‌موو كورد له‌و رۆژه‌دا وێنه‌ی باڵدار به بهرۆكهوه هه‌ڵواسن.
