کۆیلەکردن یان کۆیلەبوون ...حەمید عەزیز

کۆیلهکردن سیستمی پاشخانێکی ناعهقڵانی زۆر کوشندهو ترسناکه لهههمان کاتدا نهخۆشیهکی جهنگیی و دهرونییه لهگهڵ خودی سیستمهکه و دابهشکردنی بهسهر خهڵکانی ئامادهکراو بۆ کۆیلهکردن .لهڕاستیدا ئهم بهرههمهنامرۆییهههمان جهنگی دهست بهسهراگرتن و داگیرکردنهوهکو جهنگهکانی تر بهڵام لهسهرچاوهیهکی تری هێزهوه‌‌کهعهقڵێکی ناسروشتی و سهقهته بۆیه خودیسیستمهکه نهخۆش و داگیرکهرهکهیهو داگیرکراویش عهقڵێکی سادهی بهشێک لهکۆمهڵگایه کەکۆیلەکەیە .

سیمای رهشی کۆیلهکردن و مرۆڤی کۆیلهدو دۆخ و دو دنیای جیاوازن بۆیهئهوهی یهکهم سیستمی عهقڵیهتهنهخۆشهڤایرۆساویهکهیهو ئهوهی دوهمیش مرۆڤهبهکۆیلهکراوهنائاگاکهیهکهدهستهمۆی بهکارهێنان دهبێت و وهکو ئامێرێکی بێ گیان بهکاردێت لهو حاڵهتهدا ههستی مرۆڤبونیی خۆی لهدهست دهدات.ئهم کۆیلهکردنهپرۆسهی نههێشتنی کهسایهتی و کوشتنی مافی تاک و سهرکوتکردنی ئادهمیزادو داگیرکردنی ژیانی مرۆڤهبهگشتی لهڕوی سایکۆلۆجیهت و هزرو بیرهوهبۆیهدهتوانین بڵێین ئیشی ئهم پڕۆسهترسناکهکهفۆرم و شێوازی کۆیلهکردنی مرۆڤهلێسهندنهوهو بێبهش کردنی مافی بهمرۆڤبونیییهکهئادهمیزاد خودی خۆی پێ پێناس دهکات وهکو بونهوهرێکی ژیر کهمرۆڤه.کهواتهکۆیلهکردن جیاوازهلهکۆیلهبون و لهکۆیلهی ئاسایی بۆیهکۆیلهکردن تاوانێکی گهورهی دژ بهمرۆڤایهتییهکهکهسایهتی و نرخی مرۆڤ داگیردهکات و بهئارهزوی خۆی یاری بەهەستی دهکات کهچی کۆیلهبوون تاوانێکی گهورهنییههێندەی کۆیلەکردن چونکهپهیوهندی بهکهسایهتی لاوازو نائاگاهی ئهو مرۆڤهوهههیهکهکۆیلهدهبێت .

لهبهرههمی ئهم هاوکێشهلاسهنگهداو لهخاوهندارێتی توندوتیژی ئهم بیرهبۆرجوازو ئۆستۆقراتیانهیهدا سهردهمی ئیمبراتۆریهتی رۆما بهتایبهت سهدهکانی سیانزهههم و چواردهههملهپێشهنگی ههمو ئهو سیستمانهن کهمێژوی کۆیلهکردنی مرۆڤیان دهست پێ کردوهئهمهو بێجگهلهوهی کهههتا سهدهی ههژدهههم وڵاتی بهریتانیا رۆڵی گهورهی ههبو لهم سیستمهدا بهڵام بهشێوهی جیاواز لهوکۆیلهبونهی ئهمڕۆ کهلهڕۆژههڵاتدا بونی ههیهچونکهئهمهی ئێستا کۆیلهکردنی مرۆڤهبهمێشک و شۆردنهوهی لهمرۆڤبونیی مرۆڤ خۆیدا بهڵام ئهو پلان و کارهی کۆن بۆ سیستمی کۆیلهکردن بەڕێکراوە بهشێوهی جهستهیی بوهواتای وایهبۆ ئیش و کارو خزمهتی دهسهڵاتێک یان سهرمایهدارێک بهمهبهستی بواری ماکیی بوهبهڵام سیستمهکانی ئێستای کۆیلهکردن بهتایبهت لهڕۆژههڵاتی ناوین و ئهوروپای رۆژههڵات زۆر ترسناکترهلهوهچونکهکۆیلهبون بههزرو بیر دهچێتهخانهی گهمژهیی کردنی کۆمهڵ و ئهوهش بهیاسای مهدهنی و مافی تاک تاوانێکی گهرهو هیچی کهمترنی یە لهکۆمهڵ کوژی .

ئهم پلانی بهکۆیلهکردنهوهکو دهسهڵاتێکی تاکڕهو یان وهکو تاقمێکی سهرمایهداریی خوێنمژ تهنها خۆیان دهبینن وهک و هێزی مرۆڤ و بونهوهر وهکو خاوهن ماف و خاوهندارێتیی و بهشێوهیهک بیردهکهنهوهکهئهوان خاوهنی ههمو موڵکدارێتیهکن تهنانهت خاوهنی مرۆڤەکانن بهڵام لهڕاستیدا ئهوان پاشخان و باگراوندی سیستمێکی ناعهقڵانین که‌‌کۆیلهکردن دروست دهکات و کۆیلهکردنیش هیچی کهمتر نییهلههزرو بیری دیکتاتۆریهت و دهسهڵاتی توندو تاکڕهوی چونکهسیستمی بهکۆیلهکردنی مرۆڤ دهچێتهخانهی کوشتنی مرۆڤهوهئهگهر کۆیلهکردنهکهش بهکۆمهڵ بو دهچێتهخانهی جینۆسایدو کۆمهڵ کوژی یهوهکهئهمهش بهرزترین و مهزنترین تاوانی مرۆییهبەرامبەر مرۆڤایەتی لەهەرکوێ یەک بێت .

کۆیلهکردن سیستمێکی کۆنی سهقهت و خراپ و تاریکهچونکهداگیرکردنی جهستهو مێشکی مرۆڤهبهمهبهستی لێسهندنهوهی مافی ژیانی وهکو مرۆڤێک بۆ کهسێکی تر کهئهمهش نادادی و نایهکسانی دروست دهکات و بهپێی بهندی دوی (مافی مرۆڤ 1948) مرۆڤی بێ ماف وهکو مردو دێتهههژمار کردن .کۆیلهکردنی ئادهمیزاد زیاتر لهجهنگهکاندا سهری ههڵداو ئهو دیلانهی کهدهگیران لهباتی کوشتن سزاکهیان ئیش کردن و خزمهت کردنی سهرگهورهکانی ئهوکاتی جهنگ بون و لهخزمهتیاندا بون وهکو کۆیلهبەڵام ئەو جۆرە کۆیلە کردنە زۆر جیاوازە لەکۆیلەکردنی هزرو مێشک و ئایدیاو کۆمەڵێ درۆی ناعەقلانی کەمرۆڤی پێوە بەند دەکرێت .

مێژوی سهردهمی کۆیلایهتی کۆنهو تهنانهت ههتا سهدهی حهوتیش لهکاتی هاتنی ئیسلامدا ههر ههبووهبهڵام وهکو پێشتر بێ رێزی پێ نهکراوهو بهفهرمانی پێغهمبهری خودا (موحهمهد د.خ) کۆیلهنهکوژراوهو بهپێچهوانهوهرێزیشی لێگیراوهوهکو لهئاینی ئیسلام و مێژوی ئیسلامدا باسی دهکات .ههروهها لهسهردهمی ئیمبراتۆریهتی رۆمادا گهرمترین سهردهمی کۆیلهکڕین و کۆیلهفرۆشتن ههبوهو ههتا سهدهی پانزهبهردهوام بوهو دوایی لهههمان سهدهدا گهورهترین شۆڕشی زنج دهستی پێکردوهو (شۆڕشی کۆیلهی رهش پێست 1500 م) و ههروهها شۆڕشی زنج لهسهردهمی عهباسیهکانداو یهکهم وڵاتیش کهکڕین و فرۆشتنی کۆیلهی رهشی قهدهغهکرد وڵاتی دانیمارک بو (کۆنگرهی ڤیهنا 1814) دواتریش بهریتانیاو ئهمریکا چاویان لهوڵاتی دانیمارک کرد .

کۆیلهکردنی مرۆڤ جۆری زۆرهو ههروهکو پیاو چۆن ژن کۆیلهدهکات و ههندێکجاریش بهپێچهوانهوهیان چۆن سهرمایهدار ههژارو مامۆستاو قوتابی و ئاغا جوتیارو ..هتد .لهڕاستیدا کۆیلهکردنی مرۆڤ بهگشتی دوجۆرهیەکەمیان کەزۆر ترسناکە جۆری بیریی و ( فکری ) دووەمیان جۆری جهستهیی یە .

کۆیلهکردنی ئادهمیزاد تاوانهبهههرمهبهستێک بێت چونکهمرۆڤ بهئازادی لهدایک دهبێت و بهئازادیش پێویستهبژی ههتاکو دوا ساتهکانی ژیان و کۆتایی تهمهنی سروشتیی خۆی .ئهو تاڵی و شیرینی یهی لهنێوان لهدایک بون و مردندا ههیهئاسایییهچونکهژیان ههورازو نشێوهو نابێت بهدرێژایی تهمهنێک مرۆڤ لهیهک چهشن گوزهراندا بمێنێتهوهلهڕاستیشدا ژیان بهو بهرزی و نزمی یهوهخۆشهبهڵام بهشێوهیهکی دهست کردو ئازاردانی لهپێناو بهرژهوهندی ئادهمیزاد خۆیدا نهبێت چونکهئهوهکارێکی تاوانهو ههمو بوارهکانی مرۆڤایهتی ههوڵدهدهن بۆ شکاندنی ئهو کهلهپچهیهو پێشکهش کردنی ژیانێکی ئاسایی بۆ مرۆڤهکان.ئهمانهی باس کران ههموی لهبهندهکانی (مافی مرۆڤ1948) دا هاتوهئهمهبێجگهلهمافی منداڵ و ئافرهت و پیرو ئایدیاو ..هتد .

کۆیلایهتی چهشن و جۆری زۆرهو بهڵام لێرهدا تهنها بواری ئهوهمان ههیهکهباسی دوانیان بکهین چونکهئهگهر باسی بهگشتی کۆیلایهتی بکهین بهکتێبێک و دوان تهواو نابێت بۆیهلێرهداو لهبهر خوێنهری خۆشهویست دوو جۆر کۆیلەبوون یان کۆیلەکردن باس دهکهین :

یهکهم / کۆیلایهتی بههزرو مێشک شۆردنهوه .

دوههم / کۆیلایهتی بهجهستهو خزمهت کردن .

کۆیلهبهجهستهزۆر کاریگهری نییهلهسهر مرۆڤ و زیاتر ئهوکهسانهن کهههژارن لهباری برسێتی و ماکی یهوهدهکرێن بهکۆیلهو کاریان پێ دهکرێت لهگهڵ ئهوپهڕی رێزی زۆرم بۆ خهڵکی ههژار کهزۆر دهرون و سهریان زۆر بهرزترهلهکهسانی دهوڵهمهندو سهرمایهدار بهڵام کێشهکهکۆیلهکردنی مرۆڤهبهشۆردنهوهی مێشک و داگیرکردنی هزرو بیری ئهو مرۆڤهو دهستهمۆ کردنی لهپێناو بهرژهوهندی کهسێکی ترو بون بهکهڵهگاو ڤایرۆسی کوشندهو ماڵی کردنی هزرو بیری ئازاد یان دروست کردنی ماڵ و ژیانێکی سنورداری بێ بیرکردنهوهلهپێناو ئازادی تاقمێک یان کهسێک کهخۆی یان خۆیان کۆیلهبونت پێشکهش دهکات و دهکهن کهبهڕاستی ئهمهش کارهساتهمرۆڤ خودی خۆی و هاوڕهگهزی خۆی کۆیلهو بهند بکات لهپێناو دهست کهوتی ماکی و بهرژهوهندی و خۆشییهکانی خۆیدا بەڵام لەهەمان کاتدا ئاسایی یە بۆیە مرۆڤهای نەخۆش و سەقەت زۆرن لەسەر گۆی زەمین .

وتمان کۆیلهکردن جۆری زۆرهبهڵام کۆیلهکردنی مرۆڤ بهوێنهو تابلۆو پهیکهری سهرگهورهکان فۆرمێکی زۆر کۆنی قێزهونی نامرۆڤایهتی و ناوچهی رۆژههڵاتی ناوین و وڵاتانی عارهبییهبۆیهلهههرماڵ و فهرمانگهو شهقام و کۆڵانهکانیاندا بهزۆرهملێ وێنهههیهو دهبێت بیبینیت و کڕنوشی بۆ بهریت کهزۆر بهداخهوهئێستا وڵاتهکهی ئێمهی گرتۆتهوهههمو فهرمانگهو کوچهو شهقامهکانی کوردستان وێنهو پهیکهری سهرکردهکانمانن مخابن ئهوهگهڕانهوهیهبۆ عهقڵیهتی دواکهوتوی داگیرکهران و شۆڤێنیزمهکان کهچۆن وێنهی (خومهینی و سهدام و کهمال ئهتاتورک و حافز ئهسهد) بۆتهدێو درنج و لهههرکوێیهکی ئهم وڵاتانهوهبڕۆین لهبهرچاومانن، کهبهڕاستی ئهوهمایهی شهرمهمرۆڤ یان دهسهڵات لهو ئاستهدا هۆشمهندی و بیرکردنهوهی لهنگهری گرتبێت و خهڵکیی بهوێنهو پهیکهری خۆی بترسێنێت و ترس لهگیانیدا دروست بکات لەپێناوی هەیبەت دان و ماف دان بەخۆو کڕنووش بردن بەتۆو من و خەڵکانیترو هەتا ئێستاش کەدنیا دنیای جیهانگیریی و گلۆبالیزم و مەعریفەیە ئەو جۆرە سیستمی بەکۆیلەکردنە هەرماوەو بەردەوامیش دەبێت بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناویندا .ئهو کهسانهشی کهدهبنههێزی تاکڕهو لهدهسهڵاتداو خهڵکی بهسیستمی نوێی وێنه ههڵواسین و وێنهخۆشویستنهوه‌‌کۆیلهدهکهن و دهستهمۆی خزمهتی دهکهن بۆخۆیان ئهم جۆرهدهسهڵاتهخۆیان خاوهنی بیری کۆن و ههتا سهر ئێسقان نهفامن و پێشتر خۆیان کۆیلهبون و نائاگا لهماف و دادپهروهری و مرۆڤدۆستیی بههێزی رۆژگار هاتونهتهسهر فهرمانڕهوایی یان کودهتای سهربازی نهک بهمافی خۆیان کهدهنگدانهیان شۆڕش و بهرخۆدانهبۆیهزۆرجار ئهم جۆرههێزانهلهکێ بڕکێی کهسانی بهرامبهردا ئهو کارهدهکهن یان لهبهر نهیارو ههبونی دوژمنی زۆر یان لهبنهڕهتدا نهخۆش و پیاوکوژن وهکو (سهدام و ستالین و هتلهر و مۆسۆلۆنی و..هتد) یان نهفام و نهخوێندهوارو ناحاڵین وەکو ئەوەی کەلەکوردستانیشدا هەیە .

کۆیلهکردنی ئادهمیزاد مهرامی بهئاغا مانهوهی ئهو تاقم و دهسهڵاتهیهکهسیستمی بهکۆیلهبونهکهدروست دهکهن و دهیسهپێنن بهسهر خهڵکیدا تهنهاش بهمهبهستی بهرژهوهندی خۆیی و باڵادهستی چهند کهسێک و مردن و فهوتانی کۆمهڵگایهکی گهورهئهوکارهنامرۆڤانهیهبهڕێوهدهبهن و تاوانێکی گهورهی لهم جۆرهکارههیچی کهمتر نییهلهشهڕی جینۆسایدو کۆمهڵ کوژی چونکهمرۆڤ بونهوهرێکی ئازادهو لهدایک بونی یهوه‌‌ههتا کۆتایی ژیانی سهربهستهبهڵام ئهم جۆرهسیستمی بهکۆیلهبونهشێوهمردنێکی خاوهلهپێناو خۆشبهختی کۆمهڵێک مرۆڤی سهقهت و دهرون نهخۆش و دهرون پیس کهژیانی وڵات و خهڵکیی بهگشتی قۆرخ دهکهن بۆ خۆیان و تهنها خۆیان بهئاغاو سهرداری خهڵکی دهزانن و خەڵکانیتر بەکەمتر دەبینن لەخۆیان کەپێچەوانەکەی ڕاستە .

کۆیلهکرنی ئادهمیزاد جۆری زۆرهو لهکۆنداو لهسهدهکانی پێش ئیسلام و ئیسلام و دوای ئیسلامیش بونی ههبوهبهڵام زیاتر زنجییهرهشهکان و ئهوانهی لهشهڕهکاندا بهدیل دهگیران دهکران بهکۆیلهو کاریان پێ دهکرا .ئهم کارهقێزهونهههتا سهدهی 19 بهردهوامی ههبووە بهڵام دوایی لهساڵی 1814 و کۆنگرهی ڤیهننای وڵاتی دانیمارک کهلهسهرهوهی وتارهکهماندا باسمان کرد بڕیاری قهدهغهکردنی داو بهدوایدا وڵاتانی تری رۆژئاوا چاویان لهدانیمارک کردو کۆیلایهتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ زۆر کهمبوهوهبهڵام ههتائێستاش لهزۆربهی وڵاتانی جیهاندا ئهو سیستمی بهکۆیلهبونهبهڕێوهدهچێت بهڵام بهشێوهی جیاوازو نافهرمی هەیە .جۆری ئێستای کۆیلهکردن زیاتر لهوڵاتانی رۆژههڵات و ئاسیادا ههیهو ئهم جۆرهنوێ یهکۆیلهبون نییهبهجهستهبهڵکو کۆیلهکردنی ئادهمیزادهبهسهقهت کردنی هزرو بیرو ئهندێشهی و شۆردنهوهی مێشکی مرۆڤهلهپێناو پاس و پارێزگاری ئاغاو سهرکردهو بهناو گهورهپیاوانی وڵاتهکهبهداخهوهئهم سیستمی بهکۆیلهبونهزۆر ترسناکترهلهوهی پێشوو .یهکێک لهو رێگهو پرنسیپانهی کهئهم جۆره کۆیلهبونهی پێ بهڕێوهدهچێت وێنهو پهیکهرو ناوی سهرکردهیهلهپێناو دروست بونی ههیبهت و شهبهحی گهورهیی و ترسناکیی و بلیمهتیی نیشاندانی سهرکردهیهلهبهر چاو لهناو دهرونی مرۆڤهسادهکانی هەر وڵاتێکدا .ئهوجۆره فۆرمی داگیرکردنی مێشک و شۆردنهوهی لهههمو مافهمرۆیی یهکانی ئادهمیزاد ئهوهخۆی بهڵگهو هێمایهکهبۆ ترساندنی تاک کهپێی دهڵێت ئێمهی دهسهڵات لهههمو شوێنێکدا ئێمهی فهرمانڕهواو سهرگهورهی تۆ ههین و بڕیاری ژیانت بهدهست ئێمهیهنهکهی بیر لهگۆڕینی دهسهڵات و بیرکردنهوهو گۆڕینی خۆت بکهیت .بێ واتایی یان بێ مەعنایی پهیکهر دانان و وێنه‌‌ههڵواسین لهسهر شهقام و لهناو کۆڵانهکاندا ئهندازهی نییهلهشهرمنیدا مهگهر ئهو وێنهیهمێژویی یان کهسایهتی گهورهی کۆنی نهتهوهیهکهو لهبهر کارهباشهکانی سهرکردهیهک یان فهیلهسوفێک لهبیر نهتهوهکهی نهکرێت بهتایبهت کهخاوهنی ئهو وێنهیهنهمابێت و بخوازرێت لههزرو بیری خهڵکیی دهرنهچێت و زانایی و لێهاتویی ئهو مرۆڤهکۆڵنهدهرهلهبهرچاو بگیرێت ئهمهیان ئاسایی یهوەکو کاک ئارام لەکوردستان و گیڤارا لەکوباو ..هتد .بهڵام ئهوهی کهجێگای شهرمهئاغایهک و سهرکردهیهک خۆی فهرمان بدات وێنهکهی بڵاو بکهنهوهبێجگهلهشهرم ئایا ئهوهچی دهگهیهنێت ئهگهر خۆی بهخوا نهزانێت و خهڵکیش بهکۆیله.؟.وێنهبڵاوکردنهوهبهوڵاتداو ههڵواسینی لهههمو شوێنیکدا هێندهکارێکی قێزهونهکهشیکارییهکهی لهلای من تهنها ههست بهکهمیی و بونی نهخۆشی دهرونی دهگهیهنێت لهلایهن خاوهن وێنهکهوهلهوهش شهرم هێنهرتر ئهوهیهکهکهسێک وهکو کۆیلهخۆی بچێت وێنهی ئاغاو گهورهو سهرکردهکهی ههڵواسێت .پرسیارێکی بهمهبهست و گرنگ لێرهدا دروست دهبێت ئهویش ئهوهیهئایا مهبهستی ئهو وێنهههڵواسینهلهلایهن خاوهن وێنهوهچی دهگهیهنێت .؟.بێجگهلهوهی کهخاوهن وێنهکهنهخۆشهتهنها کۆیلایهتی بهشێوهیهکی ناڕاستهوخۆ دهگهیهنێت و بهردهوامی زاڵبون و پیشاندانی ههیبهت و دهسهڵاتی مهزنی پاشا و ئاغاکان وێنا دهکات لهوکاتهدا ئهمهش دهچێتهقاڵبی تاوانی گهورهوهکهکوشتنی ههست و عهقڵی مرۆڤ خۆی جێ بهجێ دهکات .وێنهو تابلۆی بهناوبانگی ئافرهتی ئیتاڵی (لیزادیل جیوکوندۆ) ناسراو به(مۆنالیزا) که (لیۆناردۆ دافنشی) لهساڵی 1503 دا دهستی پێکردو لهساڵی 1510 دا تهواوی کرد ئهم تابلۆیهکهتهمهنی له500 ساڵ زیاترهو دهست کرده‌‌بهجوانترین و مهزنترین و گرانترین تابلۆ دێتهههژمار کرن لهجیهاندا زانست و حیکمهتێکی ئهو زهردهخهنهسروشتی یهی تێدایهکهههمو جیهانی سهرسام کردوهبۆیهلهزۆربهی وڵاتانی جیهاندا لهماڵان و لهکفتریاو ..هتد ههڵواسراوهئهم تابلۆیهی مۆنالیزا خۆشهویستی یهکی مهزنیشهلهمێردهکهیهوهکهناوی فرانشیسکۆ جوکوندۆ بوهو بازرگانێکی دهوڵهمهند بوهو هاوڕێی لیۆناردۆ دافنشی هونهرمهند بوه.مهبهست لێرهدا ئهوهیهتابلۆیهکی لهو جۆرهی مۆنالیزا هونهرێکی تێدایهو هونهرمهندێکی مهزنیش دروستی کردوهلهوانهیهههڵواسینهکهی بۆ مرۆڤێک واتای خۆی ههبێت بهڵام ئهی وێنهی سهرکردهکانی ئێمهلهههمو شوێنێکدا کهوێنهی فۆتۆگرافیشه‌‌دهبێت چ جوانی و هونهرێکی تێدابێت .؟.بەڕاستی جێگەی شەرمە بۆیە دیکتاتۆرو توڕەکان لەمرۆڤایەتیی شەرم نازانن ...!!! .

وێنهههڵواسینی سهرکردهو ئاغاو سهرگهورهکان نیشانهی ههست بهکهمیی کردنی ئهو مرۆڤانهدهگرێتهوهلهڕوی دهرونی یهوهچونکهخۆ بهزل زان و گرنگ دێتهبهرچاوی خۆی یان بۆ زیاتر ناساندنی خۆیه(خود) کهههمیشهئهو کهسهههست بهکهمیی دهکات یانههروهکو چۆن کاندیدای حیزبێک یان کهسێکی نهناسراو ئهو کارهدهکات بۆ ئهوهی زیاتر خهڵکی بیناسێ و دهنگی پێ بدات .بهڵام چیخۆف و لیۆن تۆلستۆی و ماکسیم گۆرکی و نالی و مهحوی و لهو جۆرهمرۆڤهبهناوبانگانهکهوێنهیشیان نییهکهچی وهکو ناوی خۆمان دهیانناسین و رێزیان لێدهگرین .

بهکۆیلهکردنی مرۆڤ شیکاریی تەواوی بۆ بکەیت جۆری زۆره ههروهکو چۆن بهبرسی کردنی مرۆڤ و داخستنی وڵات و نهگهیاندنی زانیاری و نهبونی شوێنی گهشتوگوزاریی و قهدهغهکردنی ههندێ کهناڵی رۆشنبیری و راگهیاندنی و پیرۆزیی و بۆماوهیی و ..هتد .بهڵام ئهوهی لێرهدا دهمانهوێت تیشکێک بخهینهسهری و باس و شیکاریی رامیاری و دهرونی بۆ بکهین کۆیلهکردنی مرۆڤهبهوێنهکهکاردانهوهی زۆری ههیهلهسهر باری دهرونی ئادهمیزاد و دروست بونی ههیبهتی دهسهڵاتهلهوڕێگهیهوهلههزرو بیری خهڵک و مانهوهی هێزو توانای دهسهڵاتهلهناو گیانی مرۆڤداو تیکهڵ بونی لهگهڵ خوێندا وهکو مۆتهکهو نهخۆش خستنی ئادهمیزاد لهو رێگهیهوهو شکاندنی کهسایهتی تاک و ترساندنێتی لهڕێگهی وێنهوهههروهکو چۆن لهزۆربهی وڵاتانی نادیموکراسیدا ههیه .

ئێستا سهردهمی ئاشکراکردنی نهێنییهکانی ژیانهخۆناسینی خودو رێزلێگرتنی کۆمهڵگاو بهتایبهتی مافی تاکهههرچهندهوهختی کردنهوهی دهم و کهلهپچهداخراوهکانهبهرامبهر زوڵمی داخستن و خنکان و کوشتنی واتا جوانهکانی مرۆڤایهتییهبهڵام لهههندێ شوێنی ئهم جیهانهدا لهبهر بهرژهوهندی چهند کهسێکی دڕندهدهبێت ههزاران و ملیۆنان مرۆڤ کۆیلهبکرێن و دواییش زانیارییهباشهکان حهشار بدرێن و گوێچکهو دهمهکان دابخرێن ئایا مرۆڤایەتیی بۆ ئەمە دروست بوو .؟.هەرگیز نەخێر .

ئهو کهسانهی بهسیستمی دهست بهسهراگرتن دهیانهوێت کهرامهتی ئادهمیزاد زهوت بکهن بۆخۆیان بائاوڕێک لهئاغاو سهرانی کۆنی مرۆڤایهتی بدهنهوهو بزانن چۆن و بۆ کوێ ئۆغریان کردوه.؟.مرۆڤ دهبێت پێش ئهوهی ههر کارێک بکات دهبێت بزانێت لهبهرچی و ههتاکهی ئهو کارهدهکات و دهبێت ئهنجامهکهیشی بزانێت ئهوکات ههرکارێک و پلانێک ئاوا نهخشهی بۆ دانرا سهرکهوتنی زیاترهلهدۆڕاندنی بۆیهدیکتاتۆرو تاکڕهوانی دنیا بهم شێوهی هاوکێشههاوسهنگهکار ناکهن بۆیهههمیشهههڵئاوسانێک و نادادیهک دروست دهبێت و سهری خۆیان دهخوات .کهواتهزۆر ئاسانهههروهکو چۆن فهرمانبهرێک کهتازهدادهمهزرێت لهلای ههمان فهرمانبهری کۆن دایدهنێن ههتاکو کارهکهبهجوانی فێر دهبێت و دوایی کهزانرا فێربوهفهرمانبهرهکۆنهکهیان بهڕێزهوهخانهنشین دهبێت یان پۆستێکی باڵاتر وهردهگرێت کهچی دهسهڵاتهشۆڤێنیستیهکانی ههندێ شوێن لهجیهاندا چاو لهو هاوکێشهراست و هاوسهنگهناکهن کهوهکو فهرمانبهرهکۆنهکهبکهن و بهڕێزهوهپێشوازی و خواحافیزی لێبکرێت دێن چاو لهفهرمانبهرێک دهکهن کهخهریکی بهرتیل خواردن و وڵات وێران کردن و ..هتد .زۆر ئاسانهئهگهر من بمهوێت کاری باش بکهم دێم چاو لهکهسانی باش دهکهم کهواتهدهسهڵاتهکانی کهتازهن و زانیاریان کهمهلهسهر فهرمانڕهوایی بۆ نایهن چاو لهسیستمی وڵاتە پێشکەوتووەکانی دنیا بکەن .؟.بهداخهوهدێن کارو بهرنامهیهک جێ بهجێ دهکهن کهفهرمانڕهوایانی تاکڕهو بهفۆرمی پاشایهتی پیادهیان کردوهبۆ ئهوهی لهکۆتاییداسەری خۆیان و نەتەوەکەیان بخۆن .

حەمید عەزیز

مانگی چواری ساڵی ٢٠١٠ ی میلادی .

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu