سوڵتانی بەختەوەریی . . . !!! . بەشی شەشەم ... حەمید عەزیز

لێبوردن جوانترین هەست و نەستی مرۆیی یە کەگەورەیی مرۆڤ و جوانیی و ڕۆح پاکیان دەردەخات لەهەمان کاتدا حەقیقەتیی هەوێنی بەختەوەریی دیاری دەکات . زۆر گرنگە مرۆڤ هەست بەهەندێ درک و زانین بکات یان بگەڕێت بەدوای ئەو هۆکارانەی لەژیانیدا کەبەختەوەرو ئاسودەی دەکات . بەلێبوردن و بەخشندەیی و خۆشەویستی دەبیتە سوڵتانی بەختەوەریی ئەوەی واتایەکیش بەژیان و بوونی تۆ دەدات ئەو خۆشەویستی و بەختەوەریی و ئارامی یەیە کەبەدەستی دەهێنیت لەچاکەو میهرەبانیی خۆتەوە بۆیە چەندە ببەخشیت دەهێندە دەدوریتەوە چەندە بەرامبەر دڵخۆش بکەیت خۆت ئاسودەترو ئارامترو دڵخۆشتردەبیت . ئەمەیە مرۆڤبوونیی ئێمە کەلەهەستە جوانەکانی مرۆڤایەتی نزیک بینەوەو لەدەسەڵات و ماڵ و سامان وناحەزیی و خۆسەپاندن و دژایەتیی دوربکەوینەوە . . . !!! .

یەکترتان خۆشبوێت و ئاگاتان لە یەکتربێت بۆیە دڵشکان مردنەو کۆچێکی لەسەرخۆو مردنێکی هێواشە بۆیە نەهامەتی و نائومێدی و ڕەشبینی لەدوایە . خۆم لەمنداڵی یەوە هەتا گەورەییم بەدڵشکاوی ژیاوم بۆیە دڵنیام دڵشکان بێ هیوایی و ژان و تاڵیی و مردنێکی لەسەرخۆ دروست دەکات تکایە یەکترتان خۆشبوێت نامیهرەبان مەبن زەرەرمەند دەبن وەفاو جوانیی و دڵڕاگرتنی یەکتر ژیانتان دەبیتە گوڵزاری چەمەن .

لەپێناو ئازادی و ژیانی تایبەت و بەرژەوەندی و حەزی کاتیی خۆت هەوڵی تەواو دەدەیت و زۆر لەکەسە نزیکەکانت فەرامۆش دەکەیت کەچی بەگەیشتن لەئازادیی و تێگەیشتن لەئازادی دەبێتە هۆکاری دۆڕاندنی هەندێک لەهەستە جوانەکانت کەئاوڕ دەدەیتەوە زۆرشتی جوانیی ژیانیت لەدەست داوە بۆیە لەکۆتاییدا هەست دەکەیت پێویستت بەمرۆڤەکانی ترە .

مرۆڤبوونیی و ڕۆح پاکی و چاکە کردن و بەخشندەیی لەپێش سروشت و ئاین و باوەڕو مەزهەب و ماڵ و سامانەوەیە بۆیە ئەم هەستە جوانانە هاوڕێ و دۆستی مەعریفەو ڕۆشنفیکرین کەمرۆڤەکان لەماڵی دونیا زیاتر بەختەوەر دەکەن بێجگە لەخۆیان دەوروبەریش ئاسودە دەکەن هەموو بەختەوەر دەبن ئەمەیە مانای مرۆڤبوونیی ئێمە کەخۆت و بەرامبەر دڵخۆش بن بەکارە جوانەکان و هەستە جوانەکانی کەلەناخی مرۆڤی ڕۆح پاکدا دەبینرێت .

بەدڵنیایی یەوە کلیل و پارە هاوڕێن بەهەمان شێوەش دڵ و قوفڵ دۆستی نزیکن وریابن دڵشکان کارەساتی لەدوایە بۆیە هەموو دنیا بەپارە دەکڕیت هەستی جوانی مرۆیی نەبێت کەنرخەکەی زۆر لەسەرمایەدارەکان خۆیان بەرزترە .

ژیان وەکو بازاڕێکی گەورە وایە هەرچیتان بوێت هەیەو بەو شەرتەی نرخەکەی بدەن بۆیە هەرگیزاو هەرگیز هاوڕێی خراپە مەبن دەستی چاکەو هاوڕێ یەتی کەس ڕەت مەکەنەوە لەوانەیە ئەو کەسەی ئێوە حەزی پێ ناکەن بەیانی ببێتە فریشتە بۆ ژیانتان و بەختەوەریتان بکاتە میوانی هەمیشەیی ئێوە .

عەقڵ سەرچاوەی هەموو بەختەوەریی و ژیان و گوزەرانیی مرۆڤەکانە بۆیە زۆر گرنگە کەبەعەقڵ بیر بکەینەوە پێش هەرکارێک کەدەیکەین چونکە ئاسانکاریی زیاتر وەردەگرین و ئەنجامی باشیش بەدەست دەهێنین بۆیە سەرچاوەی هەموو ژیان و بەختەوەریش هەر عەقڵ و کرداری باش و بەخشین و خۆشەویستیی و پێکەوە ژیان و میهرەبانی یە هەر عەقلێش سەرچاوەی هەستە جوانەکانە .

دێینەوە سەر باسی وەفاو میهرەبانی مرۆڤەکان و زۆر گرنگی دەدەین بەم بەشە لەبەشەکانی تری سوڵتانی بەختەوەریی بۆیە ژیان واتادارترە بەم هەستە جوانەوە . بەڕای من هەستێکی ناخۆشە کەبەرامبەرەکەت غەدرو خیانەت و درۆو بێوەفاییت بەرامبەر بکات بۆیە لەوە زۆر ناخۆشتر ئەوەیە کەتۆ ئەو کارە بکەیت بەرامبەر کەسانیتر نەک کەسانیتر بەرامبەر بە تۆ .

حەمید عەزیز

٢٠١٦/١٢/١٥

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu