نووسەری دیکە

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

یەکڕیزییییی ... "خاک، زمان، ئاڵاو ئامانج" ... ئەکرەم خامۆش


            بەرلین ٢٠٢٢/٨/٢٤
 
 لە٭کەروێشکەی ملە و مەیلی
 ئەهریمەنانەی هەر جاهو شکۆیەکدا
 لەگۆبەندی ئاڵقەزیکری
 دوژمنانەی هەر شمشێرو چەقۆیەکدا
 پارچەکانمان، کەیەکتری نەگرنەوە
    ؟؟؟؟   لەکۆیەکدا . . لەخۆیەکدا
 چۆۆۆۆن خوێن دەبرینمان دەوەستێ
 دەسی بەدکار . .
 باهەزاران جۆگەلەشمان
                ڵێ هەڵبەستێ . .
 لەهەزاران هەزار هەزار پێچ و لێوار
 چاوبڕکێمانە دەگەڵ یەک
               تا سەرەوخوار
 لەشوێنێ تێکدەکەینەوە و. .
    دەبینەوە بەیەک روبار
           بەیەک روبار
           بەیەک روبار !!!!
 
 ٭کەروێشکە واتە شەپۆلی پەڵەگەنمی
 بەر شنەبا . . ئاماژەیە بۆ گەمەی حەزی
 نەیارە .
 ـ پێشکەشە بە یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دیموکرات.
 
  ٭٭٭٭٭   ٭٭٭٭٭   ٭٭٭٭٭   ٭٭٭٭٭