نووسەری دیکە

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

پەڵەی ڕەشن به نێوچاوانی کوردەوەن ... ستار کوڵه جۆیی

 

بصمة العار علی جبین الاکراد

پارتی یه عنی، بنه ماڵه ی بارزانی به کوردی و کرمانجیه که ی، مێژووی بنه ماڵه ی بارزانی خۆی له خۆیدا، ئۆقیانوسێکه له شه رمه زاری و کاره سات نه ك ته نها بۆ خودی بنه ماڵه ی بارزانی بێت ئه و ئۆقیانوسه شه رمه زاریه، مه خابن بۆ هه موو کوردێکیش بوه ته مایی شه رمه زاری و ئابروچوون، عاده تی ماڵی بارزانی وا بووه،  هه ر کاتێ که تنێکیان کرد بێ که تنه که یان به به ری کوردا کردوه و میله تی کوردیان پێوه تلاندوه،  هه رده مو هه مدیس بنه ماڵه ی بارزانی هه ستاون به هه ڵگرتنی دروژمی درۆزینه ی شۆڕش له پێناوی ئازادی کورد"دا، مێژویی میله تی کوردیان خستۆته ناوئۆقیانوسێیك پڕ له شکستی و نا ئومێدی، شه رمه زاری و خیانه ت و خیانه تکاریه وه . ئاشبه تاڵ و کورد کوژی و نۆکه ری و خۆ هه رزان فرۆ شکردن به دوژمنانی میله تی کورد، پیشه یه کی حه یاتی ئه م بنه ماڵیه بووه بۆ مانه وه ی خۆیان و ده سه ڵاتیان به سه ر کورد"دا . هه رده م بنه ماڵه ی بارزانی نه ته وه ی کوردیان نوغور کردوه له ناو ئه و ئۆقیانوسه خیانه ت بازاڕیه یان . هه ر به مه به ست ئه م بنه ماڵه یه ویستویانه تاكه کانی کۆمه ڵگای کوردی به شێوه یه كی زۆر ترسناک توشی داڕمانی که سایه تی تاکی کورد بکه ن که شه رم له کورد بوونی خۆیان بکه ن . له مڕۆدا، له هه موو سه رده مه کانی تر زۆرو به زیاده وه تاکی کورد له به رامبه ر داگیرکه رانی کوردستاندا، شه رم له کورد بوونی خۆیان ده که ن له باشوردا خۆیان به که مئه ندام ده زانن له ئاستی دوژمنه کانیاندا . داسه پانی ئه م سیاسه تی هه ست کردنه ی کورد باشور به خۆ که م زانین له به رامبه ر داگیرکه ردا، سیاسه تێکی داڕێژاوه ی داگیرکه ران بۆ له ناو بردنی تواناکانی میله تی کورده له به ڕێوه بردنی کیانی خۆید ا، داگیرکه ران کوردستان هه میشه و هه رده م سودیان له م بنه ماڵه یه، بینیوه بۆ ئه نجامدانی پیلانی سیاسه تی داگیرکاری و کاولکاریه کانیان و دروستکردنی هه ستی خۆ به که م زانین له ناو نه ته وه ی کورد" دا له به رامبه ر نه ته وه ده ستڕۆکانی ناوچه که دا ، بێ شك به نۆکه رایه تی و جاشایه تی کردنی بنه ماڵه ی بارزانی هاوکار بووه بۆ داسه پانی ئه و سیاسه ته نه عله تییه که خۆ به که م بینیه کردۆته به ری تاكی کورد'داو وه بووه ته به فاکتێکی تاڵه که به درێژای مێژووی خه باتی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری، نه ته وه ی کورد به و ئازاره ی بێ ئیراده ییه وه ده نالێت و ده تلێته وه . وشیار زێباری " عاره به کان، وه کوو پارتێ یان ئه ندامێکی بنه ماڵه ی بارزانی نای خوێننه وه، به ڵکو وه کوو کوردێکی دزو گه نده ڵ و ده ست و دامێن پیس و پاشێل بۆگه ناوی ته ماشای ده که ن . بنه ماڵه ی بارزانی هه میشه ده ستی پیس و پاشێلی خیانه تکاری و دزوی گه نده ڵیه کانیان به نه ته وه ی کورد"دا ده سڕنه وه، ئه وه نده ده ستی پیس و خیانه تکاری ونۆکه ریان به نه ته وه ی کورد "دا سڕیوه ته وه، کوردو دۆزه ڕه واکه یان کردۆته ده سماڵێکی له کاوی ته ڵخو په ڵه په ڵاوی پیس و نا په سه ندو بێی ئه همیه ت له دونیادا، . ئه م ئابروو چونه ی خاڵی سه رۆک بارزانی ، که خۆی و بنه ماڵه که ی خوای خیانه ت و خیانه ت کاری و شکست و ئاشبه تاڵی سیاسی و ئه خلاقین، دڵنیام له ئاینده " دا، ئه م که تنه ی خاڵی بارزانی ده بێته ( بصمة العار علی جبین الاکراد) له مه و به دوادا عاره به شۆڤێنیسته کانی عێراق، ئه م ئابروو چوونه ی مسته ر وشیار زێباری ده یکه ن به مۆرێکی ڕه ش له هه موو هه ڵسان و دانیشتنێکیاندا ده یده نه وه به نێو توێڵی تاك به تاکی نه ته وه ی کورد"دا . وشیار زێباری و هاو شێوه کانی وشیار " که خاوه ن پۆست و پله ی وه زاری و په رله مانی بوونه له ناو حکومه تی عێراقی "دا، له کن عاره به کان به نوێنه ری نه ته وه ی کورد ئه ژمار کراون، بۆیه گه نده ڵ و دزی و داوێن پیسیانیش ده خه نه ئه ستۆی میله تی کورده وه و ناو بانگی کوردی پێ له که دار ده که ن . وشیار زێبارییه کانی کورد بۆ گیرفانی خۆیان دزی و گه نده ڵی ده که ن که چی بوونه ته " بصمة العارو په ڵه ڕه ش و شوره ی به نێو چاوانی کوردوه.