
له گیرفانی شیوعییه‌ك ده‌گه‌رێم
بۆ بڵاوكراوه‌یه‌كی نهێنی،
باس له هه‌ژارانی جیهان
له كرێكاران،
حوتیاران،
هه‌ر كه‌سێك زه‌حمه‌تده‌كێشێ بكات،
بۆ ئه‌وه‌ی پاروكه‌ی* له
ئاوێكی خاوێن كه وشك نابێت بخوسێنێت،
بۆ ئافره‌تێك ده‌گه‌رێم
له بێستانێكی سه‌وزدا به‌خته‌وه‌ر بێت،
بۆ منداڵان
له گۆره‌پانه‌كانی گێڵگه‌ی گوڵاندا،
له پێناو نیشتمانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ردا.
بۆ قیرشێكی(1) ره‌ش،
گڵای زه‌رد (2)،
كه له زه‌لكاوا (3)اتێگلاون (4) مه‌گه‌رێ
له چه‌قویه‌ك له پشتی پشته‌وه،
له نیشتمانێكی پشت ستوونه‌كانی(5) زیندانه‌وه!
6/4/2022
** شاعری گه‌وره‌وناسراو
تێبینی :
*مه‌به‌ست نانه ره‌قه‌ی هه‌ژارانه.
(1)پاره‌وپوولی توركیه له كاتی سوڵتانه‌كانی عوسمانلی به‌كار هاتووه‌و، هه‌روا له میسریش به كارهێنراوه.
)2) مه‌به‌ست له پروپاگه‌نده‌ی روو زه‌رده كه هه‌میشه هاشه‌وهوش ده‌كات و رووداوه‌كان گه‌وره ده‌كات و، ره‌نگی زه‌ردیش له عورف وعاده‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ كاری خراپ و شتی بێ قیمه‌ت.
(3) قووڕو لیته وپیسی.
(4) وزه وه‌رده‌گرێت
(5) له ده‌قه عه‌ربییه‌كه ته‌نها ستوونه به‌بێ زیندان.