هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكیشن !
دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری
له سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌كی قسه‌كردن دێن،
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكیشن !
كونگره‌ی لوتكه له پایته‌ختی ئه‌لره‌شید ده‌به‌سترێت،
ئه‌لره‌شید سێ هه‌زار كه‌نیزو
كوێله‌ی خه‌سێنراو
بكوژی پیشه‌یی هه‌بوو،
ئه‌ی به‌غدا، توشیان خه‌ساند
ئه‌ی مه‌ناره‌كه‌ی وڵات ؟!
شاره عه‌ره‌بییه‌كان كه‌نیزن
له ته‌لاری شازاده‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن،
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكێشن!.
كونگره‌ی لوتكه له سه‌ر خوانى به‌غدا كوده‌بێته‌وه
هێرشی كولله‌یه،
ئه‌وه به‌غدایه،
له سه‌ر شان وباڵت برینی گه‌وره‌و
فێڵی خێڵه !،
داشه‌كانی شتره‌نج له نه‌خشه‌ی نیشتمانی گه‌وره‌دا
یه‌ك له دواییه‌ك. . . كه‌وتن.
وتیان :
مێشك ده‌فرێت و
به‌غداش كوێ ده‌كاته‌وه !
لوتكه‌كان سه‌ره‌نویلكی مێژووه،
" سه‌ره‌كان پێگه‌یشتوون و
كاتی لێكردنه‌وه‌یانه".
سێ نه‌خێر له ناو ئه‌م سێیدا له
باوه‌شی به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵێ كه‌وتن !.
هه‌موویان مه‌رن و
ئه‌م لوتكانه
سه‌ره‌نوێلكن ته‌ویله‌ی نه‌ته‌وه‌كان كویان ده‌كاته‌وه
سپییه‌كانیان، ئاڵتونییه‌كه‌یان و،
هه‌موویان پینه‌كراون
به دوایاندا وه‌ك
رانه مه‌ر ده‌رۆن
هه‌موویان ئاماده‌ن، به‌ڵێ
بو ئاغایانی سپی وه‌ك كوێله‌و خزمه‌تكار!
پێنووس، پێنووس، پێنووس . . .
به پێنووسه‌كه خه‌ت به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بێنه‌و
ده‌نگ و شه‌قام و ئاواز‌و،
ئه‌م هه‌مووه ئازاره زوره و،
پێداكوتاندنه و
هه‌ر كات هه‌ڵات زیاتر بته‌و ده‌بێت.
بت
له پاش ئه‌وه‌ش بت
به‌ڵام لوتكه‌كان
هیچ نین جگه له تاقمێكی خوێنمژ‌و
فرۆشیاری مێژوو شه‌ره‌ف و په‌یمان.
17/3/2022