
مەلاکەی بانە ناناسم لەگەڵ ڕێزما
مەلاکەی بۆکان ناناسم لەگەڵ ڕێزما
مەلاکەی سەقز
مەلاکەی نەغەدە
مەلاکەی سنە
مەلاکەی ئیلام
مەلاکەی کرماشان لەگەڵ ڕێزمدا
مەلاکەی....
بەڵام هونەرمەندێکی گەورە دەناسم ، لەوەتەی خۆی ناسیوە پێشمەرگەی گۆرانی و موزیک و زمان و کولتورو مێژووی گەلەکەیەتی.
دەنگبێژێک دەناسم ، سەری لە خزمەت کردنی هونەرو زمان و مێژووی گەلە بێکەس و بێپیشتیوانەکەی سپی کردوە.
نرکەو هاواری ڕەزازی نرکەو هاواری هەموومانە لە هەر پێنج پارچەکە، بە کوردستانی سووریشەوە. هاواری ئەنفال و هەڵەبجەو مەهابادو کۆبانێ و ئامەدە و دەنگی پێشمەرگەو گەریلاو شەڕڤانە.
ڕەزازیمان بەقەد چاوی خۆمان خۆشەوێ چونکە پێشمەرگەو خزمەتکاری گەل و نیشتیمان و زمان و کولتوری نەتەوەکەیەتی، ئیدی کێشە نییە ڕەزازی ، جولەکەیە یان موسڵمان، دیانە یان یارسان، ئێزدییە یان شەبەک. بوداییە یان زەردەشتی..خوداناسە یان بێخودا.....
پێوەر بۆ رێزگرتنی هەر تاکێک لەناو میللەتەکەی خۆیدا، ڕاژەی خزمەتەکەیەتی , نەک داخوا هەڵگری چ ئایین و ئایینزایەکە. ڕەزازی لە میژووی هونەری و خەباتگێڕیدا، لاپەڕەکی پڕشنگداری بۆ خۆی وەدەست هێناوە، بە هەزاران گوتاری هەینی ناحەزان ، ناسڕێتەوە.
حاجی قادری کۆیی ەرموویەتی:
تۆ وەرە فێری فەن بە چیتە لەوە
موسڵمانە ، کافرە یاخۆ جووە !
هەموو هەوڵدانێک بۆ شکاندنی مامۆستا ڕەزازی، ڕەزازی مەزنتروو شکۆدارتر دەکات.