ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

یاسای قەدەغەکردنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل دژی ھەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئاشتی و پێکەوەژیانە. .. مەریوان نەقشبەندی*

 
 
بڕگە و مادەکانی یاسای قەدەغەکردنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل کەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی ١١/٥/٢٠٢٢خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرد و بڕیارە لەرۆژانی داھاتو دەنگی لەسەر بدات،جگە لەوەی یاسایەکی بەئیمتیاز ئێرانیە،دژی ھەموو بنەماکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروڕایە و لەیاسای پەسەندکردنی حەشدی شەعبی وەک ھێزێکی چەکداری رەسمی عیراق مەترسیدارترە و تەنانەت پێچەوانەی دەستوری عیراقیشە چونکە بڕگەکانی ئەم یاسایە تەنھا قەدەغەی پەیوەندی دبلۆماسی و سیاسی و ئابوری و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل نیە بەڵکو قەدەغەی ھەموو جۆرەکانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و ئاینی و کلتوریەکانیش دەگرێتەوە و ئەو تایبەتمەندیە لەبەرچاو نەگیراوە کە نزیکەی دوو ملیۆن عەرەب و نیو ملیۆن کورد و سەدان ھەزار مەسیحی لەئیسرائیل دەژین و سەردانی مزگەوتی ئەقسا لای موسڵمانەکان و بیت لحم بۆ مەسیحیەکان وەک حەجکردن وایە و گەورەترین رەوەندی عیراقی بەکورد و عەرەب و مەسیحیەوە لەئیسرائیل دەژین،بۆیە دەبو یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی سیاسی و سەربازی و ئابوری لەگەڵ ڕژێمی ئێستای ئێران لەپێش ھەر یاسایەکی تری ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بوایە چونکە ھێشتا تەپوتۆزی موشەکە بالیستیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپەکانی سەر بەئێران لەعیراقدا نەنیشتۆتەوە و خوێنی نزیکەی ٦٠٠ گەنجی عیراقی شۆڕشی تشرین لەناوەڕاست و باشووری عیراق کەبەدەست گروپە وەلائیەکانی سەر بەئێران شەھید کران وشک نەبۆتەوە و ڕژێمی ئێران دەیەوێ تەواوی عیراق بکاتە حەوشەی پشتەوەی خۆی،بۆیە داواکارم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ھێزە ئازادیخواز و ئاشتیخوازە رەسەنەکانی عیراق نەکەونە ژێرباری ئەم پرۆژە ئێرانیە مەترسیدارە
*نوسەر و چالاکی بواری ئاشتی و پێکەوەژیان
١٢/٥/٢٠٢٢
تێبینی:ئەم بابەتە بۆچونی شەخسی خۆمە وەک ھاوڵاتیەکی عیراقی و ھیچ پەیوەندی بەحکومەت و دامەزراوەیەکی رەسمی نیە