
مرۆڤ كه بیركردنه‌وه‌ی باشی هه‌بوو بۆ كاره‌كانی، كرداری خراپ ناكات، چونكه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ست و كاریگه‌ری له سه‌ر كرداره خودیه‌كان داده‌نێت. به‌ڵام شه‌ڕی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك له بیركردنه‌وه سه‌قه‌ته‌كانی سیاسیه‌كانی ئه‌وسای كورد بوو كه كرا، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشی لێناكرا، چونكه بیركردنه‌وه‌ی خراپی له پشته‌وه بوو. ئه‌ویش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گروپه‌كان گه‌ل تێكه‌ڵاو شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر كرا. له زۆر لاوه كه ده‌یخوێنیته‌وه شوێن په‌نجه‌ی شه‌یتانانه به تاوانه‌كه‌وه دیاره‌و ناشرینیه‌كانی به عه‌بای دڕاوی پیسی ئێستای ئه‌م سیاسیانه ناشاردرێته‌وه. مێژووی تاوانی هه‌ڵه‌بجه مێژوویه‌كه له ناو گاز‌و ئێسك و پروسك و ناشرینی و تاواندا غه‌رق بووه، له هه‌موو 16ی 3 یه‌كدا سه‌ر ده‌ردێنێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامدا له هه‌ڵه‌بجه، له به‌عسه‌وه بۆ ئێران و بۆ حیزب و تاكی لایه‌نه كوردییه‌كان ( (چونكه تاوانی مه‌زن و دزی ده‌خرێته ئه‌ستۆی تاكه‌كان، به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌و سزا دان له ئه‌ستۆی لایه‌نه‌كانه، كه ئه‌نجامیان نه‌دا ئه‌وجا ده‌بنه شه‌ریكه به‌ش له تاوان و گه‌نده‌ڵی) ) . ئه‌وان هه‌موو له‌و رۆژانه مرۆڤایه‌تییان له ناخی خۆیاندا كوشت، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سووككردنی تۆمه‌ته‌كه‌یان بدرێت و داكۆكیان لێبكرێت ده‌چێته چوار چێوه‌ی خیانه‌ت له قوربانیانی تاوانه‌كه‌و رزگاركردنی تۆمه‌تبار له لێپرسینه‌وه‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان.
تاوانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ئه‌وه نییه كه نغرۆ بوونی شار له گازی كیمیاوی و 5000 قوربانی و ئازاره‌كانی كامیلهكان و عه‌لییه‌كان و ئاراس و لوقمان و حیكمه‌ته‌كان و ده‌یانی تری لێكه‌وتبێته‌وه، وه یان ڕوی دڕنده‌یی ڕژێمی به‌عس ده‌ربخات، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ قازانجیان بینیوه له ڕوخاندنی سه‌دام بێن له هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌ر مۆنمێنتی قوربانیان و كه‌لاوه‌كانی نه‌عله‌تی رژێمی به‌عس بكه‌ن و شه‌رعیه‌ت به ده‌سه‌ڵات و كرداره‌كانیان و جه‌نگه‌كانیان بده‌ن. سیاسیه‌كانی كورد هه‌میشه قازانج و تام له بینینی ڕۆڵی قوربانیبونهوه ده‌بینن، تۆمه‌تبارانی 16-3ش كه دزیان كرد و هه‌ڵه‌بجه‌یان به هه‌ڵه كوشنده سیاسییه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌رگه ساته برد به هێنانی سوپای ئێران، ئه‌و رۆژانه‌ی دواتر خۆیان به به‌شێك له‌و قوربانیانه ده‌ناسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی چیاوكی سیاسیان پێ بدرێت.
ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی له په‌لاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، ڕزگار كردنی دراوی ناو بانكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان به به‌هاتر ده‌زانی له ڕزگار كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، وێنای كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌و فه‌رماندارانه دیاری ده‌كات، واتا له پله به‌ندی به‌هاكاندا لای ئه‌وان هه‌میشه پاره گرنگتره له مرۆڤ وه‌ك دواتر رونتر سه‌لماندیانه‌وه، پاره‌یه‌ك هه‌میشه تاقیكردنه‌وه‌ی باڵا بووه بۆ فه‌رماندارانی كورد و هه‌میشه به‌ره‌و بێباوه‌ڕی و خیانه‌تیانی بردووه وه‌ك عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێت: تا به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر بێت باوه‌ڕ لاواز تر ده‌بێت، ئه‌وانیش رێچكه‌ی ئێستایان بۆ ئه‌و رۆژانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چیرۆكی تاڵانكردنی بانكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه، تاكو دنیا دنیایه، له پاڵ وێنه‌كه‌ی عومه‌ر خاوه‌ر، ده‌ربڕی مه‌زڵومیه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یه، كه له چركه ساتێك‌دا روح و ماڵ و سه‌رمایه‌كانیان هه‌موو پێكه‌وه دزران، بڕینی بانكی هه‌ڵه‌بجه له دیرۆكی تاوانه‌كاندا بوو به سومبولی تاڵان و بڕۆی شار له لایه‌ن هێز گه‌لێكه‌وه گوایه بۆ به‌خته‌وه‌ری و یه‌كسانی ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ك و په‌یمانی بوون به رۆبن هودیان دابوو به هه‌ژاران، كه‌چی له پڕ ده‌بن به گه‌وره‌ترین دز، هه‌روه‌ك چۆن عومه‌ر خاوه‌ر بووه به سومبولی 5000 شه‌هیدی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی له جیهان به‌هۆی باوه‌ش دان له كوڕه تاقانه‌كه‌یه‌وه، ئاوا ئه‌وانیش بوون به ناشرینترین دزی كوردی.
تاوانی هه‌ڵه‌بجه پڕه له چیرۆكی سه‌یر و سه‌مه‌ره، چ له لایه‌ن به‌عس و ئێرانه‌وه، یان له لایه‌ن لایه‌نه‌كانی كوردییه‌وه، به‌مه‌ش هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی تاوانكار بوونه جه‌لاد جه‌ماوه‌ریش بووه قوربانی ده‌ست قوربانی وه‌ك ئێدوارد سه‌عید ده‌ڵێت"بوونه قوربانی قوربانی ".
جیهانی غه‌ریب و عه‌جائیب، ناشرینی بێ وێنه، ناشرینیه‌كانی ئه‌و كات، به ده‌سه‌ڵات و هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مڕۆی تۆمه‌تباران هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناشاردرێته‌وه و جوان ناكرێت، به زه‌بروزه‌نگیش پرسیاره‌كان له قوڕگی جه‌ماوه‌ر خه‌فه ناكرێن، هه‌ر ده‌بێت لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ڵبدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی چۆن بووه ئاوا بچێته مێژوه‌وه.
ئه‌زموونی ناشرین و سه‌رنه‌كه‌وتوو پێویستی به شیكردنه‌وه‌ی قول هه‌یه نه‌ك شاردنه‌وه، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، پێویسته به بۆچوونی نوێوه سه‌یری ئه‌و ئه‌زموونه بكردرێت، هه‌موو ئه‌زموونێك به نرخه ئه‌نجامگیری لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ری بكرێت، شیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كان باشتر كه‌سه سه‌ركه‌وتوو و شكست خواردووه‌كان له قۆناغه مێژووییه‌كاندا ده‌ناسێنێت، له ئه‌زموونه تاڵه‌كان مرۆڤه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن ده‌ناسرێن و قیناعهكان هه‌ڵده‌ماڵرێن و رووه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن، هه‌ڵسوكه‌وت به تایبه‌ت ناشرینه‌كانی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه، پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕ، لایه‌ن توشی قه‌یرانی ناسنامه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردو وا ده‌كات هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كانی تۆمه‌تبار بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، گومان له سه‌ر هه‌موو رابردووی تاوانكار درووست بكات، هه‌ڵه‌بجه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵستا و ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌یاند، ته‌واوی بیروباوه‌ڕی ئه‌و شۆرشگێڕه ئه‌فسونیانه‌ی برده ژێر پرسیاره‌وه، كه تاوانیان به‌رامبه‌ری كرد.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌وكات، ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری ئه‌م كرده سه‌ربازیه‌یان دا، هیچ كات نایانه‌وێت باس له‌م تاوانه بكرێت و به‌ره‌و روی ره‌خنه ببنه‌وه، یاخود هه‌ر قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، چونكه له نیه‌تیاندا نییه دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه، جۆرج سانتیانا ده‌ڵێت:ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناتوانن ڕابردوو وه‌بیر خۆیان بهێننه‌وه، تاوانبارن به دووباره كردنه‌وه‌ی ( (ل132، نهێنی سه‌ركه‌وتن له ژیاندا-برایان ترێسی، و. محه‌مه‌د شه‌هدی، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات 2009) )، كه‌واته نهێنی دان نه نانی ئه‌وان و ئه‌مان به راستییه‌كان چییه؟، جگه له بردنه‌وه‌ی گه‌ل بۆ نه‌هامه‌تییه‌كی دیكه‌و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی شكست و ناشرینییه‌كان.
یه‌كه‌م كاری هێزه داگیر كه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له دوای 15ی ئازاری 1988ه‌وه، نه پاكسازی شار بووه له هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان، نه رێكخستن و هوشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بوو له هه‌موو ئه‌گه‌رێك، نه سه‌ردانی رێكخستنه‌كان و ماڵی شه‌هیدان بووه، به‌ڵكه تاڵان بووه: پاش شكستی چاوه‌ڕوانكراوی هێزه‌كانی به‌عس و دابه‌زینی هێزه كوردی و ئێرانییه‌كان و مه‌جلیسی ئه‌علا، كاره دزێوه‌كانی تاڵان و دزی و فه‌رهودی فه‌رمانگه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێوه ده‌ستیپێكرد كه‌وتنه رفاندنی سه‌یاره‌و مومته‌له‌كاتی دائیره‌كان، پاشان بووه كێشه و كێبڕكێ بۆ داگیر كردنی بیناكان بۆ كردنیان به باره‌گای حیزبی (لڤین- ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه‌ی كیمیابارای لێكهوتهوه- یاسین ره‌سول عوسمان - ژماره 87 به‌رواری 15ی مارتی 2009 ل12) .
ئه‌وه‌نده‌ی له شه‌ڕی هه‌ڵه‌بجه گرنگی به پاراستنی بانكی شار و پاره‌ی ناو قاسه‌كه‌ی درا له لایه‌ن فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئێرانه‌وه، به ئه‌ندازه‌ی زه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گرنگی به سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی شار بدرایا، ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه قوربانی ده‌درا، كه دواتر وه‌ك خۆیان چه‌ندین جار دوباره‌یان كردۆته‌وه، ژماره زۆره‌كه‌ش 5000 بۆیان بوو به نیعمه‌ت و ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵه‌بجه له پاره‌ی ناو بانكه‌كه‌ی كرده ملیارها دۆلار، ئه‌وانه‌ی ئێستا من ده‌یاننووسمه‌وه، وته‌ی من نین، به‌ڵكه شایه‌دی و وته‌ی خودی فه‌رمانده‌كانی هێرشه‌كانن بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك ده‌بینیین له ناخۆشترین هه‌ل و مه‌رجی سه‌ربازیدا، له‌سه‌رده‌می مه‌رگی به كۆمه‌ڵی گه‌لدا، فه‌رمانده‌كان هه‌موو بیر و هۆشیان لای ده‌سكه‌وته و ژیانی چه‌ندین هاوڕێی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه له پێناو پاراستنی پارووی چه‌وری ناو قاسه‌كه: ئێواره‌ی یه‌كه‌می گرتنی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی بایه‌خی زۆرمان پێ دا ( (بانقی) ) هه‌ڵه‌بجه بوو- كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیر ل 52.
دوای گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه ینك ئه‌ركی پاراستنی بانكه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، بۆیه هه‌موو تۆمه‌ته‌كان به‌ره‌و رووی كه‌سانی ئه‌و ده‌كرێته‌وه له بڕینی بانكه‌كه ( (چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی ینك كه ژماره‌یان 15 كه‌س ده‌بوو به سه‌رپه‌رشتی م، ح، ع ماوه‌تی به فه‌رمانی به‌رپرسه‌كه‌یان بانكیان گرته ئه‌ستۆ، له‌و ماوه‌یه‌دا دووجار به كۆستهرهو له‌حیم هه‌وڵیان دا قاسه‌ی بانكه‌كه بشكێنن، به‌ڵام به هۆی تۆكمه‌یی قاسه‌كه‌وه كه له ناو دیواردا بوو، بۆیان نه‌شكێنرا (لڤین - ژماره 87-ل15) .
قادری سه‌عید سۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌ڵه‌بجه بڕی پاره‌ی ناو بانكه‌كه دیاریده‌كات ( (بانكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وكات بڕی 780000 دیناری خه‌ڵكی تێدا بوو هه‌موی دزرا) ) (كێ بانكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی بڕی - لڤین ژماره 87 - ل 16 - هونه‌ر حه‌مه ڕه‌شید - عیرفان ئه‌حمه‌د-بژار ناشاد) .
قادر سۆفی سه‌عید: بانك دوو كلیلی هه‌بوو، یه‌كێكیان لای من بو، یه‌كێكیشیان لای به‌رپرسی سندووق بوو، ئه‌وانه‌ی بانكه‌كه‌یان بڕی كلیلیان نه‌بوو، به‌ڵكه به تی ئێن تی ده‌رگاكه‌یان ته‌قاندبوه‌وه‌و شكاندبویان، دواتر هه‌موویان دزیبوو، كه ئێمه دوایی گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، بۆمان ده‌ركه‌وت به‌م شێوه‌یه دزراوه (لڤین ژ 87 -ل17)، وه‌لێ حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید ده‌ڵێت" قادری سه‌عید سۆفی وتویه‌تی 5 سه‌عات به‌ر له گرتنی هه‌ڵه‌بجه به‌رپرسی ئیستخبارات كلیله‌كانی لێوه‌رگرتبێ گومانی ئه‌وه هه‌یه ئه‌وان واتا عێراق چی تیابوبێت بردبێتیان قفڵیان كردبێته‌وه-گازبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و راستی روداوه‌كه-حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید چاپی یه‌كه‌م 2014 لاپه‌ڕه 101 ".
به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌وكاتی ینك رای جیاوازی له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه: فایه‌ق گوڵپی (بانقی هه‌ڵه‌بجه پێش ته‌قاندنه‌وه‌ی كلیله‌كه‌ی وه‌رگیرابوو له به‌ڕێوه‌به‌ری بانقه‌كه، پێش ته‌قاندنه‌وه‌ی پاره‌كه دزرابوو، من وامبیستووه به‌ڕێوه‌به‌ری بانقه‌كه كلیله‌كانی داوه‌ته شه‌وكه‌تی حاج مشیر و ئه‌و پاره‌كه‌ی دزیووه، یه‌كێتی و پارتیش دواتر هه‌ندێك له كادیره‌كانی خۆیان سزا دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌یان گرت وه‌ك كه‌ماڵ شاكیر له سنه، به‌ڵام دوایی حكوومه‌تی ئێران ده‌ستیخسته ناو كاره‌كه‌و سوڵحیانكرد له نێوان خۆیاندا، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم كه مامۆستا شاهۆو حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید یه‌ك شتیان نه‌دزیووه، كه ئه‌وان زۆر دژایه‌تی منیش ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، ناكۆكی نێوان نه‌وزاد نۆرۆڵی و شه‌وكه‌تی حاجی مشیر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو، كه شه‌وكه‌ت هه‌ندێك شتی هێنابوو، به‌ڵام نه‌وزاد شكاندبووی (لڤین -87 -ل17) . ده‌بینین به 870000 دیناری ئه‌وكاته بانكهكهو ئاڵتونه‌كان ناوی دڵیان ئاوی نه‌خواردۆته‌وه به‌ڵكه په‌لاماری شتی بچوكیشیان داوه، هه‌رچه‌نده حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی په‌رتوكه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" له‌م كاتانه یه‌كێتی هه‌ڤاڵ جه‌بار فه‌رمانی نارده ناوچه‌كه له گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك بۆ دوو ئه‌رك، یه‌كه‌م سه‌رپه‌رشتی كردنی هێزه‌كانی یه‌كێتی له ناوچه‌كه‌و دووه‌م بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه وتراوه ده‌ستیان بۆ ماڵی خه‌ڵك درێژ كردووه. . . . چه‌ند كه‌سێكیان بانگ كرد و چه‌ند رۆژیش گلیان دانه‌وه له گوندی جه‌لیله، پارتیش به‌هه‌مان شێوه لیژنه‌یه‌كی لێپرسینه‌وه‌یان دانا لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ چه‌ند كه‌س كرد، به‌ڵام كه‌س سزا نه‌درا. . .
له كاتێكدا هه‌ڵه‌بجه بۆنی سێۆو سیره بۆگه‌نی خه‌رده‌ل دای گرتبوو، قوربانیان به لۆری ته‌رمه‌كانیان بار ده‌كرا و به كۆمه‌ڵ ده‌نێژران به سه‌ر یه‌كتره‌وه‌و به به‌رچاوی كامیراكانی جیهانه‌وه، عومه‌ر خاوه‌ر خه‌وی ئه‌به‌دی به ڕزگاركردنی كوڕه تاقانه‌كه‌یه‌وه ده‌بینی، مردن ته‌نها به موو له هه‌مووانه‌وه دوور بوو، كه‌س باوه‌ڕی به چاوی خۆی ناكرد، له‌و شه‌وه چاره‌نووس سازه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتی ڕزگاركردنی هه‌ڵه‌بجه خه‌وی په‌مبه‌یی به ڕزگاركردنی قاسه‌كه‌وه ده‌بینی، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم وته‌ی من نییه، به‌ڵكه دانپێنانی خودی فه‌رمانده‌ی هێرشه‌كه‌یه بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، وڵات به وڵات خه‌ڵك ده‌نێرێت له بری هێنانی دا‌و ده‌رمان بۆ برینداره‌كان كه‌چی بۆ په‌یدا كردنی كۆسرهو مه‌كینه‌ی له‌حیم و موجازه‌فه به روحی هاوڕێكانیه‌وه ده‌كات بۆ شكاندنی قاسه‌ی بانكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌یشتن به‌وانه‌ی ناوی: بۆ شه‌وی 16-17-3-1988 چه‌ند به ئامێری هۆكی تۆكی هه‌وڵم دا تاوه‌كو ( (كاك مه‌جیدی حاجی علی) ) م په‌یدا كرد و لێم پرسی كێ لای بانقهكهیه ئایا ئێوه ئێستا له كوێن، وه‌ڵامی دامه‌وه ئێمه وه هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان له شار نه‌ماوین و كه‌س خۆی له‌ناو شاردا ناگرێت له ترسی كیمیاباران، كه‌س خۆی نادا به كوشت بۆ پاسه‌وانی كردنی بانق. ووتی خه‌مت نه‌بێ نه‌ك هه‌ر ئێمه هیچ كه‌س له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا نه‌ماوه له ترسی كیمیاوی، بۆ ڕۆژی 18-3-1988 تۆزێك بارودۆخه‌كه هێور بوویه‌وه‌و بۆردومانی ناو شار كزبوو، دوباره داوام له ( (كاك مه‌جید حاجی علی) ) كرد كه به خۆی پێشمه‌رگه‌كانی بڕۆنه‌وه ناو شار بۆ پاراستنی بانقه‌كه كه تا بزانین چی لێ بكه‌ین هه‌ر به‌و شێوه‌یه به هه‌زار حاڵ توانیمان پێشمه‌رگه‌كانی ڕازی بكه‌ین بڕۆنه‌وه ناو شار ئاگایان له بانقه‌كه بێت هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌یان ووت ( (كاك شه‌وكه‌ت) ) پێشمه‌رگه ناتوانێ له‌ناو شاردا بمێنێ، هه‌ندێكیان بریندار بووبوون ڕۆیشتبونه‌وه به‌ره‌و ووڵاتی خۆیان له دیوی ئێرانه‌وه، ئه‌وه‌شی كه ماوه خۆیان ناخه‌نه به‌ر مه‌ترسی مردن له‌به‌ر قاێهیهك كه نازانرێ چی تێدایه- كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیر ل53.
له‌و ڕۆژانه‌دا نه‌ك ته‌نها مرۆڤ، بگره به‌رد و شاخ زه‌ویش خۆی له‌به‌رده‌م شوێنه‌واری ژه‌هر بارانه‌كه ناگرت، كه‌چی نیگابانی و پاراستنی بانكه‌كه به‌رده‌وام بوو به چركه‌ش لێی جیانابنه‌وه، مێش نابوو به میوانیان چونكه ماسكی دژه گاز و ده‌رزی دژه كیمیاویان پێ‌بوو، به‌ڵام بۆ شكاندنی قاسهكهو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان ناوی له هه‌وڵی بێوچاندا بوون بۆی تا په‌یدای بكه‌ن، وڵاتان ده‌گه‌ڕان بۆ په‌یداكردنی ئامێر تا ده‌رگاكه‌یان بۆ بكاته‌وه.
هێشتا تارمایی كیمیاوییه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر شار نه‌نیشتبوه‌وه، ته‌رمی قوربانیان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان نه‌نرابوون، له ژیچر زه‌ین و ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری جاده‌و رێگا‌و بان و كۆڵانه‌كان كه‌تبوون، به‌رپرسانی پێشمه‌رگه بۆ شاری پاوه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌چن بۆ هێنانی كۆسره و له‌حیم تا قاسه‌كه‌ی پێ بشكێنن، تا غه‌نیمه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ بكه‌ن: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ( (كاك حامید و مامۆستا ێاڵح) ) ڕۆیشتن بۆ پاوه له‌وێ ( (دینهمۆو كۆسرهكهیان هێنا) ) چونكه له هه‌ڵه‌بجه كاره‌با نه‌مابوو به‌هۆی بوردومانهكهوه" به‌ڵام حامیدی حاجی غالی له كه‌ناڵی ئێن ئارتی ده‌ڵێت "من له هه‌ڵه‌بجه نامهبووم له‌وكاته مه‌شغولی حیزبی دیموكرات بووم-وته‌كانیان پیچه‌وانه‌ی یه‌كتره" " مامۆستا ساڵه‌حیش ساڵه‌ح ژاژه‌ڵه‌یی ره‌خنه‌گره له‌سه‌ر هه‌موو شت قسه‌ی هه‌یه ئه‌مه نه‌بێت". ڕۆیشتبوون زۆر هه‌وڵیان دابوو بۆ بڕینه‌وه‌ی قاێهكه به‌ڵام بێ سوود بوو هیچی لێ نه‌بڕی بوییه‌وه چونكه پۆڵایه‌كی زۆر قایم بوو. بۆ ڕۆژی 19-3 هاتنه‌وه لام ووتیان هیچ سوودی نییه و ناكرێته‌وه - كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیرل 54.
له ناكاودا زرمه‌ی ناخۆشتر له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌بیستن، خه‌ونه‌كانیان ده‌بێت به سهراب، هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌نده درۆی بۆ كراوه باوه‌ڕی به‌م سیناریۆیه‌ی خواره‌وه‌ش نییه ( (بۆ ئاگاداری ئه‌م نووسینه‌ی كاك شه‌وكه‌ت له وه‌ڵامه به تۆمه‌تباركردنه‌كان بۆیه وه‌ك داكۆكینامهیهك نووسراوه تا تۆمه‌ته‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، بۆیه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت له‌سه‌ر ته‌اوی وته‌ی هه‌مووان) ) : شه‌وی 21-22-3-1988 له كاتێكدا من و مامۆستا ێاڵح قادر و كاك حامیدی حاج خالید و كاك قادر كۆكۆیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر له لێپرسراوه‌كانی ( (ی ن ك) ) له عه‌بابه‌یلێ بووین سه‌عات ( (10) ) شه‌و گوێمان له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا - كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیرل5 5.
كاك حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عیدیش له هه‌مان په‌رتوك كه پێشتر ئاماژه‌مان پێی دا ئاوا باسی سیناریۆی بڕینی بانكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات"ئێرانییه‌كان داوایان كرد ده‌سته‌یه‌ك پێشمه‌رگه ببنه پاسه‌وانی بانقی هه‌ڵه‌بجه. شه‌وێك عێراق زۆر تۆپبارانی ناوشاری كرد، من له عه‌بابه‌یلێ بووم پێشمه‌رگه‌كان هاتنه‌وه و ووتیان ناتوانین له‌ناو شاردا بمێنینه‌وه، چه‌ند رۆژ پێش ئه‌مه یه‌كێتی ویستی ئه‌و بانقه بكاته‌وه نه‌یان توانی ئه‌ویش له رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه كه ئه‌وانی له بیرم مابێ مامۆستا ێاڵه‌ح ماواتی و حامیدب حاجی خالید بوون، به‌رپرسی پاراستنی بانقه‌كه مه‌جیدی حاجی عه‌لی له تیپی 37ی شار باژێر بوو.
هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا بوو، رۆژێك ئێمه له خانووه‌كانی شێخ كه‌ماڵی عه‌بابه‌یلێ دابووین ئۆتۆمۆبیلێكی پیكاپ لاندكرۆزه‌ر هات كه هی پاسداره‌كانی قه‌رارگای ره‌مه‌زان بوو، ووتیان ئه‌مشه‌و بانقهكهیان بڕیوه.
كاك شه‌وكه‌ت و چه‌ند كه‌س له گه‌ڵیان رۆشتن و دوای هاتنه‌وه، ئێمه پرسیمان چی لێهاتووه؟ كاك شه‌وكه‌ت وتی: بانقه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه به‌ڵام دیاره پێشتر به كلیل كراوه‌ته‌وه ئه‌و پاره‌و زێڕه‌ی تیای بووه بڕاوه،
دواتر ته‌قێنراوه‌ته‌وه، چونكه ته‌نها پاره‌ی ورده‌ی ئاسن بڵاوبووه‌ته‌وه ئاسه‌واری زێڕو پاره‌ی كاغه‌ز هیچ نه‌كه‌وتووه ل100-101.
دوای هه‌واڵه جه‌رگبڕه‌كه به په‌له خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه بانقه‌كه، به بان ته‌رمه‌كانا ده‌ڕۆن و ئاوڕ له نوزه‌ی برینداره‌كان ناده‌نه‌وه، لێ به وته‌ی خۆیان به‌بێ ئومێدی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه گومانیان له ڕاستی ئه‌م وته‌یه هه‌یه: هه‌ر شه‌و سه‌عات ( (12) ) كاك حامیدی حاجی خالید و مامۆستا ێاڵح كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بیست یه‌كسه‌ر ڕۆیشتین بۆ هه‌ڵه‌بجه، سه‌ردانی بانقهكهیان كردبوو كه دیبوویان به ته‌واوی دیواره‌كانی ڕووخاون و ( (قاێهكهی) ) ته‌قی بوویه‌وه. . . كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیر ل 56.
( (سه‌ر له به‌یانی من و مامۆستا ێاڵح ڕۆیشتین یۆ هه‌ڵه‌بجه و سه‌ردانی لای بانقهكهمان كرد هیچ پاسه‌وانێكی لێ نی یه‌و قاێه و بیناكه هه‌موی ته‌قێنراوه‌ته‌وه له ناو به‌رد و ئاسن و دیواره ڕوخاوهكانیدا ته‌نها دوو نیوه توره‌كه‌ی بچووك پاره‌ی ئاسنمان دۆزییوه‌وه له ( (10 فلس +25 فلس +50 فلس+100 فلس+250 فلس) ) كه هه‌مووی نه‌ی ئه‌كرده شه‌ش هه‌زار دینار. سه‌یر له‌وه‌دابوو كه هه‌موو ماندووبووین ته‌نها یه‌ك له‌ت دیناری كاغه‌ز یان 10 دیناری یان 25 دیناریمان نه‌دۆزییه‌وه كه بیسه‌لمێنێ كه قاێهكه به پاره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌كمان ده‌ست كه‌وتایه ده‌رئه‌كه‌وت قاێهكه به پاره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه- كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌هاری 1988- شه‌وكه‌ت حاجی مشیر ل 57.
حامیدی حاجی غالی هه‌رچه‌نده وته‌كانی ناكۆكن له گه‌ڵ وته‌كانی كاك شه‌وكه‌ت كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه، به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌كانی ینك له په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه، كه ئێستا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌و به‌هۆی په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و پۆسته‌كه‌ی ناتوانێت تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستێت بۆ ئێرانییه‌كان ده‌ڵێت: بانكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئێران خاڵی كرده‌وه، قه‌ناعه‌تم وایه. . . شه‌و تهقیبهوهوه بانقه‌كه، رۆژ خه‌ڵك په‌نجا فلسی كۆده‌كرده‌وه. . . كاك شه‌وكه‌ت كلیلی بانكی ده‌ست نه‌كه‌وتووه، نه ئه‌سڵی هه‌یه‌و نه ئه‌ساسی هه‌یه.
دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی قاسه‌كه له پاره‌كه‌ی ناوی خۆش نابن و لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه‌چی خوێنی 5000 هاووڵاتی كه‌س نییه لێی بپرسێته‌وه و ته‌رمه‌كانی بژمێرێت و خاوه‌ندارییه‌تیان لێ بكات: پێش نیوه‌ڕۆی 23-3-1988 له‌وێ كۆبوینه‌وه كه لێپرسراوی یه‌كه‌می حیزبه‌كان هاتبوون له ناوچه‌كه‌دا، چونكه كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای من بوو، له پێشدا من قسه‌م كرد پێم ووتن ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بانقه نابێت هه‌روا به ئاسانی بڕوات به تایبه‌ت ئێمه وه‌ك ( (ی ن ك) ) لێپرسراوی یه‌كه‌م بووین له سه‌ره‌تای شه‌ڕدا كه شاری هه‌ڵه‌بجه گیراوه-شه‌وكه‌ت ل58.
گرنگ نییه بانكه‌كه و پاره‌كه‌ی ناوی كه‌وتبێته ده‌ست كێ، كه زۆر ڕیوایه‌ت و چیرۆكی جۆراوجۆری له‌سه‌ر ده‌گێڕنه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی دزیویه‌تی به‌شێك بووه له هێزی به‌ناو ڕزگاركه‌ری هه‌ڵه‌بجه" سه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بۆ به‌عس ماڵه‌كه‌شیان بۆ هێرشبه‌ران ".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به بانكه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه دراوه له‌و رۆژه ڕه‌شه، هه‌زاریه‌كی ئه‌وه‌نده گرنگی به چاره‌نووسی خاوه‌ند پاره‌ی ناو بانقه‌كه نه‌دراوه!.
له كاتێكدا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ده‌به‌نگی بڕیارده‌رانی شه‌ڕی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌رو ماڵیان چوو، ئه‌و پاره‌یه‌ی دایان نابوو بۆ رۆژی ره‌ش بووه پاروی چه‌وری دزه‌كان، له ره‌شترین رۆژی ژیانیان فریایان نه‌كه‌وت، ، سه‌یر بكه‌ن كه‌سێك ئاوا چیرۆكی هاووڵاتییه‌كی داماو ده‌گێڕێته‌وه كه هه‌ولی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بووه له بانكی هه‌ڵه‌بجه له‌و كات و ساته‌دا: بانكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شار و بانكێكی كۆن و تۆكمه بوو، له‌و كاته‌دا پیاوێكی دراوسێمان به‌ڕێوه‌به‌ری بوو، زۆر باش له یادمه له حه‌وشه‌كه‌ماندا باوكم و به‌ڕێوه‌به‌ری بانك و چه‌ند پیاوێكی دراوسێمان گفتوگۆیان ده‌كرد ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه و ئایندهی هه‌ڵه‌بجه و كاردانه‌وه‌ی، پیاوێی هه‌ورامی هات و داوای 16000 دیناری سویسری ده‌كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری بانك سوێندی خوارد كلیله‌كانی لێسه‌ندراون و ئاگای له بانك نه‌ماوه، له راستیدا نازانم ئایا پیاوانی رژێم كلیله‌كانیان لێسه‌ندبوو یان پێشمه‌رگه و هێزه كوردییه‌كان (لڤین -ژ87 -ل15) .
009647503714620
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.