
سەردانی هەردوو سەرۆکی هەرێم و حکومەت ، بۆ ئەڵمانیا و پێشترش بۆ قەتەر و ئیمارات و تورکیا، بەبێ بەشداری تیمی حکومی یەکێتی و گۆڕان ، ئاماژەی ڕوونە ، کە پارتی دەڵێت دەسەڵاتی ڕەها منم لە کوردستان و زۆرینەم ، جگە لەوەش یەکێتی و گۆڕان تەنها بەشدارێکی روکەشن و هیچ دەسەڵاتێکیان نیە، هەروەها بێ ئاگان لە زۆر مەلەفی نهێنی .
جێگرانی سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان ، تەنها کارمەندێکی موچە خۆرن، بەبێ ئەوەی گرنگیان پێبدرێت لە پرسە سیاسیەکان.
پارتی ئەمجارە داوای هەڵبژاردن لەکاتی خۆی دەکات، پلانی هێنانی50 کورسی پەرلەمانی هەیە ، لەگەڵ کۆتاکان دەتوانێت حکومەتی زۆرینە پێکبهێنیت، چونکە پارتی باش دەزانێت یەکێتی ئێستا یەکێتیەکەی جاران نیە، گۆڕانش مۆمەکەی کوژاوەتەوە.
پارتی هەر ژمارەیەک دیاری بکات ئەو ژمارە دەهێنیت ، تاکە حزبە لە جیهاندا، پێش هەر هەڵبژاردنێک ژمارەی کورسیەکانی خۆی دیاری دەکات ، ڕێک ئەو ژمارەش دەهێنێت بەبێ زیاد و کەم، ئەگەر کۆمیسیۆنەکەش هی خۆی بێت، دڵنیاییەکەی زیاترە.
#جەلال_هۆرێنی