ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

وڵاتی (سوید)یش دەیەوێ خۆی بکاتە تۆپی شەقشەقێنی مەرامە گڵاوەکانی تورکیا!!.. هەڵۆ بەرزنجەیی

٩/١١/٢٠٢٢
سوید لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکانی رووسیای پۆتین ، لەوەتەی شەڕی ئۆکراینا بڵێسەی سەندووە ، داوای کردووە ببێتە ئەندامی NATO . تورکیا ڕێگری بوونە ئەندامێتییەتی!.. کۆمەڵێ مەرجی داناوە بۆ سوید و فینلەندە، تا جێبەجێی نەکەن ، تورکیای ئەندامی ناتۆ، رەزامەندی نادات لەسەر بەئەندامبوونی ئەو دوو دەوڵەتە لە ناتۆدا …

مەرجەکان: ڕادەستکردنەوەی کۆمەڵێ ناوی کورد و تورک کە لەو وڵاتانە دەژین! ڕەگەزنامەی سویدییان هەیە و هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و تورکی بەهێز لە وڵاتەکەکانیان هەن…بڕینی یارمەتی و پەیوەندییە لەگەڵ YPG و PKK و تەنانەت HDP دا، واتە بە قوربانی کردنی کورد، کرۆکی ئەم گەمەیەیە؟؟...

بەڵام لە پێناوی بوونە ئەندامدا، ئێستا سوید بەسەرۆکایەتی سەرەکوەزیرانی نوێ Ulf Kristerssonدەیەوێ مل بۆ مەرجەکانی تورکیا بدات و وڵاتەکەی بکاتە بارمتەی سیاسەتی ئەردۆغان؟!….

دیارە ئەوەی کورد کردی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەشەڕی ( داعش) دا و ئەو نموونە هەرە باشتر و جوانتر و دیموکرادییانەترەی لە ناوچەکەدا لەوانی تورک و عەرەب و فارس و زۆر شتی تریش بەها و سەنگیان نییە؟!…لەبەرانبەر بەرژەوەندی نێودەڵەتی دا!؟..
کریستەرسۆن سەردانی تورکیای کردووە و ڕازییە بە مەرجەکانییان و بڕیارە ئەردۆغانیش کە لە 2013 نەچۆتە سوید سەردانی ئەو وڵاتە بکات!…

ئەو یاسا و هاوکێشەیە روونە: هەمیشە قوربانی بە بچووک و لاواز دەدرێ بۆ گەورە و بەهێزەکان…کوردیش لە یەک شتدا زۆر لاوازە، ئەویش خاوەن دەوڵەت نییە؟!.. بۆیە بۆ شەقشەقێنی گۆڕەپانەکە هەر وەک تۆپ دەمێنێتەوە…لەم دیدەوە هەرچی گلەیی و گازندەیی و نەفرەت هەیە بیکەین و بیگرین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی  هەر کەمە!!، لێ چرکەساتی ئەوەش لەمێژە هاتووە، بەهەمان پێوەر بەگژ ئەوانەی ناوخۆشدا بچینەوە و لۆمەیان بکەین، ئەوانەی کە دژی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی کوردن!…
ئەوانەی دوێنێ بۆ ئاینی ئیسلام و سۆسیالیزم و دەوڵەتی پرۆلیتاریا خەباتیان کرد و خەونی پرتەقاڵیان بینی و ئەوانەی ئیمڕۆی بۆ تیۆری و قسەی سەوزوسووری ناو دەقی کتێبە دەق ئەستوورەکان دەژین و هەر باسی برایەتی گەلان و پێکەوە ژیان و قسەگەلێکی تری بێ رۆح و گیان دەکەن و بەردەوام کچی کورد دەکەنە قوربانی کوڕی خەڵکی؟!…
ئەوانەی بێ هیچ بەرپرسیارێتییەک لە سەر مافەنەتەوەییەکانی کورد سازش دەکەن و ئامادەن ببنە سوورەی بەرلەشکری هەر بیر و هێزێکی بێگانەی دوور لە بەرژەوەندی باڵا و ستراتیژی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان؟!..

باشە خۆ ئەوە ڕەوەندی کوردە لە سوید و فینلەندە و جیهان لەگەڵ ئەوان دەژی و ژنی لێهێناون و کچی داونەتێ و کاردەکەن و باج دەدەن و بەهرەیان خستۆتە خزمەتی ئەوانەوە و سەرمایەگوزاری دەکەین و سامانێکی مرۆیی هاتوونەتە وڵاتیان و زمان و کولتووریان فێربووین و خزمەتیان دەکەین، کەچی ئەوان پێکەوە ژیانی ئێمەیان ناوێ و وەک کاڵا و شمەک دەمان کڕن و دەمان فرۆشن…
شایانی گووتنە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە نابێت زۆر جێی گلەیی بێت! میللەتان ئاسایشی ستراتیژی نەتەوەیی و سیمبۆل و بەهاکانی خۆیان دیاری کردووە و هەرکاتێ ئەم چەمک و خاڵانە کەوتنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەPriorityبۆ خۆیان و دەوڵەتەکەیانە و هەموو شتی بۆ دەکەن بە قوربانی هەر لە دیموکراسی و لیبەراڵیزم و بانگاشەی مافی مرۆڤەوە تا دەگاتە پێکەوە ژیان و لێبووردەیی و هەموو خەونو خەیاڵییەکانی تۆی شاعیر..
کەواتە ئاغای ناموبارەک!..
بەڵێ.. ئەوەی ئێمە چاوڕێی دەکەین بە شۆڕشەکەی تۆشەوە کتومت خەونی شاعیرانەیە! …نەکدەوڵەتیکوردیییییییییی...