
ئاساییە کەسێک گەر هزرێک،ئایدۆلۆژیایەک یا حزبێکی لا پەسەند نەبێت و وەک نەیارێک هەڵوێست وەربگرێت ،هاوکات ئاساییە ئەم هەڵوێستە بەجۆرەها شێوە گوزارشتی لێبکات، تا ئاستیی نووسینی بابەت دژ بەو ئایدۆلۆژیا یا ئەو حیزبە،بەمەرجێک لە حەقیقەت و ئەتەکێتی نووسین لانەدات و دووربێت لە داتاشینی چیرۆکی ناڕاست.چونکە هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست ،درەنگ یا زوو ئاشکرادەبێت.
لە ناوەڕاستی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوودا ،ئومێد ڕۆستەم لە واڵەکەی خۆی و هاوکات لە[دەنگی چەپ] کوورتە پۆستێکی داگرتبوو، پوختەی پۆستەکەی ئەوەبوو کە گوایە {کارڵ مارکس} دەمێک لە لەندەن ژیاوە خزمەتکاری هەبووە. دەلیلەکەشی ئەوەبوو کە {خودی خۆی سەردانی ئەو ماڵەی کردوە کە تێیدا ژیاوە وە بەتایبەتیش چووەتە ئەو ژوورەی کە کارەکەرەکەی تێدا ژیاوە}.ئاماژەی بەوەش کردبوو کە ژوورەکە هێندە خراپە ئاژەڵیشی تێدا ناژی.
ئەوەی سەیر بوو ،هەرکەسێک ڕوونکردنەوەی لەبارەی ژیان و گوزەرانی سەختی مارکسەوە دەدا،ئەویش هیچ خۆی ماندوو نەدەکردو ئەم ڕستەیەی کۆپی دەکرد و وەک وەڵام بەو پرسیارو ڕونکردنەوانە دایدەنا کە بەم جۆرە بوو، [ دڵنیابە خزمەت کاری ھەبوە من دڵنیام چومەتە مالەکەی لێرە لەندەن ژووری خزمەت کارەکانی دیوە ].
بەندە نووسیم بۆی [کاک ئومێد تکایە واز لە چەندبارەکردنەوەی ئەو ڕستەیە بهێنە چونکە بێتام بووە].داوام کرد لێی بۆ مەسداقیەتی قسەکەت تکایە سێلڤیەک لە بەردەمی ماڵەکەیدا یا ژووری خزمەتکارەکەیدا بگرو بینێرەبۆم.
لەبری ئەمە مەسەلەکەی بەلاڕێدا برد و بەکۆمەنتێکی پڕ قسەی بازاڕی و هێرش و سوکایەتی بە بیروباوەڕەکەم وەڵامی دامەوە.
پاشان زۆر بە ئەدەبەوە نووسیم بۆی:
کاک ئومێد بە ئەرک نەبێت ناونیشانی ماڵەکەی مارکسم بۆ بنووسە چونکە برادەرێکم کە لە مێژە لەلەندەن دەژی ،دەخوازێت سەردانی بکات ،هیوادارم نەڵێی لەبیرم چووە .
دیسان پاش هەندێک وشەی بازاڕی ئەوەبوو وێنەی [باڵەخانە -ئەپارتمەنێکی] نارد بۆم کە گوایە ئەو خانوەیە کە ئەو سەردانی کردوە و مارکس تێیدا ژیاوە . پاشان دوام کرد ناوی شەقام ،ژمارەی پۆستی گەڕەک،ژمارەی خانوو بنووسێت بۆم ،بەڵام بە جۆرەها بیانوو خۆی لێ دەدزیەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا پۆستێکی لە واڵەکەی خۆیدا کرد کە دووچاری کۆرۆنا بووە،بەڵام لەنووسینی کۆمەنت و لایک بەردەوام بوو.گەر کەسێک بتوانێت لەسەر فەیسبووک بێت کەواتە دەتوانێت ئەدرەسێکیش بۆ من بنووسێت،بۆیە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەڕێزەوە [پاش هەواڵپرسینی تەندرووستی]دوام کرد گەر تەنها ناوی شەقامەکەش بنووسیت هەر ڕازیم کە ئیشی دوو خولەک نابێت ،هاوکات نووسیم ،خۆ گەر نەینووسێت ئەوە من ڕوونکردنەوە دەنووسم.
زۆری نەبرد بە پەیامی دەنگی وەڵاممی دایەوە ،بەڵام چ وەڵامێک؟
بازاڕیانە دابەزیە سەر خودی مارکس ،ئایدۆلۆجیای شوعیەت و چەپ بەگشتی و زۆر قسەی ناشیرین کە من شەرم دەکەم با سی بکەم.
هەربەوەوە نەوەستا وتی {خراپ دێمە خوارەوە پێتانا،باسی هەڵەبجە دەکەم کە چەندکەسی بێتاوانتان کووشتوە} ،مەبەستی حیزبی شیوعی بوو.
من هیچ بەرسیڤم نەداوە،چونکە نەمویست خۆم دابەزێنم بۆ ئاستی ئەو،بەباشم زانی لەبری وەڵامدانەوەی بێ هودە ئەم ڕوونکردنەوەیە بنووسم.
گرنگە ئاماژە بەوە بدەم کە هۆکاری نەگرتنی سێلڤی لەلایەن ئومێدەوە لە بەردەم ژووری خزمەتکارەکەی مارکس لە لەندەن ،یاخود نەنووسینی ئەدرەسی هەمان خانوو ،بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەواڵەکەی هەڵبەستراوەو دوورە لە ڕاستیەوە و ئەو وێنەیەش کە بێ ئەدرەس ناردی بۆم فڕی بەسەر لەندەنەوە نیە وحەقیقەتەکان بەم جۆرەیە:
1. لە ساڵی ١٨٤٩ تا ١٨٨٣ ساڵی مردنی،مارکس لە چەندین شوێن ژیاوە،هەندێکیان ئاسەواریان نەماوە ڕووخاون ،هەندێکی دیکەش کراون بە شتی دیکە .
2. بەقەد دیواری ئەو خانو و ماڵ و شوێنانەی مارکس خۆی و خێزانەکەی تییاندا ژیاوە یا کاری تێیاندا کردوە، بە تابلۆیەک ئاماژە بەوە کراوە کە مارکس لێرەدا ژیاوە یا کاری هزری کردوە.
3. مارکس تەنها لە لەندەن ژیاوە و لەهیچ باژێڕێکی تر نەژیاوە،وە هیچ خانویەک نیە کە تایبەت بێت بە مۆزەخانەی مارکس{وەک ئومێد} باسکردوە کە سەردانی کردوە.
4. ئەو وێنەیەی بۆمنی ناردوە کە گوایە لە لەندەنەو ئەو خانوەیە ئەم سەردانی کردوە، بەهیچ جۆرێک لەلەندەن نیە بەڵکو لە ئەڵمانیایە لە باژێڕی[ Trier ] ،لەویدا لەدایک بوەو لەگەڵ خانەوادەکەیدا{باوک و دایک و خوشک و براکانی} تا ساڵی ١٨٣٥ ژیاوە، پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ ڕوویکردوەتە شاری بۆن. ئەو خانوە {تاکە خانوە لە ئەوروپا }کە وەک مۆزەخانەیەکی تایبەت بە مارکس بەکار دەهێنرێت.
5.دووجار پرسیم لێی ئایا تۆ دڵنیایت ئەو خانوە لە لەندەنەو هەمان خانوە کە تۆ سەردانت کردوە؟بێ شەرمانە دەیگووت بەڵێ هەمان خانوەو لە لەندەنە.
ئەو پرسیارەم بۆیە کرد چونکە دڵنیابووم ئەو خانوە بەهیچ جۆرێک لەلەندەن نیە ، چاوەڕێ بووم کە پاشگەز ببێتەوە ،بەڵام ئەو هەر سووربوو لەسەر درۆکەی.
6.پێشتریش درۆیەکی بەنێوی پ،م حیزبەوە کرد کە گوایە لەکاتی ئەفالی دەڤەری گەرمیاندا گفتیان بەخەڵک داوە بیانپارێزن بەڵام گفتەکەیان نەبردوەتە سەر. دڵنیابووم کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە، بۆیە بۆ دەرخستنی ڕاستی ئەو تۆمەتەی پێشنیارێکم خستە بەردەستی ،وتم چەند هاوڕێیەکمان لەژیاندان کە لەو دەمەدا لەگەرمیان لەبەرگریدا بوون و تا کۆتایی ئەنفال دەڤەرەکەیان جێنەهێشت،جا ڕێگە بدە یا ئەوان پەیوەندیت پێوەبکەن یا تۆ پەیوەندیان پێوەبکە یاخود ناوی یەک دووکەس لەو بەڕێزانەم پێبدە کە ئەو گلەییانەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبمان کردوە.بەداخەوە ئامادەنەبوو هیچیان جێبەجێ بکات.
7.چەند خەسڵەتێکی سەلبی یا کەماسی ئەم مرۆڤەم بۆ دەرکەوت لەوانە :
-بەڕەخنەگرتن تێک دەچێت و لەبری وەرگرتنی بەڕۆحێکی ڕیازی ،بە سوکایەتی و جنێو وەڵام دەداتەوە.
-هیچ زانیاریەکی لە دنیای مەعریفەو سیاسەتدا نیەو زانیاریەکانی یا هەڵەن یا سەرەتایین ،بۆ نمونە لە بەرسیڤێکدا دەربارەی مارکس دەڵێت[مارکس زۆر باش بوو بۆ ئینگلیزەکان بەوەی سیستەمی سەرمایەداری درووست کرد بۆیان ].
-لە ڕووی زمان و ڕێنووسی کوردیەوە زۆر کۆڵەوارە،توانای نووسینی ڕستەیەکی بێ هەڵەی نیە.دەمێک وەک دڵسۆزێک لەو مەسەلەیە ئاگادارم کردوە هەستم کرد ،پێی تێک چووە بەوی نووسیبووی [کێشە نیە خەڵک لێی تێدەگات] ، جا وای بۆدەچم کە لە زمانی ئینگلیزیشیدا باش نەبێت.
-گەشتمە ئەو قەناعەتەی کات کووشتن لە گەڵیدا بێ بەرهمە و ئەو ناتوانێت هیچ سودێکم پێ بگەیەنێت ،بۆیە لەمە بەدواوە خۆم ناکەم بەهاوتای و سنوورێک بۆ پەیوەندیم لە تەکیدا دادەنێم.
مەبەستم لەم نووسینە شکاندنی کەس نیە بەقەدەر ئەوەی دەرخستنی ڕاستیەکانە، چونکە ناکرێت کەسێک بەئارەزووی خۆی چیرۆکی ناڕاست درووست بکات و بەخەڵکی بفرۆشێت و خەڵک بەگەمژەبزانێت.
ئەم نووسینە پەیوەندی بەو بابەتەوە نیە کە مارکس خزمەتکاری هەبووە یا نا ،بەڵکو زیاتر دەربارەی ئەو ماڵەیە کە ئەو باسی دەکات و لە واقیعدا بوونی نیە.
بۆ بەرچاوڕوونی ،باوک و دایکی مارکس هەردووکیان پارێزەر بوون،باوکی بیرۆی پارێزەری هەبووەو چەندین پارێزەر لای کاریان کردوە،کەواتە خێزانێکی زەنگین بوون،هاوکات ژمارەیان زۆر بووە {7 خوشک وبرابوون}،دیارە لە حاڵەتێکی ئەوهادا پێویستیان بە خزمەتکار هەبووە،وە دڵنیاشم هەیان بووە.جا کاک ئومێد بەهەڵە زانیاریەکانی وەرگرتوە،لەبری ئەوەی بنووسێت باوکی مارکس خزمەتکاری هەبووە ،نووسیویەتی مارکس خزمەتکاری هەبووە.
ئەوەی کەمێک دەربارەی ژیانی مارکس بزانێت هەرگیز ناچێتە ئەقڵیەوە خزمەتکاری هەبووبێت، چونکە ژیانی هێندە سەخت و پڕ لە نەداری بووە ،گەر هاوکاری ئینجلیسی برادەری نەبوایە دەکەوتنە سەر جادە.
گریمان خزمەتکاری هەبووبێت بۆ هاوکاری هاوسەرەکەی کە خاوەنی [٧] منداڵ بوون ،ئەمە چی لە کەسایەتی مەزنی مارکس دەگۆڕێت؟ ئەوە کەی مەسەلەیە تا وەک خاڵێکی لاوازی مارکس سەیربکرێت؟
لەکۆتایدا زۆر زۆر سوپاسی هاوڕێ شوان سەعیدی برادەرم دەکەم کە پتر لە٢٥ ساڵە لە لەندەن دەژی و شارەزایی باشی لە دۆزینەوەی شوێنە کۆن و مێژوویەکان هەیە،بەوەی هاوکارم بوو لە پێدانی زانیاری دەربارەی ژیانی مارکس و دۆزینەوەی ئەدرەسی ئەو شوێنانەی لێی ژیاوە.هەر ئەویش کاتی خۆی بردمیە سەر مەزارگای [مارکس].
وێنەکان/
[1] ئەو وێنەیە کە کاک ئومێد بۆمنی نارد.
[2] وێنە ئەسڵیەکەیە لە باژێڕی [Trier ] ئەڵمانیا ،کە مارکس تێیدا لەدایک بووە و کوورتە زانیاریەکی دەربارەی مارکس لەسەرە.
[3-4] دوو بینا کە مارکس تێیاندا ژیاوە.
[5] نەخشەی لەندەن بە ژمارە ئەو خاڵانە دیاری کراون کە مارکس ژیاوە تێیاندا یا کاری کردوە.
[6] لینکی ئەدرەسی هەمان ئەو شوێنانە بە زمانی ئینگلیزی.


