ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

قەزاي گۆزە ...... دەکەوێت لە ديزە. ... شێخ کامیل قادر

ڕاي هەر تاکێکي کورد وەرگرين دەوڵەتي کوردستان و سەربەخۆيي دەوێت تەنها ئەوکوردانە نەبێت کەبە درێژايي تەمەنيان حەزيان لە کۆيلەيي بوە ،گەرسەرکردايەتي ئێستاي هەرێمي کوردستان بيانەوێت بڕياري دامەزراندي دەوڵەت بدەن پێويست بەڕێفراندۆم ناکات و هەموو کورد خۆي دەکاتە قورباني دەوڵەتەکەو دامەزرێنەراني، گەرهەردەبێت ڕێفراندۆميش بکرێت ئەوە دەنگي دووملێون وپەنجاهەزاردەنگي خەڵکي کوردستان ئەوەتا لە جنێف لە کۆمەڵەي نەتەوە يەکگرتوەکان هي ساڵي ۲٠٠٥ کەبۆسەربەخۆي دەنگيان داوە و حازرە و نەمەسرەفي دەوێت و نەخۆسەغڵەتکردن و نە تەخويني ئەمو ئەو ، خۆناکرێت بڵێين پەرۆشي خەڵکي کورستان دوانزەساڵ لەپێش سەرکردايەتي کوردەوەيە ، ئەو کات بزوتنەوەي ڕێفراندۆم ئەنجامي دا، کەسيش نەيکردوە بە منەت بەسەر کوردەوە ، من پێم وانيە ڕێفراندۆمي ئەم جارە لەسۆنگەي دامەزراندني دەوڵەتەوە سەر دەربهێنێت و دەرئەنجامەکەي بەم شێوەيە دەشکێتەوە ...........
بۆبردنەوەي دەنگي خەڵکي کوردستانە ، وسڕينەوەي دروشمە بەخوێن پاراوەکەي يەکێتيەوڕێفراندۆم جێگاي مافي چارەي خۆنوسين بگرێتەوە ،و گێڕانەوەي پێگەلەدەستچوکانە لە بەغداد ، و بردنەوەي هەڵبژاردني پەرلەماني داهاتوو بەشێوەيەک پارتي ديموکراتي کوردستان بتوانێت پەنجا زائيد يەکي کورسي پەڕلەماني بەدەستبهێنێت لەگەڵ حزبە بچوکەکاندا ،و خۆي بتوانێت حکومەت و سەرۆکي هەرێم و سەرۆکايەتي پەرلەمان دياري بکات.
واتە پارتي ديموکراتي کوردستان براوەي يەکەم دەبێت و بۆهەتاهەتاي سستەمي سەرۆکايەت بەباڵاي کوردا دەبڕێت نەک دەوڵەت ،و ئەوکات مافي خۆيانە چەند حزب بانگێشت دەکەن بۆ بەشداريکردن و ئەوەشيان لەبيرناچێت کە ويستيان لە پەرلەماندا سستەمي سەرۆکايەتي بگۆڕن ،و قەزاي گۆڕانيش دەکەوێت لە يەکێتيش ، هيوادارم خەونە لەمێژينەکەي کورد بێتەدي و لەدەوڵەتي کوردستاندا ئەم بۆچونەي من دوبارە نەبێتەوە .
۲۲/٦/۲٠۱۷