نووسەرەناسراوەکان

لە فەیسبووکەوە: لە پیاهەڵدانا، وەستا, لە هەڵوێســـتا، بیمار ... ڕێبوار حەسەن

لە دوێنێوە، فەیسبووک پڕ بووە، لە پیاهەڵدان بەسەر زارا محمدی و هەڵوێستە مەردانەکەی، زارا بووە بە باس و وێردی سەر زمان، هەموان ئەڵێن:
زارا زۆر موهیمە.
زۆر ئازایە..
ژنێکی بلیمەتە.
چاونەترسە..
هەموو ئەوەی لەسەر زارا دەوترێت ڕاستە و ئەوە لانی کەمی ئەوەیە کە لە کەسێتی زارادا هەیە، چوون هێشتا ئەو هەستەی کە لە دڵی زارادا هەیە بۆ وەستانەوە بەرامبەر بە ستەمکاری، لای ئێمە پەنهانەو تەنها بە زمان گوزارشت لە هەستەکەی دەکەین و نەهاتووەتە ناو ڕوحمانەوە یاخود خۆمان بەر ئەو دۆخە نەکەوتووین.
هێندە باسکردن و پیاهەڵدان لەسەر خودی زارا، لە ڕاستیدا کەمکردنەوەو پەنهانکردنی هەڵوێستەکەیەتی، ئەوەی گرنگە هەڵوێستەکەی زارایە نەک خودی زارا، لەبری زارا دەشێت هەڵوێستەکە دەربخرێت و نیشان بدرێت، ئەم وتنە بۆ کەسایەتیەکانی ناو کایە جۆراوجۆرەکانی تریش هەر دروستە، جەختکردنەوە لەسەر کەسەکە و پیرۆزکردن و بەرزڕاگرتنی، بۆ وەلانانی کردارو گوفتارەکانێتی و لە هەمانکاتدا لادانی بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی خۆمان،
ئەم جۆرە مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەم کردارو هەڵوێستانەدا دەستەوەستانی ئێمە نیشان دەدات بەرامبەر ئەنجامدانی هەمان هەڵوێست کە بۆ ئێمەش فەراهەمەو هەمان زەمینەش کە ئێستا لەبەر دەستە (کە بریتیە لە وەستانەوە لە بەرامبەر ستەمکاری و نادادی)، بەڵام ئێمە ئامادەیی ئەوەمان نیە هەمان هەڵوێست بنوێنین و بەردەوامی بەو دۆخە دەدەین کە تیایداین، بۆیە بە باسکردن و پیاهەڵدانی کەسەکە خۆمان لە نواندنی هەڵوێستەکە دەبوێرین و بەرپرسیارێتیەکە لەسەرشانی خۆمان لا دەبەین، بەمەش ئەو ووزەیەی لە ناوماندا هەیە بۆ هەڵوێستوەرگرتن، خامۆشی دەکەین و دۆخە باوەکە وەک بژاردەی دڵخوازی خۆمان هەڵدەبژێرین.
ئەو (نا)یەی زارا کردی بەرامبەر بە دەسەڵاتی ستەمکاری ئێران، (نا)یەکی ئاسایی نەبوو، لەگەڵیشیدا وتی ئامادەم هەرچی سزاش هەیە بیچێژم و بەردەوامیش دەبم، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە زەمینەی تەواوی بۆ ئامادە کرابوو بۆ هەڵهاتن بۆ هەندەران، بەڵام سزاکەی هەڵبژارد کە بۆ هەڵوێستەکەی دیاری کرا، ئەمە هاوشێوەی ئەو هەڵوێستەی قازی نەمر بوو، کە پێشنیاری هەڵهاتنی بۆ کرا بۆ یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات، بەڵام ڕەدی کردەوەو وتی من میلەتەکەم بە جێ ناهێڵم، دوژمن ڕقی خۆی بەسەریاندا بڕژێ، با ڕقەکەی بەسەرخۆمدا بەتاڵ بکاتەوە.
لە ڕاستیدا ئەمە کردەیەکی ئەخلاقیە و زەمینەی کردەکەش پرسی نەتەوەیەکە،

Related Articles