
چه‌ند رۆژى ڕابردوو له‌به‌ر غییابى یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ پۆشاكى سزادراوان و پیاده‌كردنى ڕێنماییه‌ك، به پێچه‌وانه‌ى داب و نه‌ریتى گشتى، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره له هێزه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى ڕوویدا، ئه‌ویش به له‌به‌ركردنى هه‌مان پۆشاكى پرته‌قاڵى چه‌كدارانى داعش بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرونى رۆژئاواى سلێمانى به تۆمه‌تى تێكدانى موڵكىى گشتى ده‌ستگیركراون.
له میدیاى كوردساتى یه‌كێتى ڤیدیۆی دانپێدانانی 16 كه‌سى شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرون بڵاو كرایه‌وه كه بە تاوانی سوتاندنی کتێبخانەکەی پیرەمەگرون لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠٢١ دەستگیرکراون، ڕاسته ئاڕاسته‌ى خۆشپیشاندان له داوایه‌كى ڕه‌واوه بۆ كارێكى ناڕه‌واو توندوتیژى برد، سزادان و ده‌ستگیركردنیان جێگه‌ى ده‌ست خۆشییه، به‌ڵام هه‌ڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى له‌وه‌دایه كه سزادراوێكى سێداره‌و سزادراوێك كه به‌تۆمه‌تى تێكدانى موڵكى گشتى ده‌ستگیركراون هه‌مان پۆشاكیان بۆ له‌به‌ر بكرێت..
تا ئێستا له كوردستان هیچ یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ جیاكردنه‌وه له ڕه‌نگى پۆشاكى سزادراون بوونى نییه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشكرایه كه ڕێنمایى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتییه‌و ده‌شێت له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى كارى هه‌ر وه‌زیرێك له كابینه‌یه‌كدا بۆ كابینه‌یه‌كى تر ڕێنمایى بگۆڕدرێت.
جێگه‌ى پرسیاره به كام یاسا هه‌مان پۆشاكى داعش كرایه به‌ر دهستگیركراوانى شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرون؟! ئایا له‌ناو هاوڵاتیان گومان له‌سه‌ر دادپه‌روه‌رى یاسا‌و كارى هێزه ئه‌منییه‌كان دروست نابێت؟! چۆن ده‌كرێت كه‌سى بكوژ‌و كه‌سێك كه زیانى ماددى به حكومه‌ت گه‌یاندبێت به یه‌ك شێواز بخرێنه به‌رچاوى خه‌ڵك؟ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێم چ ڕۆڵێك ده‌بینن له‌م كێشهیهداو بێده‌نگیان له ئاست چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌كى له‌م جۆره چ مه‌به‌ستێكى له پشته‌وه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ده‌وترێت به تۆمه‌تى تێكدانى موڵكى گشتى به یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، یان یاسایى سزادانى عێراقى سزادراون، كه‌واته هه‌موو كه‌سێك زۆر به سانایى ده‌كرێت تۆمه‌تبار بكرێن به تیرۆر‌و تێكدانى ئاسایشى نیشتمانى، بۆچى یاسایى تیرۆر‌و یاسایى عقوباتى عێراق ناوه‌ڕۆكى لێڵ و ناڕوونیان هه‌یه، زیاتر به مه‌به‌ستى سیاسى و به ئاماژه‌یه‌كى گشتى ڕه‌نگڕێژ كراون،ئایا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌رێم و عێراق ئه‌و دوو یاسایه پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه نییه؟!...
خوازیارم هێزه ئه‌منییه‌كان ووردتر بیربكه‌نه‌وه تێڕوانینیان بۆ جیاوازى تاوانه‌كانیش بخه‌نه‌ڕوو به پێچه‌وانه‌وه ئاسایشى گشتى ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار‌و له كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ده‌گۆڕێت بۆ چه‌ندین لێكدانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى له ناوهاوڵاتیان دروست ده‌كات چونكه تا ئێستا حكومه‌ت زۆرینه‌ى بڕیار‌و چالاكییه‌كانى جێگه‌ى گله‌یى خه‌ڵك بووبێت به‌ڵام هێزه‌كانى ئاسایش به شێوه‌یه‌كى گشتى جێگه‌ى متمانه‌و ئارامى ماڵ و گیانى هاوڵاتیان بوون.