https://www.youtube.com/watch?v=FoTr3oh_wyM

موزیکی بەختیار حەمەکەریم
ئاواز و وتنی بەهجەت یەحیا
"شەکرە بەفرە"
--
شەکرە بەفرە، بەسـەر سەرما
ئارام ئارام، دێتە خوارێ
گەرچــی گیانی داپۆشــیوم
وەکــو داری بن بــنارێ
هەڵـوەدام تاکو بەیانی
چــاولێـک نەنێ، هــەر بـــبارێ
لـەژێـر باڵی ئــەو بــەفـرەدا
بـێ پەروا هەر دێم و ئەڕۆم
فریشـتەیەک دەســـتم ئەگــرێ
بمباتەوە لانەکەی خـۆم
ئەو نازانێ چەند حەز ئەکەم
ئاهی دڵ بەو بەفـرە بـشۆم
ئەمـشـەو لە سـای کــزە بادا
با هەر ســەرما بمتەزێنێ
با ئەو بــەفرە وەک شـــۆڕەبی
هەمـــوو گیانم بـلەرزێنــێ
سبەی بێتە ئاو و دیسان
لێوی کانی ببزوێنێ