حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/١٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارک برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و بەڕێز دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى عیراق، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێى فيدراليى عيراق، هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.
بەڕێز جێگری سەرۆک، هیوای خواست پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عیراق ڕەنگدانەوەی گشت پێکهاتەکان بێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و دروستیی پرۆسەی سیاسی و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی خەڵک و چارەسەرکردنی هەموو ئەو ئاڵنگاریانەی کە پرۆسەی سیاسی لە عیراق پەکخستووە لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتيش کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
بەڕێز باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، جەختی لە هەمامەنگی و برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، پاشان هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت لە هاریکاری و یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ پێشمەرگە.