هەواڵی هونەری

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" لە دەرهێنانی "توورج ئەسڵانی" لە کەرکووک نمایش کرا

 


{gallery}kerkuk{/gallery}

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" لە دەرهێنانی "توورج
ئەسڵانی" لە سینەما "تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک نمایش کرا و لە لایەن
بینەرانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" (بی سرزمین) Landless لە نووسین،
دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بەرهەمی
کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی
"ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەندێک لە ستافی
سەرەکییەکەی لەوانە: "توورج ئەسڵانی"، "ڕەز هەڵکەوت ڕەشید" و "شوان
عەتووف" و ژمارەیەک لە کەسایەتییە کەلتووری و هونەرمەندانی بەرچاو لە
سینەما "تایم سەنتەر" لە شاری مێژوویی و ڕەسەنی کەرکووک نمایشکرا و لە
لایەن بینەران و هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا.

نمایشی گشتی "بێنیشتمان" بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە لە سینەمای
شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان لە "سیتی سینەما" لە شاری سلێمانی
دەستی پێکردوو و لە درێژەدا لە سینەما "ئێمپایر"ی "فامیلی مۆڵ" لە شاری
هەولێر، لە سینەما "شین" لە شاری سۆران، لە سینەما "دهۆک مۆڵ" لە شاری
دهۆک، لە هۆڵی "هونەر" لە شاری کەلار و لە سینەما "تایم سەنتەر" لە شاری
کەرکووک چووە سەر پەردەی سینەماکان و هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە
گرینگترین شارە عەڕەبییەکان وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت.

لە "بێنیشتمان" سێیەمین بەرهەمی سینەمایی "توورج ئەسڵانی"دا، کۆمەڵێک لە
ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان،
بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ "هانی موجتەهیدی"
تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت
کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک
ڕەحیم زادە، ڕەوانشاد هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم
ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان".