ڕێکخراوەکان

ئێرە ئارشیفی ساڵی ٢٠١٢ یە، لە ڕێگای مینوی سەرەوە دەتوانیت تەواوی بابەتەکان بدۆزیتەوە. یان لەڕێگەی 

گەڕانەوە دەتوانیت بابەتی دیاریکراو بدوزیتەوە. لەگەڵ ڕیزمدا.

پێشنیار بۆ گه‌لانی سته‌ملێكراو! خه‌ڵكی كوردستان به‌ هه‌موو حزب و رێكخراو و رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندان

 

له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ رۆژهه‌ڵات بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی كراوه دژ به‌ سته‌مكاری و بۆردومانكردنی ‌كه‌مپ و قوتابخانه‌كانیان له‌ باشوور و هاوكات ده‌بینین: - توركیا درێژه‌ به‌ له‌شكركێشی و بۆردوومانی قه‌ندیل ده‌دا. - له‌ رۆژئاوا داره‌ زه‌یتونه‌كان ده‌بڕنه‌وه‌ و رۆژانه‌ هێرش و بۆردومانی شاره‌كان ده‌كه‌ن، - له‌ رۆژهه‌ڵات كوشتن و زیندانی درێژی هه‌یه‌، - ئێران به‌ دڕون و موشه‌ك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناو كه‌مپه‌كان بۆردومان ده‌كات - له‌ باشوور مادده‌ی ده‌ستووری 140 جێبه‌جێ ناكرێت! وەرن به‌ كرده‌وه‌ بیسه‌لمێنین ئێمه‌ گه‌لێكین و رۆژی شه‌ممه‌ له‌ ته‌واوی كوردستان مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نین دژ به‌ بێ مافی، فه‌رمان و ئه‌نفال وجه‌نگی سه‌دان ساڵه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی كوردستان. كه‌لان و چینی كرێكاری وڵاتانی و مرۆڤدۆستانی ناوچه‌كه‌ و جیهان پشتوپه‌نامانن! گه‌لۆ بۆ میژوو: با رۆژی شه‌ممه‌ بكه‌ین به‌ شه‌ممه‌ی سووری گه‌له‌كه‌مان! ئازادی بۆ گه‌لی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته.

! 29.  9.  2022

https://www.youtube.com/watch?v=LXQ-0xgavI4