کاتژمێرێک لەگەڵ خۆم ...پەری ڕەش
-١-
با هەر چواردەوریشم
هەمووی مرۆڤ بێ
بەمن چی
کە هەر تەنیابم
-٢-
وەک کەشتیەکی
وون
وێڵم بەدوای کەنارێ
-٣-
ئەمەوێ
لە شەقامەکانی
شار
مناڵی خۆم بدۆزمەوە
تا پێی بڵێم
جارێکی تر
جێم مەهێڵە
بێ تۆیی
پیری کردم
-٤-
ماندووم لە شەوە
تاریکەکان
بمبەرەوە سەرەتای
ڕێ
با سنورەکانی
خۆر ببڕم
-٥-
نازانم تۆ خەریکی چیت ؟؟
تاقەتم نەماوە
ئەوەنە بەدیار خۆمەوە
دانیشم
-٦-
خۆش بەختی قومێک
ژەهربوو
کە خواردمەوە بە هێڵنجێک
دامەوە بە سەرو سیمای خۆیا
ئاخر تاڵ بوو تاڵ
-٧-
واتێدەگەم
ژیان لە کەشتیەکی
بەتاڵ دەچێت
دەریاش لە مسافیرێکی
توڕە
-٨-
ئەمویست
پیاسەیەک بکەم
بەشەقامە تەزیوەکانی
شار
پاییزم دی ئەگریا
-٩-
ئولفەتم پێتەوە گرتوە
گەر نەشیەیت
هەر چاوەڕوان دەبم
چ موعتاد بونێکە..؟
-١٠-
فێرە گریانت کردم
بەڵام فێرت نەکردم
چۆن ژیر ببمەوە
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
