
سەمایەک لە من و منێک لە سەما ...پەری ڕەش
-١-
کاری من تێگەیشتن نیە
لە فڕین
کاری من سەیرکردنی باڵندەکانە
لەکاتی فڕین
-٢-
دەمەوێ بتخوێنمەوە
بەس چۆن
نازانم !!
-٣-
ئەگەر دوو باڵم هەبوایە
لە ئاسمانا پیاسەم دەکرد
ڕووم دەکردە ئێرە
ئاخر لێرە باڵدارەکان
دەکوژرێن
-٤-
عەشقێک
بەردەوام
لەناو مندا دەگری
-٥-
تازە زانیومە کە من
لەخۆم دوورم
خۆم لە خۆم جیا بومەتەوە
بۆیە هێندە
غەریبی خۆم دەکەم
-٦-
دڵت بۆتە مەیخانە
هەر ساتە
و
کەسێکی تیا
مەست ئەبێ
-٧-
چ شەوێکی
بێدارە
منیش بۆ
بێدەنگی خۆم
دەدوێم
-٨-
چ دەبێ تۆ بێیت
و
ڕابردووم بەدەستی
خۆت بۆبێنیتەوە..؟
-٩-
چ فەنا بونێکە
مەستبون
لەگەڵ سەمای
باڵندەکان.؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.

کاتژمێرێک لەگەڵ خۆم ...