
ئێران چاودێریی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
*د. بورهان یاسین: پێكهێنانی حكوومه‌ت كارێكی زه‌حمه‌ته چوونكه گۆڕانكاریی له هاوسه‌نگی هێز روویداوه
*د. ئاسۆ محه‌مه‌د: ئێرانییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕان به‌شداریی له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا بكات
*مامۆستا جه‌عفه‌ر: حكوومه‌تی بنكه فراوان ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه
*مام رۆسته‌م: ئێستا گۆڕان له سلێمانی هێزی یه‌كه‌مه بۆیه ره‌نگه به‌لای ئێرانه‌وه گۆڕان بایه‌خی هه‌بێت
هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی زانیاریی و به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی ئێمه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به‌نهێنی و دوور له چاوی كامێرا‌كان كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و زیاتر ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت. چاودێرانی سیاسیی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه به به‌راوورد به‌هه‌ر حه‌وت كابینه‌كه‌ی پێشوو قورس و زه‌حمه‌تتره و بارودۆخی سیاسیی و ئیستحاقاتی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان، به فۆرمێكه پرۆسه‌ی دانوستان له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌وه زه‌حمه‌ت و پڕ سه‌رئێشه‌تر ده‌بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه چاودێرانی سیاسیی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تانی دراوسێ "ئێران و توركیا" به تایبه‌ت ئێران به وردیی چاودێریی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌هه‌ر بارێكدا بێت كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر پێكهاته و شێوازی پێكهێنانی كابینه‌كه.
كابینه‌ی هه‌شته‌م. . پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز
له هه‌ڵبژاردنی 21-9-2013، پارتی براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، هاوكێشه‌كه‌ش به هاتنه پێشه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزی دووه‌م و دۆڕانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه، ئاڵوگۆڕی جیددی به‌سه‌ردا هات، پرۆسه‌ی دانوستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌و هۆیه‌وه بوو به پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز، چوونكه هه‌م لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن به تایبه‌ت گۆڕان داوای به‌شداریی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به پێی قه‌باره‌ی خۆیان، هه‌م یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێ له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه. به‌م هۆیه‌وه وه‌ك چاودێرانی سیاسیی و خودی حزبه‌كانیش پێشبینیان ده‌كرد، پرۆسه‌ی دانوستان درێژه ده‌كێشێت و پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه به ئه‌ندازه‌ی كابینه‌كانی پێشوو ئاسان نابێت.
د. بورهان یاسین، لێكۆڵه‌ری سیاسیی كورد و مامۆستای زانكۆی لۆند له سوێد، پێیوایه "له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌ك له كورسی شتێكه، توانست له كاركردن و یاریكردنی سیاسیی به‌و ژمارانه به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌ت به ته‌واوه‌تی شتێكی تره". ئه‌و باس له‌وه ده‌كات پێكهێنانی حكوومه‌ت پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كارێكی زه‌حمه‌ته، چوونكه ئه‌مجاره گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له هاوسه‌نگی هێز له كوردستاندا روویداوه و ریزبه‌ندیی هێزه‌كان گۆڕاون. ئه‌و لێكۆڵه‌ره ده‌ڵێت "ئه‌م جاره‌یان دامه‌زراندنی حكوومه‌ت نه‌ك هه‌ر ئاسان نابێت به‌ڵكو له‌وه ده‌چێت زۆر قورس و پڕ له كێشمه‌كێش بێت، چوونكه لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات (یه‌كێتی) به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی بچووكبۆته‌وه، جێگاكه‌شی له ریزبه‌ندیی هێزه سیاسییه‌كان بۆ هێزێكی تر جێهێشتووه".
مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێیوایه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه تازه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی 21-9-2013 هاتۆته پێشه‌وه، كۆمه‌ڵێك سیناریۆ له ئارادان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌كه ئاڵۆز و پڕ سه‌رئێشه ده‌كات و ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت درێژه بكێشێت. مامۆستا جه‌عفه‌ر پێیوایه "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان 21/9 ئه‌و راستییه‌یه‌یان به زه‌ق و زۆپی ده‌رخست، سـێ هێزی سه‌ره‌كی (80) كورسی په‌رله‌مانیان بردۆته‌وه. پارتی، گۆڕان و یه‌كێتی، هیچیان سه‌ركه‌وتووی ره‌ها نه‌بوون، هیچیشیان دۆڕاوی ره‌ها نین. گرنگ ئه‌وه‌یه به هه‌ڵبژاردن، گه‌ل نوێنه‌ری خۆی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه و دیموكراسی ماوه و به‌رده‌وامه. زۆرایه‌تی ناو په‌رله‌مانیش متمانه‌ی خۆی به فراكسیۆنی زۆرایه‌تی ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌یه‌كی نوێ دروستبكه‌ن".
وتیشی "هیچ هێزێك دۆڕاو نییه! چوونكه هه‌ر هێزێك له‌م سـێ هێزه ده‌توانن، له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوودا، شان بده‌نه به‌ر قورسایی به‌رپرسیارێتی به‌شداریكردن له په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ. هیچ هێزێك به ته‌نیا نه ده‌توانێت شه‌رعیه‌تی ده‌نگدانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر بكات، نه حكوومه‌تیش پێكدێت!".
له باره‌ی ئه‌گه‌ر و پێشبینییه‌كان بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت "د. كامه‌ران مه‌نتك" مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند: پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه گران نییه ئه‌گه‌ر نیه‌ت پاكی به‌رامبه‌ر یه‌كتری له ئارادا بێت و هه‌روه‌ها به‌وشێوه‌یه‌ش ئاسان نییه وه‌ك هه‌ندی كه‌س باسی ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان جۆره گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌رداهاتووه، ئه‌و گۆڕانكارییانه وا ده‌كات پێكهێنانی حكوومه‌ت تۆزێك به‌و ئاسانی و خێراییه نه‌بێت.
د. كامه‌ران رونیشیكرده‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین پێشتر ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ململانێی ئه‌وه‌نده توند بوو كه ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر رای گشتیی و له‌به‌ر خه‌ڵك نه‌رمی نه‌نوێنن له رووكه‌شدا، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له ژێره‌وه سازشكردن له گۆڕێ بێت، چوونكه هیچ حكوومه‌تێك بێ مساوه‌مه‌كردن و سازشكردن دانامه‌زرێت.
د. كامه‌ران مه‌نتك ئه‌وه‌شی خسته روو: هه‌موو لایه‌نێك كه ده‌چێته ناو گفتوگۆوه هه‌ندێك مه‌رجی ته‌كتیكی هه‌یه و هه‌ندی مه‌رجی ستراتیجیشی هه‌یه، هیچ حزبێك ناتوانێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆی جێبه‌جی بكات، ئه‌گه‌ر حزبێك بڕوای وابێت ده‌توانێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، پێموایه ئه‌وه له سیاسه‌ت و دۆخی سیاسیی تێنه‌گه‌شتووه، حزب ده‌توانێ هه‌ندێك مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی كه پێیوایه گرنگه به نسبه‌ت ئه‌وه‌وه هه‌وڵبدات به ده‌ستی بهێنێت، له‌ناو ئه‌و گرنگانه‌ش گرنگ و گرنگتر هه‌یه، تا ده‌گاته رادده‌ی سازشكردنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر، به‌و شێوه‌یه له كۆتاییدا ده‌گه‌نه ده‌ره‌نجامێك به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك مسۆگه‌ر بكات.
حكوومه‌تی بنكه فراوان
تائێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسیی به‌شێوه‌ی فه‌رمی دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی بنكه فراوان ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵكو كۆی لایه‌نه‌كان به تایبه‌ت هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بنكه فراوان ده‌كه‌ن، به مه‌رجی هاوبه‌شێتی راسته‌قینه، به‌ڵام به‌شێك له چاودێرانی سیاسیی باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌شداریی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدا، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسیی دروست ده‌كات ئه‌ویش نه‌مانی هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی كاریگه‌ره كه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی مه‌رجێكی پێویست و گرنگ و هه‌ستیاره.
د. ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم ره‌حیم، مامۆستای زانكۆ، پێیوایه كۆمه‌ڵێك سیناریۆی جیاواز هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه حكوومه‌تی ئیئتلافییه، به‌و شێوه‌یه‌ی دوو هێز یان زیاتر هاوپه‌یمانێتی ببه‌ستن یاخۆ جۆرێك له ئیئتلاف دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه حكوومه‌ت پێكبهێنن.
د. ئاكۆ وتیشی: وه‌ك ئاشكرایه له كوردستان كه‌س نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ناتوانرێت حكوومه‌تی زۆرینه دروست بكرێت، كه‌واته تاكه پێشبینی كه ده‌كرێت ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێكی ئیئتلافی پێكبهێنرێت، به بۆچوونی من ئه‌گه‌ره‌كان روو له‌وه‌ن حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تێكی بنكه فراوان بێت، به‌شی زۆری هێزه براوه‌كان به‌شداریی تێدا بكه‌ن، چوونكه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا و بۆ داهاتووش ره‌نگه وا بخوازێت هه‌موو هێزه‌كان به‌شداربن له حكوومه‌تدا بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاینده، حكوومه‌تێك بێت بتوانێت چاكسازیی ئه‌نجام بدات و ئه‌جێندایه‌كی نیشتمانی هه‌بێت بۆ هه‌موو بواره جیاوازه‌كان.
د. ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم پێیوایه ره‌نگه پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وا بخوازێت له‌م قۆناغه به دواوه حكوومه‌تێكی بنكه فراوان هه‌بێت كه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن هه‌موو هێزه‌كان تێیدا به‌شداربن و ئه‌ركی چوار ساڵی داهاتووی ئه‌ركی ئه‌نجامدانی چاكسازیی بێت له كوردستاندا.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باره‌ی به‌شداریكردن له حكوومه‌ت و به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌یانه‌وه، رایگه‌یاند "به‌شداریكردن له حكوومه‌تی داهاتوو یان مانه‌وه‌مان له ئۆپۆزیسیۆن جارێ ئه‌م پرسه له گفتوگۆدایه له ناو ریزه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا و به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرام له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی و دوای راوێژ به رێكخستنه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی نایه‌وێت ته‌نیا به‌شداریی بكات و پۆستێكی "كارتۆنی" وه‌ربگرێت، محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و باره‌یه‌وه وتی "بۆ به‌شداریكردنی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له حكوومه‌تی داهاتوو، به‌رنامه و میكانیزمێك داده‌نێین كه چۆن به‌شداریی بكه‌ین، نامانه‌وێت بچینه ناو حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تێك وه‌ربگرین، به‌ڵكو ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌مجاره‌دا ده‌سه‌ڵاتمان به‌ده‌سته‌وه بێت به‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه حكوومه‌ت پێكبهێنین".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه فراوانین به به‌شداریی لایه‌نه براوه‌كان"، به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه پێشمه‌رج له هیچ حزبێك قبوڵ ناكه‌ن. سه‌ركرده‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیان پاراستووه له‌وه‌ی باسی هیچ لایه‌نێك بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه كه یه‌كێتی نزیكترین لایه‌نه لێیانه‌وه.
به‌و پێیه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 111 كورسی پێكهاتووه، بۆیه هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك بگاته نیوه‌ی كورسییه‌كان (56 كورسی) له توانایدا هه‌یه حكوومه‌ت پێكبهێنێت، هه‌رچه‌نده پارتی و یه‌كێتی به ته‌نیا ده‌توانن وه‌ك رابردوو حكوومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و دوو حزبه خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، چوونكه یه‌كێتی له‌وه ده‌ترسێت به به‌شداریكردنی له حكوومه‌تدا ژماره‌یه‌كی زیاتری ده‌نگده‌رانی له‌ده‌ست بدات، له به‌رامبه‌ریشدا پارتی به دوای هاوبه‌شێكی به‌هێزدا وێڵه.
مامۆستا جه‌عفه‌ر، پێیوایه، پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه فراوان ئه‌گه‌ر له ره‌هه‌ندێكه‌وه ئیجابی بێ، له چه‌ندین لاوه زیان به پرۆسه‌ی دیموكراتی ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت "ئه‌م جۆره كابینه‌یه له روویه‌كه‌وه زۆر باشه و ئیدی هیچ لایه‌ك بیر له رێپێوان و مانگرتن و خۆپیشاندان ناكاته‌وه و «كش‌ومات»ی باڵ به‌سه‌ر هۆڵی په‌رله‌ماندا ده‌كێشێت. كاریگه‌ریی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كان زۆرتر ده‌بێت. ئه‌وان له پشت دیواره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌مه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و رێكده‌كه‌ون و بڕیاره‌كان ره‌وانه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن. نه‌مانی ئۆپۆزیسیۆن له وڵاتێكدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیی به‌هۆی رێكه‌وتنی پێشه‌كی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، داواكاریی خه‌ڵك پشتگوێ بخرێت و په‌رله‌مان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت. . . تاد. ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بێت، بزاڤه توندڕه‌وه‌كان ده‌بنه پێشه‌نگی ئۆپۆزیسیۆنێكی شاراوه".
رۆڵی ئێران له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌مدا
"سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان به واتای نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر دێ". ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نقه‌ره له نوێترین راپۆرتیدا به‌م شێوه‌یه باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كات. راپۆرته 18 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یلوولی رابردوو تا رادده‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و رێكخراو بوو. راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مه دڵنیاییه‌كه بۆ سه‌قامگیریی و ئاسایشی سنووره‌كانی توركیا له باشوور.
پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كه هاوپه‌یمانی پارتییه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، نه‌یتوانی ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنێ و پێگه‌ی خۆی وه‌ك دووه‌مین پارتی به‌هێزی ناوچه‌كه له ده‌ستدا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جێگه‌ی گرته‌وه. ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌نقه‌ره، به‌شێوه‌یه‌ك باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات باڵاده‌ستیی پارتی دیموكراتی كوردستان له حكوومه‌تی داهاتوودا هێزێكی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوده‌وڵه‌تی ده‌دات.
راپۆرته‌كه كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن د. فه‌یسه‌ڵ ئه‌یهان له توركیا و هاوبه‌شه‌كه‌ی له كوردستان د. عه‌زیز بارزانی نووسراوه، ده‌ڵێت "له ئه‌نجامی هاوكارییه ئابووری و سیاسیی و دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستا سه‌قامگیریی سیاسیی له كوردستان بووه‌ته هێزێكی سه‌ره‌كی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان". به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه حكومییه‌كانی توركیا، راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له ناوه‌نده میدیاییه‌كان ئاشكرایان كردووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێ هاوكاریی پارتی بكات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئه‌گه‌ر ببێته هاوبه‌شێك له حكوومه‌تی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا به‌هێز ده‌بێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی تارانیش ده‌یه‌وێت هاوكاریی گۆڕان بكات، وه‌كو هاوبه‌شێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و به‌ها دیموكراسیانه‌ی هه‌یه‌تی بووه‌ته جێی بایه‌خی ئابووری و سیاسیی توركیا. راپۆرته‌كه ده‌ڵێت مه‌سعود بارزانی یارمه‌تی جووڵانه‌وه دیموكراسییه‌كانی داوه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا، هه‌ردوولاش له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵی بنچینه‌یی هاوڕان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا. به‌پێی راپۆرته‌كه، سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سوودێكی بۆ پێگه‌ی هه‌ولێر هه‌یه له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی به‌غدا، به تایبه‌ت له هه‌ندێك كاروباری وه‌ك گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له كه‌ركووك. هه‌ولێر و به‌غدا هه‌میشه له ناكۆكیدان له باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌غدا ده‌ڵێت ته‌نیا ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گرێبه‌ست ئیمزا بكات، به‌ڵام هه‌ولێر حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی فه‌رامۆش كردووه و ئێستا زۆر له كاری دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان و هه‌نارده‌كردنیش ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه دوای دیداره تایبه‌تییه‌كانیی نه‌وشیروان مسته‌فا و "قاسم سڵێمانی" نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه ماوه‌ییه‌ك درێژ بوو له سلێمانی مابووه‌وه، پێ ده‌چێت شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیراون مسته‌فا یان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، سه‌ردانی ئێران بكه‌ن. پێده‌چێت ئێران داوا له یه‌كێتی و گۆڕان بكات هه‌ردوولایان به‌شداریی كابینه‌ی هه‌شته‌م بكه‌ن. ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێران پاش ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، شاندێكی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یان كردووه. مام رۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئێستا گۆڕان له سلێمانی هێزی یه‌كه‌مه و له كوردستانیش هێزی دووه‌مه، بۆیه ره‌نگه گۆڕان به‌لای ئێرانه‌وه بایه‌خی هه‌بێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له میدیاكاندا بڵاوكرانه‌وه، ئێران فشار ده‌خاته سه‌ر یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له حكوومه‌تی داهاتوو بكه‌ن و به به‌شداریكردنی ئه‌وان پشكی زیاتریان هه‌بێت له كابینه‌ی داهاتوو، بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی به‌سه‌ر حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه، ئه‌و سیناریۆیه‌ی ئێران مه‌ترسیدارترین سیناریۆیه، كه ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌و سێ هێزه مه‌رج به‌سه‌ر حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت. له‌و باره‌یه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب سه‌ركرده‌ی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندووه: ئێران فشاری خستووه‌ته سه‌ر گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی كار نه‌كات به‌مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به یه‌كڕیزیی یه‌كێتی، له‌به‌رانبه‌ریشدا فشاری خستۆته سه‌ر یه‌كێتی به ته‌نیا به‌شداریی حكوومه‌ت نه‌كات له‌گه‌ڵ پارتیدا به تایبه‌ت بێ گۆڕان.
موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، پێیوایه كه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێوه و پێكهاته‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رۆڵیان ده‌بێت له كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان له ده‌وری یه‌كتر. ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێت "له بواری ئه‌جندای ده‌ره‌كیدا، به هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، هه‌ردوو به‌ره‌ی توركیا و ئێران راسته‌خۆ و ناڕاسته‌خۆ ده‌ست و گوشاره‌كانیان له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه، هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان هه‌موو ئامڕاز و تواناكانیان خستووه‌ته كار بۆ سه‌پاندنی ئه‌جندای خۆیان. له‌م نێوه‌نده‌دا و له كۆتایدا هاوسه‌نگی له نێوان كۆی ئه‌جندا ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كان پێكه‌وه هاوكێشه سیاسییه‌كه پێكدێنن و هاوسه‌نگیی هێز راده‌گرن. بۆیه له كۆتایدا دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی بنكه فراوان و ده‌سه‌ڵاتێكی سازانی نیشتمانی باشترین ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ هه‌ڵبژاردنی سیناریۆی داهاتووی حوكمڕانی له كوردستان".
د. ئاسۆ محه‌مه‌د، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، پێیوایه ئێران نه‌ك له دووره‌وه به‌ڵكو زۆر له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌ی دانوستان و پێكهاتنی لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم. ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت، ئێران بیه‌وێت به راگرتنی باڵانس له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و به به‌شداریی هه‌ردوولایان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر زۆنی سه‌وزی پێشوودا بهێڵێته‌وه، بۆیه ئێرانییه‌كان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاودێریی ئه‌م دۆخه تازه‌یه ده‌كه‌ن كه دوای هه‌ڵبژاردنی 21-9 دروست بووه.
ئاسۆ محه‌مه‌د وتی "گۆڕان بووه به به‌شێك له ئه‌جیندای ئێرانی، بۆیه ئێرانییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گۆڕان به‌شداریی له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی ده‌یه‌وێ رێگریی له هه‌ژموونی ئێرانی بكات، بۆیه خوازیاره حكوومه‌ت وه‌ك پێشوو له نێوان خۆی و هاوپه‌یمانه ستراتیجییه‌كه‌یدا دروست بكات، له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نیا پێی خۆشه پێشوازیی له یه‌كگرتووی ئیسلامی بكات بۆ ناو كابینه‌كه، ئه‌ویش به‌و هۆیه‌ی له ئێران دوور و له توركیا نزیكه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
