-
*نه‌وشیروان ده‌یووت هه‌ولێر چ قودسییه‌تێكی تێدایه وا ناهێڵن شه‌ڕی ناوخۆ بچێته هه‌ولێره‌وه -
* كاك نه‌وشیروان زاڵبوونی هه‌یمه‌نه‌ی حزبی به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه زۆر له‌لا گرنگ بوو
-
*كاك نه‌وشیروان له هه‌موو ژیانیدا سه‌ردانی ماڵی چوار شه‌هید و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی نه‌كردووه
-
*نه‌وشیروان مسته‌فا كاتی خۆیشی ویستی ناكۆكیی بخاته نێوان خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه
-
*نه‌وشیروان مسته‌فا له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا كه‌سی نه‌هێشتۆته‌وه به خراپ باسی نه‌كات
پاش ئه‌وه‌ی زنجیره وتاره‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، له ژێر ناونیشانی "له نێوان مام جه‌لال و مندا. . ئازاری 1999- شوباتی 2001" كه له سایتی سبه‌ی له كۆتایی ساڵی 2009 بڵاوكرایه‌وه و پاشان هه‌مان زنجیره وتار به شێوه‌ی كتێب چاپكرا، كاردانه‌وه‌ی توندی یه‌كێتی و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبه به‌دوادا هات، به تایبه‌ت "كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی" جێگری تاڵه‌بانی، نیگه‌رانی زۆری به‌رانبه‌ر به نووسینه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ربڕی و له رێگه‌ی وتارێكی درێژه‌وه له ژێر ناونیشانی "په‌نجه‌كانی نه‌وشیروان خه‌باتی هاوڕێكانی ده‌شێوێنێت" وه‌ڵامی نه‌وشیروانی دایه‌وه، كه دیسانه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی "كۆسره‌ت ره‌سوڵ"یش به شێوه‌ی نامیلكه خرایه به‌رده‌می خوێنه‌ران.
"كۆسره‌ت ره‌سوڵ"، له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ "نه‌وشیروان"، له چه‌ند دێڕی یه‌كه‌مدا نووسیوویه‌تی "به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، زنجیره وتارێكی له‌ژێر ناوی له نێوان مام جه‌لال و مندا له سایتی سبه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، گه‌رچی نووسینه‌كه‌ی به قه‌ولی خۆی باس له په‌یوه‌ندیی و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌كات، به‌ڵام له به‌شێكی زۆری گێڕانه‌وه‌كانیدا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وای له‌سه‌ر ئێمه و مێژووی تێكۆشانمان له ناو یه‌كێتی و سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتیم له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵبه‌ستووه".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، نه‌وشیروان مسته‌فا، تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه له ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌كانی خه‌باتی شاخ و تێكۆشانی رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیدا، سه‌نگه‌ری چۆڵكردووه و هاوڕێ نزیكه‌كانی خۆی به جێهێشتووه.
"كۆسره‌ت ره‌سوڵ" ده‌نووسێت "ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هاوخه‌باته‌كانم و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نه‌بوایه، به پێویستم نه‌ده‌زانی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ت و ناهه‌قیانه بده‌مه‌وه، چوونكه خه‌ڵكی كوردستان له‌وه هوشیارترن به په‌لاماری ناڕه‌وا چه‌واشه بكرێن و خه‌ڵك ده‌زانن كێ خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ی كردووه و كێش له قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌كاندا پشتی تێكردوون و جێیهێشتوون، به‌ڵام هه‌ندێ ناهه‌قی له‌و نووسینه‌ی كاك نه‌وشیرواندا كراوه كه وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی دواجار بۆ مێژوو ده‌بێته چه‌واشه‌كاریی و ره‌نگه نه‌وه‌ی نوێی میلله‌ته‌كه‌مان، به حوكمی ته‌مه‌ن له‌مڕۆدا، ئاگاداری ورده‌كاریی ئه‌و رووداوانه نه‌بن، بۆیه به گرنگم زانی هه‌ندێ له‌و هه‌ڵه و كه‌موكورتی و ناڕه‌وایه‌تییانه‌ی باسیكردوون، راستیانبكه‌مه‌وه".
سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا بۆ "نه‌وشیروان مسته‌فا"، چاپته‌رێكی ته‌رخانكردووه بۆ قسه‌كردن له شه‌ڕی ناوخۆ و وه‌ڵامی نه‌وشیروان ده‌داته‌وه كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه واته نه‌وشیروان داوای لێكراوه، هه‌ڵوێستی توند وه‌ربگرێت له شه‌ڕی ناوخۆدا له دژی پارتی و مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه بباته ناو هه‌ولێره‌وه‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، نووسیوویه‌تی "خۆم نادزمه‌وه له به‌رپرسیارێتی شه‌ڕی ناوخۆ كه نه‌وشیروان نوسیوویه‌تی (له‌سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌م براده‌ره‌دا یه‌كێتیی تووشی شه‌ڕێك بووه له‌گه‌ڵ پارتی به هه‌موو زلهێزه‌كانی دونیا ناكوژێته‌وه)، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و جه‌نابیشت شایه‌تن كه چه‌ند دژی شه‌ڕی ناوخۆ بووم، هه‌ر بۆ نموونه له‌ساڵی 1991 و ته‌نیا دوای چه‌ند مانگێك له راپه‌ڕین، یه‌كێتیی و پارتی له ناوچه‌ی دوكان به هۆی كێشه‌وه هێزیان له‌سه‌ریه‌ك كۆكردبووه‌وه و خه‌ریكبوو ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ له‌وێوه ده‌ستپێبكات، هه‌مان رۆژ چوومه لای به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین و قسه‌م له‌گه‌ڵیان كرد و رۆژی دواتر وه‌فدێكیان له‌گه‌ڵم نارد بۆ دوكان و لیژنه‌كه‌مان برده لای جه‌نابی كاك مه‌سعود و كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد، ئه‌وكاته من نه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و نه جێگری سكرتێر بووم و ته‌نانه‌ت كێشه‌كه‌ش له سنووری مندا رووینه‌دابوو".
له درێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌شدا ئه‌وه‌شی نووسیووه "دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ چه‌ندین جار ئێوه گله‌یی ئه‌وه‌تان لێده‌كردم كه به‌شداریی شه‌ڕی ناوخۆ ناكه‌م، ده‌تانووت هه‌ولێر چ قودسییه‌تێكی تێدایه وا كۆسره‌ت ناهێڵێ شه‌ڕی ناوخۆ بچێته هه‌ولێره‌وه، هه‌تانبوو كه ئێستا له قیاده‌ی گۆڕانه، وتبووی ئه‌گه‌ر كۆسره‌ت به‌شداریی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌كات هه‌قه له مه‌كته‌بی سیاسیی لایبه‌رین".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه "نه‌وشیروان" ده‌یویست له كاتی پێشوازیی بارزانی له تاڵه‌بانی، شه‌ڕی ناوخۆ گه‌رمتر بكات و سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرێت بۆ پاكتاوكردنی پارتی، چوونكه به وته‌ی نه‌وشیروان نیوه شه‌ڕ هه‌ر شه‌ڕه و ده‌كرێ زه‌بری خۆت له نه‌یاره‌كه‌ت بوه‌شێنیت.
بۆیه كۆسره‌ت ره‌سوڵ، نووسیوویه‌تی "هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ده‌یڵێم له‌سه‌ر داوای د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سه‌رۆكی (INC) كه ئه‌و كاته یه‌كێك له ناوبژیوانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ بوو، كاتێ مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان له ئه‌وروپاوه هاتنه‌وه شام و بڕیاربوو كاك مه‌سعود بچێته ئیبراهیم خه‌لیل پێشوازییان لێبكات و پێكه‌وه بێنه‌وه، له‌و كاتانه‌دا كاك نه‌وشیروان چه‌ندین جار ته‌له‌فۆنی بۆ من و بۆ براده‌ران ده‌كرد، ده‌یووت شه‌ڕ و نیوه شه‌ڕ هه‌ریه‌كه هه‌مووی ته‌واو بكه‌ن، منیش له وه‌ڵامدا پێم ده‌ووت قه‌ت شتی واناكه‌م! ئه‌وه ئێوه و به‌ڕێز چه‌له‌بی و هه‌موو براده‌ران له ژیاندا ماون بۆ شاهیدیی. . له خه‌ڵك بزر نابێ له سه‌رده‌می خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی شاخ و دوای راپه‌ڕینیش چه‌ندین جه‌وله‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ئێوه بڕیارتان لێداوه و سه‌ركردایه‌تیتان كردووه".
پاشان كۆسره‌ت ره‌سوڵ، زیاتر پێداگریی له‌وه ده‌كات كه "نه‌وشیروان مسته‌فا" زیاتر له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی كردووه و ده‌نووسێت "پێشنیاز ده‌كه‌م كاك نه‌وشیروان، كه خۆی وا نیشانده‌دات پشت به دیكۆمێنت ده‌به‌ستێت، بچێت پرۆتۆكۆڵه‌كانی په‌رله‌مان بخوێنێته‌وه كه كاتی خۆی نه‌ك یه‌كێتیی، به‌ڵكو براده‌رانی پارتی چاپیان كردووه، یان ئه‌رشیفی ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌كان ببینێ تا راستییه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وێت و له نووسینه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌یدا تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره نه‌بێت".
به ئینقیلاب نه‌هاتینه حكوومه‌ت
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا بۆ نه‌وشیروان، ره‌خنه له هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان ده‌گرێت كه هه‌میشه خۆی له به‌رپرسیارێتی ده‌دزێته‌وه و ده‌ڵێت "پاش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له ساڵی 1992 و پێكهێنانی حكوومه‌ت، له دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی نێوان هه‌ردوو براوه‌ی هه‌ڵبژاردندا پارتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ركه‌وت و یه‌كێتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی‌دا به گشتیی داوا كرا كاك نه‌وشیروان ببێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وتی نایكه‌م، لێمان پرسی بۆ نایكه‌ی؟ وتی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت باشه بۆچی مام جه‌لال خۆی نایكات؟ ئه‌وه‌بوو دواتر كاك د. فوئاد مه‌عسوم دیاریكرا، پاش ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌وان كه‌وتنه دژایه‌تی كاك د. فوئاد و ده‌یانویست له‌ناو حكوومه‌ت پایه‌ی لاواز بكه‌ن و له ناو خه‌ڵكدا بیشكێنن".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵی زۆری هه‌بووه له تێكه‌ڵاوكردنی ده‌سه‌ڵاتی حزب و حكوومه‌ت. ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان ئه‌ندازیاری تاپۆكردنی سه‌دان دۆنم زه‌وی بووه له‌سه‌ر یه‌كێتی. كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌شنووسێت "له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاریگه‌ریی حزب له‌سه‌ر حكوومه‌ت ئاشكرا و دیاربوو، ئه‌ندازیاری ئه‌م پرۆسه‌ی حكوومه‌ت و حزب تێكه‌ڵكردنه هه‌ر خودی كاك نه‌وشیروان بوو كه وه‌ك جێگری سكرتێری گشتیی له ساڵی 1993 به ره‌سمی داوای له من ده‌كرد سه‌دان دۆنم زه‌وی له سلێمانی تاپۆ بكه‌م به ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كه یه‌كێ له‌و زه‌وییانه شوێنی ئه‌م ئوتێله‌ی شاری جوانی كاك فاروقی مه‌لا مسته‌فا بوو".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، هه‌ر له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا به نه‌وشیروان مسته‌فا، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا زیاتر له هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی تری یه‌كێتی، به ته‌نگ ئه‌وه‌وه بوو حزب هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه هه‌بێت. بۆیه ده‌نووسێت "براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسیی، به‌وانه‌ی چوونه‌ته گۆڕانیشه‌وه، ئه‌و راستییانه ده‌زانن كێ دژی جیاكردنه‌وه‌ی حزب له حكوومه‌ت بوو؟ كێ ده‌یویست هه‌موو بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و ته‌نانه‌ت بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كارمه‌ندێكیش له باره‌گای حزب بدرێت، كاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌نده زاڵبوونی هه‌یمه‌نه‌ی حزبی به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه لا گرنگ بوو كه ره‌نگه پێویستم به هێنانه‌وه‌ی نموونه نه‌بێ، ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ی خۆی كه بڵاویكردوونه‌ته‌وه پڕن له نموونه‌ی ده‌ستوه‌ردانی حزب له حكوومه‌ت".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ نووسیوویه‌تی "ئه‌وكات بژێویی خه‌ڵك تا رادده‌یه‌كی ترسناك خراپ بوو، دواتر ئاگری شه‌ڕی ناوخۆش هه‌ڵگیرسا، ده‌ستوه‌ردانی ده‌وروبه‌ر له‌ناو هه‌رێم هه‌بوو، تیرۆر په‌یدابوو، ته‌نانه‌ت تیرۆر كاروانی هاتوچۆی خۆشمانی گرته‌وه، باری ئاسایشی ژیانی خه‌ڵك تێكچووبوو، گه‌نجان بۆ ده‌ربازبوون له‌و مه‌ینه‌تیانه زۆریان رێگای هات و نه‌هاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان گرته‌به‌ر، بریا كوردستان به‌و هه‌لومه‌رجه سه‌ختانه‌دا تێنه‌په‌ڕیایه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گه‌نجێكی كوردستان ناچار نه‌بوایه روو بكاته هه‌نده‌ران، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌وكاته‌ش ئه‌مانه بوونه پشتیوانییه‌كی دارایی بۆ خێزان و كه‌سوكاری خۆیان و رۆڵیان هه‌بوو له‌لایه‌ك له ناساندنی كورد و كێشه‌كه‌ی به جیهان و زۆرێكیش له‌وان توانیان خۆیان دروستبكه‌ن له ئه‌وروپا و بوونه خاوه‌ن بڕوانامه و شاره‌زایی جۆرا و جۆریان په‌یداكرد و دواتر گه‌ڕانه‌وه له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا رۆڵی باشیان بینی له گه‌شه‌پێدانی كوردستان، كه‌چی كاك نه‌وشیروان كۆچی گه‌نجیش وه‌ك دیارده‌یه‌كی مه‌وزوعی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێمه‌وه".
نه‌وشیروان نه‌چووه‌ته ماڵی شه‌هیدان!
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یدا باس له قۆناغی نه‌وه‌ده‌كان ده‌كات كه وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاوكاریی خه‌ڵكی كردووه و لای نه‌وشیروان نه‌نگییه. بۆیه كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌نووسێت "كاك نه‌وشیروان هه‌قیه‌تی ئاگای له ژیانی خه‌ڵك نه‌بوو بێت، چوونكه له هه‌موو ژیانیدا سه‌ردانی ماڵی چوار شه‌هید و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی نه‌كردووه، نه‌چووه‌ته گه‌ڕه‌كێك ماڵی هه‌ژارێك به‌سه‌ر بكاته‌وه تا بزانێ خه‌ڵك چۆن ژیاوه؟ وا ئێستا هاوكاریی ماڵه شه‌هید و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به تاڵان و به فیڕۆدان ناوده‌بات، ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئێمه كردوومانه چه‌ند گه‌ڕه‌كێك هه‌بوو دورلئه‌من و هه‌ندێ خانووی حكومی كه دوای راپه‌ڕین ماڵه ئاواره و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان چووبوونه ناوی، ئێمه بڕیارماندا تاپۆی بكه‌ینه ناوی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانه‌وه، هیچمان نه‌بوو پاداشتی ئه‌و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌ی خۆمانی پێبده‌ینه‌وه".
پاشان نووسیوویه‌تی "هه‌قوابوو كاك نه‌وشیروان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو تۆماری ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی بڵاوبكردایه‌ته‌وه به چی مه‌ینه‌تییه‌ك ده‌رگای قوتابخانه و خوێندنگه‌كانمان كرده‌وه، چۆن توانیمان زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دابمه‌زرێنینه‌وه، چۆن له كۆلێژێكه‌وه ده‌ستمانپێكرد و كردمان به زانكۆیه‌ك. كاك نه‌وشیروان به شانازیی بزانێ موحازه‌ره‌ی تیابڵێته‌وه، تا وایلێهات ئه‌و رۆڵه جوامێرانه‌ی كورد به هۆی زیندانیكردن و هه‌ڵهاتنیان له ده‌ستی به‌عس و به هۆی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه له خوێندن مه‌حروم بووبوون ئه‌م په‌یمانگه و زانكۆیانه بوونه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی دوای چه‌ندین ساڵ له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوێندنه‌كانیان و زۆربه‌یان زانكۆ و په‌یمانگه ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه هه‌قبوو كاك نه‌وشیروان وه‌ك شانازییه‌ك بۆ حوكمڕانی كوردیی باسی بكردایه، نه‌ك وه‌ك مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت".
ناكۆكیی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی!
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ره‌خنه‌ش له هه‌ستی ناوچه‌گه‌رێتی لای نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرێت و ده‌نووسێت "له جێگه‌یه‌كی تری نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (وه‌ختێ حكوومه‌تی هه‌رێممان ته‌سلیمی ده‌ستی ئه‌م براده‌ره كرد یه‌كێتی له زاخۆوه تا كفری به‌ده‌ستییه‌وه بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌تا خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی به ئاواره‌یی له سلێمانین)، كاك نه‌وشیروان ئه‌مه چه‌ند جارێكه ئه‌و قه‌وانه لێده‌داته‌وه و مه‌سه‌له‌ی سلێمانیچێتی و ئاواره‌یی ده‌وروژێنێ و كاتی خۆشی ویستی بیكاته مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیی و به‌و هۆیه‌وه ناكۆكی بخاته نێوان خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه، هه‌رچه‌نده زۆر براده‌ری خه‌ڵكی سلێمانیش له‌م هه‌ڵوێسته‌ی بێتاقه‌ت بوون و ناڕه‌حه‌تن به‌وه‌ی هه‌ر جاره‌ی شعوری خه‌ڵكی شارێك بریندار ده‌كات به ناوی سلێمانییه‌وه".
ئه‌م جاره كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ره‌خنه له نه‌وشیروان ده‌گرێت، كه كاتی خۆی هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتی له كاتی شاخ له ده‌ستدا و بچووكی كرده‌وه بۆ شاخی قاسمه ره‌ش. بۆیه ده‌نووسێت "مێژوو ون نابێ و هێشتا خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ی براده‌ران له ژیاندا ماون، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه پێسپاردن و به‌رپرسیارێتی بێت ئه‌وه له ساڵی 1987 و له شۆڕشدا، كه مام جه‌لال سه‌فه‌ری كرد هه‌موو ناوچه رزگاركراوه‌كانی كوردستانی ته‌سلیم به كاك نه‌وشیروان كرد، كه‌چی كاتێ گه‌ڕایه‌وه كاك نه‌وشیروان له‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ته ته‌نیا قاسمه ره‌شی ته‌سلیم به مام جه‌لال كرده‌وه و هه‌موو ناوچه رزگاركراوه‌كانی له ده‌ستدا".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو "نه‌وشیروان مسته‌فا" له سه‌رده‌می شاخیش هه‌میشه ورووژێنه‌ری مملانێ و ناكۆكییه‌كان بووه. نووسیوویه‌تی "ئه‌وه ئێمه نه‌بووین له هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێكی تێكۆشاندا كۆمه‌ڵێ تێكۆشه‌ر ببوغزێنین و ململانێمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان هه‌بووبێ، ئه‌وه‌ی له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا نوسیوویه‌تییه‌وه كه‌سی نه‌هێشتۆته‌وه به‌خراپ باسی نه‌كات، خێره هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسیی خراپ بووبن، ته‌نیا خۆی نه‌بێ! هیچ نه‌بێ رێزی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی بگرێ ئێستا له‌سه‌ر گرده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ململانێكان مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداریی و ته‌خشان و په‌خشانه، خۆ سه‌رده‌مانی كۆنفرانسه‌كانی كۆمه‌ڵه و خه‌باتی شاخ، حكوومه‌ت و ئیمكانیاتمان نه‌بوو تا گه‌نده‌ڵی تیا بكرێت و سه‌روه‌ت و سامان ته‌خشان و په‌خشانی پێوه بكرێت، ده‌پرسم ئه‌ی كێشه‌كان و ناكۆكییه‌كان و تۆمه‌ته‌كانی، ئه‌وكاته له‌سه‌ر چی بوون؟!".
بێ ئاگایی له كۆنگره
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، له پرسی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتیدا، وه‌ڵامێكی توندی نه‌وشیروان ده‌داته‌وه و ده‌نووسێت "كاك نه‌وشیروان له شوێنێكی تری نووسینه‌كه‌یدا له‌باره‌ی كۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه ده‌ڵێ (پێوه‌رێك نه‌بوو بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره، مام جه‌لال، كۆسره‌ت، جه‌بار فه‌رمان، ئه‌رسه‌لان، باجیان بۆ حیمایه‌كانی خۆیان دابینكرد به‌شداریی ده‌نگدان بن!) ره‌نگه ته‌نیا ئه‌م قسه‌یه‌ی كاك نه‌وشیروان خۆی به‌س بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی و به خه‌ڵك بڵێیت قسه‌كانی كاك نه‌وشیروان هیچ پێوه‌رێكی نییه، چوونكه جگه له كاك نه‌وشیروان هه‌موو یه‌كێتیی ده‌زانن كه هه‌ڤاڵی كۆچكردوومان كاك جه‌بار فه‌رمان نه‌خۆش بوو، به‌شداریی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتیی نه‌كردووه و ئه‌و كاته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، كه‌چی كاك نه‌وشیروان به‌وه تاوانباری ده‌كات باجی بۆ هه‌موو حیمایه‌كانی كردووه و به‌شداریی ده‌نگدانیان كردووه، ئه‌مه ده‌لیله له‌سه‌رئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌كانی تریش وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك جه‌بار وایه و ئه‌وه‌یان چه‌ند جێی باوه‌ڕ و راستین، قسه‌كانی تریش هه‌ر ئه‌وه‌نده راستن".
دواتر كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ره‌خنه له هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان ده‌گرێت له كۆنگره‌ی دووه‌مدا و ده‌نووسێت "ئێمه پێمان باش نه‌بووه بێین لاپه‌ڕه‌كانی یه‌كتر هه‌ڵده‌ینه‌وه و خیلافه‌كانی ئێستامان ببه‌ستینه‌وه به رابردووه‌وه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان له كۆنگره‌ی دووه‌م كردی چ پێوه‌رێكی تیا‌بوو به‌عورفی كام وڵات و كۆنگره‌ی كام حزب ئه‌و مۆدێله‌ی داهێنا كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرام قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت پێش هه‌موو شت و له یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌دا دوای راپۆرتی سیاسیی سكرتێری گشتیی بڕیاری هه‌ڵبژاردن درا؟، سه‌ركردایه‌تیمان هه‌ڵبژارد بۆ حزبێك كه هێشتا په‌یڕه‌و و پرۆگرامی بۆ دانه‌نرابوو! ئه‌مه له هیچ وڵاتێكی دونیادا نه‌بووه و كاك نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی فه‌رزكرد، بۆیه هه‌ق نییه باسی پێوه‌ر و یاسا و رێسا بكات"!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
