خاوه‌نی بیرۆكه‌ی "به‌سعوودیه‌كردنی كوردستان" له پاش دواین نمایشی: ده‌بمه پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و چێ گیرڤارای كوردستان
فه‌رهاد پیرباڵ وه‌ك نووسه‌ر، ئه‌ستێره‌یه‌كه له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كورد‌و ده‌یان به‌رهه‌م و نووسینی پڕ سوود و كه‌ڵكی هه‌یه، بابه‌ته‌كانی ئه‌و جگه‌له بواری ئه‌ده‌بیات به گشتی، هاوكات دیاترین سه‌رچاوه‌كانیش بۆ ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و خوێندكارانی زانكۆ له به‌رهه‌مه‌كانی پیرباڵن، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌یه كه به وته‌ی خۆی ئه‌و وه‌ك فه‌یله‌سووفێك به‌رنامه‌ی بۆ هه‌موو شتێك هه‌یه‌و له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌م كوتانی له سیاسه‌ت، مێژووه جوانه‌كه‌شی به‌ره‌و ناشیرنتر له قژه ئاڵۆزكاوه‌كه‌ی خۆی ده‌بات.
به‌شێك له‌و گه‌نجه ئه‌ده‌ب دۆستانه‌ی كه له ژێرگاریگه‌ریی به‌رهه‌مه‌كانی پیرباڵدا بوون به هۆی پشتگیرییه‌كانی ئه‌وه‌وه له مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2009، ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌یان سوتاند، بیانووی ئه‌و گه‌نجانه‌ش بۆ ئه‌و كاره كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه ئه‌وه‌بوو پیرباڵ ڕێیه‌كی له نووسینه‌كانیدا پیشانی ئه‌وانداوه كه خۆی به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌و له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانیشدا به هه‌مان بیری جارانییه‌وه كه گه‌نجانی ناڕازیی به ڕێبه‌ری خۆیان سه‌یریان ده‌كرد، چووه‌وه به‌رده‌ركی سه‌را، به‌ڵام له‌وێش دیسان به هۆی هه‌ڵویسته‌كانییه‌وه به‌ر ده‌به ئاو دراو ڕاونرا، دوای ئه‌وه‌ش بوو به پاڵه‌وانی سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی پارتی بۆ جوێندان به خه‌ڵكی سلێمانی و ئۆپۆزسیۆن، ئیتر هه‌م گه‌نجان به‌گشتی و هه‌م خوێندكارانی زانكۆ‌و و چینی خوێنه‌رو ڕۆشبیرانیش له گه‌ڵ ئه‌م خۆ ناشیرینكردنه‌ی پیرباڵ ڕاهاتن، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر لێیان چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرد و ڕوویدا، سه‌یری ئه‌ویان نه‌ده‌كرد.
پیرباڵ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه جێی باس بێت لای خه‌ڵكی به بابه‌تی عه‌نتیكه سه‌رنجی ده‌ورووبه‌ر بۆ خۆی ده‌بات، كه دواین نوكته‌ی ئه‌م پیاوه تێكه‌ڵ به سیاسه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌دیب و فه‌یله‌سووفه‌ی دوێنێ، پرۆژه‌ی به پاشایه‌تی كردنی سیسته‌می حوكمڕانی بوو له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێشنیاره‌ی پیرباڵ له سه‌رئه‌رزی واقدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌كه‌ی به به‌شێك له فه‌لسه‌ی خۆی بۆ سیسته‌می حوكمڕانی پێشنیار كردوو ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش بۆ ئه‌م پاشایه‌تییه به شیاو ده‌زانێت.
ئه‌م بیرۆكه‌یه دواتر له‌لایه‌ن نووسه‌ری كورد مه‌ریوانی ویار قانعه‌وه ناونرا (به سعوودییه كردنی كوردستان).
ئه‌م پیاوه له كاره سه‌یره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێك وه‌ك گه‌نجێكی هاوڕێم وتی، له فه‌یس ئه‌گه‌رێم بۆ دواین كلیپی پیرباڵ!
ئاخر ئه‌و ناحه‌قی نییه! هه‌ر ڕۆژه‌و سه‌مه‌ره‌یه‌كی ئه‌م پیاوه ئه‌بینین، دواین شتی له جه‌وهه‌ردا كارێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و جوامێرانه‌بوو كه به ته‌نیا به‌رده‌م زیندانی مه‌حه‌ته‌ی هه‌ولێری گرت و داوای ئازاد كردنی حه‌وت زیندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌كرد، ئه‌م كاره‌ی پیرباڵ ئه‌وه‌نده مه‌ردانه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕابردووه سیاسییه‌ی نه‌بوایه، بێگومان هه‌موو خوێندكارانی زانكۆی له پشته‌وه ده‌بوون بۆ هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام وه‌ك خۆی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێ "ته‌نانه‌ت پۆلیسه‌كانیش ده‌ڵێن فه‌رهاد پیرباڵ سه‌رخۆشه"، چونكه ئیتر وای لێهاتووه كه‌س بڕوا به‌قسه‌كانیشی ناكات.
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا و وه‌ك سروشتی هه‌میشه‌یی خۆی كه‌وتووه‌ته‌وه جنێودان به كورد و به‌كارهێنانی پیسترین وشه و تفكردن له كۆمه‌ڵگه‌و هاوڵاتیان، به‌ڵام ناوێرێت ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌ش به‌رامبه‌ر پارتی یان سه‌رۆكی ئه‌و حزبه به‌كاربێنێت، كه ئه‌وان له‌به‌ر دڵی حه‌سه‌ن ڕۆحانی و ئێران حه‌وت چالاكوانی كوردیان زیندانی كردووه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی لاوانی كورد له ئێران، من زۆر سه‌نرجی ڤیدیۆكه‌ی پیرباڵم دا تا بزانم چی به پارتی و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و هه‌رێم ده‌ڵێ؟ به‌ڵام له كۆتایی ڤیدیۆكه‌دا دیسان پیاهه‌ڵدانی بارزانیم بیسته‌وه كه ڕوو به‌ئاسمان و له شوێنێكی به‌رزه‌وه هاواری كرد " خوای گەورە، لەسەرد دەستی سەرۆکی هەرێم، شەرەفی خەڵکی کوردستان بگێڕەرەوە". !!!!
كاتێكیش مایكی ته‌له‌فزیۆنیكی پارتی ده‌بینێت ئه‌م پیاوه وه‌ك هه‌میشه گه‌رم ده‌بێت و ئیتر ئاگای له خۆی نامێنێت و هه‌رچی به‌ده‌ما بێت ده‌یڵێت، و بڕیاریدا كه سه‌عات 9و9خوله‌كی شه‌و خۆی بسووتێنێت، ئه‌و كاته ته‌واو بوو و ئینجا مۆڵه‌ته‌كه‌ی كێشا‌و تا ڕۆژێكی تریش بوار گه‌ڕانده‌وه بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانی كوردی لای پارتی و دواتریش ڕایگه‌یاند"زۆر په‌شیمان له‌و بریاره‌ی دابووم خۆم بسووتێنم"
له هه‌موو كۆمیدی تر دواین بیركه‌ی ئه‌م پیاوه‌یه له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌و ده‌ڵی "من ئیتر خۆم خانه‌نشین ده‌كه‌م و ده‌بمه پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌بمه چێ گیڤارای كورد"
به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ئه‌و گه‌نجه‌ی هاوڕێم وتی، چاوه‌ڕێی كلیپی داهاتووین ده‌روێشه‌كه‌ی بارزانین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
