له ماوه‌ی ساڵێكدا دوو ڕووداو سه‌رنجیان ڕاكێشاوم، دوو ڕووداو كه له هه‌رگۆشه نیگایه‌كه‌وه لێی ده‌ڕوانم، جه‌ژنێك بۆ به‌رپرسان ده‌بینم له خولقان و خولقاندنی ڕووداو و كاره‌ساتدا بۆ هاوڵاتیان به‌جۆرێك بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تێكدانی ژیانی خه‌ڵك و نائارامیی ده‌روونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئامرازی ڕابواردن و خۆنمایشكردنی به‌رپرسانه.
ساڵی ڕابردوو به خولقاندنی سیناریۆیه‌ك له‌لایه‌ن بارزانی و مالیكییه‌وه به‌وه‌ی كه مالیكی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له سه‌ر كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و پارتی هێزی خۆیان له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی كوردستان نمایش كرد‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌ردوو حزبیش به كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه و قسه‌ی كۆمیدی ئه‌چوونه نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئامانجیش ته‌نها خۆ به پاڵه‌وانكردنیان بوو له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندو بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌و نمایشكارانه‌ش مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانی و مه‌حمود سه‌نگاوی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی گوڵه‌كان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسۆكه‌ی تر هه‌بوون و دواتر نمایشه‌كه وای لێهات كه عه‌شیره‌ته‌كانیش به‌ناوی پشتیوانی له پێشمه‌رگه له ململانێیه‌ك كه تائێستاش كه‌س نه‌یپرسی ئه‌و دووژمنه چی لێهات و كێشه‌كان چۆن چاره‌سه‌ر بوون و چی بوو؟ هاتنه ناوگه‌مه‌كه‌و وه‌ك هه‌ر بۆنه‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵایه‌تی به جل و به‌رگی كوردی و فه‌قیانه‌و مشكی و ئه‌و شتانه‌ی تایبه‌ت به عه‌شیره‌تی خۆیان ئه‌چوونه ناوچه دابڕاوه‌كان. ئه‌مه‌یان به (كوشتنی 3333دووپشك) كۆتایی هات كه ئه‌م ئاماره‌ش له لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی بارزانییه‌وه له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا ڕاگه‌یاندرا، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ندیش كه بارزانی و مالیكی بۆ خولقاندنی ئه‌م دۆخه له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتبوون هه‌ردوو دوژمنه مه‌ترسیداره‌كه‌ی چه‌ند مانگ له‌وه‌و پێش بوونه‌وه برای یه‌كتر، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كاتیش چه‌ند جارێك ئه‌وه‌م به سیناریۆ ناوبرد‌و چۆنیه‌تی سیناریۆكانیشم ڕوونكردبوه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه به چاوهه‌ڵنه‌هاتن به‌سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان تۆمه‌تبار ئه‌كرام و خۆنمایش كردنی به‌رپرسان و به‌پاڵه‌وانكردنیان له هه‌زار قسه‌ی من ڕه‌واجدارتربوو.
ئه‌وه‌یان خولقاندنی ڕووداوێك بوو، واته به ده‌ستی خودی مرۆڤ، ئێستاش خولقانی ڕووداوێكی تر هه‌ر له هه‌مان ناوچه هاتووه‌ته ئاراوه ئه‌ویش دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند زه‌مین له‌رزه‌یه‌كه له سنووری كه‌لار و خانه‌قین، ئه‌گه‌رچی له هه‌ردوو شاره‌كه زه‌مین له‌رزه‌كان هه‌ر هه‌مان پێوه‌رن به پله‌ی ڕێكخته‌ر به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار وای كردووه خانه‌قینییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه له ده‌ره‌وه ئه‌مێننه‌وه، ئینجا ئێستا ئه‌م بابه‌ته‌یان بووه‌ته‌وه كه‌ره‌سته‌یه‌كی تری خۆنمایشكردنی به‌رپرسان.
وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك كه چاودێری ئه‌و ڕووداوانه ئه‌كه‌م هه‌مان سیناریۆم له فۆرمێكی تردا بینی، قایمقامی خانه‌قین به ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی نائاسایی و ڕاگرتنی ده‌وام هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه‌و بۆ خۆیشی دوای چه‌ند ڕۆژیك چووه‌ته ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ریشی وه‌ك فریادڕه‌س و فریشته‌ی ڕزگاركه‌ر وێنه‌كانیان له فه‌یس بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چه‌نده دڵسۆزی خه‌ڵكه‌یه‌تی و له ناوخه‌ڵكه‌كه‌یدایه، ئه‌م نمایشه هه‌ر به‌رپرسانی نه‌گرتووه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ك پارله‌مانتاری گۆڕانیش هه‌مان نمایشیان دووباره‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شی كه جێی له‌سه‌ر وه‌ستانه به‌رپرسێكی سه‌ربازییه كه دیارترین نمایشكاری شانۆگه‌رییه‌كه‌و ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی خه‌یمه به‌سه‌ر به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه‌دا، له‌كاتی نوسینی ئه‌م وتاره‌دا له‌م په‌ره‌گرافه‌دا بووم كه براده‌رێك له خانه‌قینه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وتی ئه‌و شوێنانه‌ی له خانه‌قین گومانی گۆڕانیان لێ بكرێت له پێدانی خێمه‌كان بێبه‌ش كراون به‌تایبه‌ت كارێزی خواروو.
ئه‌گه‌رچی من بۆ خۆم به‌ده‌مه‌چوونی به‌رپرسێكی سه‌ربازیی به‌دابه‌شكردنی خێمه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه به خزمه‌تێكی باش ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه كاری ئه‌و نییه‌و كاری به‌رپرسانی ئیداری شاره، به‌ڵام كه ئامانج بوو به خۆنمایش كردن و خۆبه پاڵه‌وانكردن له میدیاكان و فه‌یس بووك ئه‌وه نرخی هه‌موو خزمه‌ته‌كه سفر ده‌بێته‌وه، چونكه ئامانج له كاره‌كه خۆده‌رخستنه نه‌ك خزمه‌تكردن.
ئه‌م بابه‌ته وا خه‌ریكه ده‌بێته نه‌ریتێكی تری كورده‌وه‌رایی!!!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
